یو ئێس ئۆ (USO)

Thursday, 11/06/2020, 12:18

5940 بینراوە


ێشتر لە چەند بابەتێکدا باسی دەڤری فڕیومان کرد کە بە UFO ناسراوە ، ئێستا دێمە سەر ئەو جۆرە دەڤرانەی کە بە ژیر ئاوی دەریاو زەریاکاندا هاتو چۆ دەکەن. ئەم دەڤرانەش بە دەڤری نەناسراوی ژێر ئاو ناسراون،
Unidentified Submerged Object (USO).
لە میدیاکاندا باس لەوە دەکرێت کە کەس نازانێت کێن ولە کوێوە هاتون و چیان دەوێت..

بەڵام ئایا ئەم زانیاریانە ڕاستن؟

ئەم دەڤرانە زۆر جار بینراون لەسەر زەوی لەو شوێنانەی کە نزیکن لە دەریاکان یان لەناو ودەریاکاندا یان زەریاکاندا.
خێرایی ئەم دەڤرانە دەگاتە چەند هەزار کیلۆمەترێک لە کاتژمێرێکدا، کاتێک لە ئاوەکە دێتە دەرەوە وەک ئەوە وایە ئاوی بەرنەکەوتبێت. بۆ زانیاریتان خێراترین خێرایی ژێردەریایی کە مرۆڤ دروستی کردبێت و زانیاری لەسەر بڵاو کرابێتەوە تا ئیمڕۆ خێراییەکەی دەگاتە ٨٣ کم لە کاتژمێرێکدا.
ئەم دەڤرانە جگە لەوەی کە خێراییەکی زۆریان هەیە بە هەمان شێوەش دەتوانن ٩٠ دەرەجە بەلای چەپ یان راستدا دەڤرەکە وەرچەرخێنن.

ئایا ئەم دەڤرانە هەمویان لە یەک شیوەن؟

بێگومان نەخێر، دەڤر هەیە وەک دەڤری فڕیو کە بە یو ئێف ئۆ ناسراوە، جۆرێکی تر هەیە لە سەر شێوەی لولەیی و درێژیەکەی دەگاتە ٢٣٠ مەتر، جۆرێکی تریش هەیە لەسەر شێوەی فڕۆکەی شەبەح ئەویش نزیکەی بیست مەتر پانە ودرێژیەکەی دەگاتە پازدە مەتر..
زۆرجار ئەو کەسانەی ئەم دەڤرانە دەبینن خۆیان لە ژێر ئاو خەریکی وەرزشەوانی ژێر ئاون یان بە بەلەم لەناو دەریادان..
لە ساڵی ١٩٦٥ بۆ یەکەم جار کروسەرێکی ئەمریکا خۆی دەدات لە دەڤرێک بە قسەی کاپتنی کورەسەکە ئەو دەڤرە نزیکەی ٤٠٠ مەتر پانیەکەی بوە ، لە ژێر ئاوەوە هاتۆتە سەر ئاو بەر کورەسەرەکەی ئەمان کەوتوە.
وێنەی دەڤر لە ژێر دەریاکاندا
 بە وتەی کەناڵی هیستۆری کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی بە ناوی فرانکلین ڕەوسەفێڵت زۆر جار لە لایەن ئەم دەڤرانەوە چاودێری جوڵەکانی دەکرێت، هۆکارەکەش ئەوەیە ئەم کەشتیە جگە لەوەی کە چەند فڕۆکەیەکی هەڵگرتوە زۆرێک چەکی قورسیشی هەڵگرتوە لەوانە کڵاوەی ناوکی..
لە راپرۆتە نهێنیاکانی دەوڵەتی ئەمریکا باس لەوە دەکرێت کە ئەم دەڤرانەی لە ناو دەریا و زەریاکانەوە دەردەکەون ، لە ساڵانی ١٩٥٩ دوای تاقی کردنەوەی چەکی ئەتۆمیەوە سەریان هەڵداوە.
بەڵام ئایا ئەمە راستە یان تەنها بۆ ئەوەیە کە خەڵکی ئەمریکا و سەر زەوی بخەڵەتێنن.
ئێستا چەند نهێنیەکتان بۆ ئاشکرا دەکەم کە کەس تا ئێستا ناوێرێت دەستی بۆ ببات یان باسی لێوە بکات.
ئەم دەڤرانە زیاتر لە دوو ملیۆن ساڵە لە ژێر ئاوی زەریاکاندا بنکەیان هەیە و هاتو چۆ دەکەن.. هەڵبەتە دەڤرە خڕەکان هەمان ئەو دەڤرانەنە کە بە UFOناسراون توانای ئەوەشیان هەیە کە بە ژێر ئاودا هاتو چۆ بکەن بێ ئەوەی هیچ توانایەکی خێرای لەدەست بدەن. واتە ئەم دەڤرانە دەتوانن بلقێک دروست بکەن و دەڤرەکە هیچ کۆنتاکتێک لەگەڵ ئاوەکە ناکات، ئەوە تەکنەلۆژیەکی قوڵە وەک ئانتی گراڤەتی وایە بەس ئەم جارە باسی ئەوە ناکەم.
ئەو دەڤرانەی لولەیین و درێژیەکەیان دەگاتە ٢٣٠ مەتر ئەمانە دەڤری ڕەپتیلیەنەکانن و ئەوانیش زیاتر لە ١٠٠ هەزار ساڵە لەسەر ئەم زەویە دەژین و لە رابردودا لە هەموو ئیمپراتۆریەتێکدا دەستیان هەبوە لەسەر زەوی و کۆنترۆڵی زەویان کردوە لە لایەن سەرۆکەکانەوە...ئەم رەپتیلیەنانە ئیستا لە ژێر زەویدا دەژین و ژمارەیان زۆر نیە نزیکەی ٤٥ قەبیلە دەبن و ئەوانیش لەسەر شیوازی قەبیلەگەری دەژین.
جۆرێک لەو دەڤرانەش دروستکراوی مرۆڤن و مرۆڤ خاوەنی چەند بنکەیەکن لە ژێر ئاودا، لە باکوری زەوی تا باشوری زەوی چەندەها بنکەی لێیەو زۆربەیان بە شەمەنەفەری خێرا لە یەک بەستراون..(Bullet Train) .
وێنەی بنکەی ژێر ئاو

ئێستا دێمە سەر سێ گۆسەی بەرمۆدا.

ئایا سێ گۆسەی بەرمۆدا ڕاستە کە دەڵێن کەشتی هەڵدەلوشێت؟
لە ڕاستیدا سێ گۆشەی بەرمۆدا بنەکەیەکی فراوانی سەربازی لێ یە، نیوەی بنکەکە بەدەست مرۆڤەیەو نیوەکەی تری بەدەست بونەوەری دەرکیەوەیە، ئەم بنکەیە زۆر کۆنەو ئەمریکا لە کۆتایی ساڵانی پەنجاکانەوە توانیویەتی لەو بنکەیەدا جێگەیەک بۆ خۆی بەدەست بهێنێت.

بۆچی کەشتیەکان لەو شوێنەدا ون دەبن ئایا ئەمە بۆ هەموو کەشتیەکە؟

لە راستیدا نەخێر! کەشتی هەیە کە خاوەنەکانیان دانیشتوی ئەو دوڕگانەن کە لە نزیک سێ گۆشەی بەرمۆدایە و چەندەها جار بەناو ئەو سێ گۆشەیەدا ڕۆیشتون و هیچیان لێ نەهاتوە، بەڵام هەموو کەشتەیەکی جەنگی و فڕۆکەی جەنگی دەخرێتە خوارەوە..

گرنگی ئەم بنکەیە چیە؟

 لە شەستەکاندا ئەمریکا کۆمۆنیست و ڕوسیای کردبوە دێوەزمە و خەڵکی پێ دەترساند، بەم جۆرە دەسەڵاتەکانی مخابەرات و سوپا و هێزی دەریایی کەوتنە هەڵکشان.. ئەم بنکەیە بەرامبەر بە کوبایە، کوبا کۆمۆنسیت بون و لە ژێر ڕکێفی ڕوسیادا بوون بۆیە ئەم بنکەیە و ئەو بنەکەی کە زیندانە سیاسیەکانی لێ یە (گوانتانامۆ بی).
نەخشەی گوانتانامۆ بی

هەردوکیان لەسەر سنوری کوبان. ئەگەر جوان سەیری سێ گۆشەی بەرمۆدا بکەیت بە باشی دیارە وەک قەڵگانەیەک بە ڕوی کوبادا.
وێنەو نەخشەی سێ گۆشەی بەرمۆدا بەرامبەر کوبا

واتە هیچ کەشتیەکی سۆڤێتی کۆن نەیدەتوانی بێتە کوبا یان لە کوبا نزیک ببێتەوە، چونکە دەبو بە ناو سێ گۆشەی بەرمۆدا دا تێ پەرێت، هیج کەشتیەکی سەبازی یان کەشتی ژێر ئاوی نەیدەوێرا بەو ناچەیەدا بروات لەبەر ئەوەی دەیانزانی کەشتی سەربازی ناتوانێت تیپەڕێت بەو ناوەچیەداو ئەوەشی بەوێدا تێپەڕێت لەناو دەبرێت..
بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو ناوچەیە پرە لە دوڕگەی بچوک بچوک کە ژیانی ڕۆژانەیان لەسەر ڕاوی ماسیە و هەمو ڕۆژێک دەچنە ڕاوە ماسیش، بەڵام ئەو کەشتیانەی وەک ماسی گر ناسێنراون ئەوانە بە ئارامی ڕۆژانە گەشتی خۆیان دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە