پەروەردە، گرێدراوە بە دیمۆکراسی!

Friday, 28/08/2020, 1:03

3666 بینراوە


سەرەتا دەبی بیر لەوە بکەینەوە،بۆچی هزری دیمۆکراسی لە بواری مێژووییدا ئەوندە دەڕنگ هاتۆتە سۆراخی مرۆڤایەتی؟هەروەک ئاشکرایە و زۆربەی پسپۆرانی بواری سیاسی و دیمۆکراسی لە وڵاتانی جیهاندا دەڵێن؛لەناو دەسەڵاتە سیاسیەکاندا دیمۆکراسی لەهەمووان زیاتر بێهیوایی دروست کردوە لەسەر بیر و هزری سروشتی مرۆڤەکان بەگشتی،چوونکە دیمۆکراسی تەنیا شێوازی بەڕێوەبردنی وڵاتە کە تێدا خەڵک ناچارن دەبێ خۆیان لە گەرووی کۆمەڵگە و دەسەڵاتی سیاسی داخراو رزگار بکەن.

بەڵام دیمۆکراسی بۆ خۆی چییە؟

زۆر بەکورتی دەتووانین بڵێن؛ دیمۆکراسی بارودۆخێکە کە تێدا خەڵک لەسەر بنەمای ئەو یاسا و ڕێسایانەی خۆیان نووسیوویانە و ئەوەی لە توانایاندایە بتووانن جێبەجێ بکەن و ئەوەشی کە خۆیان ناتووانن ئەنجامی بدەن،لەلایەن نوێنەرەکانیانەوە لە پەرڵەمانی هەڵبژیردراوی گەل بتووانن ئەنجامی بدەن و بگەنە دەستکەوتی مەزن بۆ گەرەنتی کردنی ژیان و داهاتوویان لەهەموو ڕوویەکەوە.هەرچەندە لەو پێناسە کورت و بەسوودەدا خاڵێک بەشێوەیەکی گشتی باسی لێوە نەکراوە و ئەویش ئەوەیە کە جیاوازییەکی بنەڕەتی لەنێوان دیمۆکراسی و شێوازەکانی تری بەڕێوەبردنی وڵاتدا بوونی هەیە،کە بابەتی سەرەکی یانیش مەرجی زەرووری دیمۆکراسیە بەمانای ئازادی.یانی بەو شێوەیەی کە جیاوازی نێوان هەنەدەسەی ئەقڵیدۆسی لەگەڵ جۆری دەزگاکانی تری هەندسی لەوەیدایە کە بنەمای ئەو بابەتە قەبووڵکراوە،کە خاڵی دەرەوی یەک هێڵی ڕاست تەنیا دەتووانین بە یەک هێڵ بکێشینەوە،کە لەگەڵیدا هاوتەڕیب بێت.لە بوارەکانی تردا،پێویستی دیانەت،باوەڕی تەواو پێکراو بە فەزای پیرۆزییەکان و ڵاهۆت،هەر بەو شێوەیەش،دیمۆکراسی بێ بوونی ئازادی نابێتە دیمۆکراسی،لەبەر ئەو هۆکارەشە کە دیمۆکراسیەکانی گەلەری و جەماوەری وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات و یەکێتی سۆڤییەتی جاران و ئەوانیتر هیچ پێوەندییەکان بەدیمۆکراسی ڕاستەقینەوە نییە و نابێت.

بەڵام مەبەست لە نووسینی ئەو وتارە زیاتر ناساندنی پەرتووکێکە لەژێر ناوی (پەروەردە و ئازادی و دیمۆکراسی)کە زیاتر گرنگی بەو تەوەرە گرنگە داوە و کار لەسەر ئەو میتۆدە دەکات.بە چ شێوەیەک دەتووانین دیمۆکراسی نەک تەنیا بەشێوەیەی کۆمەڵە باوەڕییەکی ڕەها و لەسەرەوە بۆ خوارەوە،بەڵکوو بە چ شێویەک دەتووانین دیمۆکراسی نەک تەنیا لە ڕێکخراوەکانی ژێنگە پارێزی،پاسیکڵ سواری،مەڵەوانی،بەرگ دوڕین و کۆمەڵەکانی تر پێشە و کاری رۆژانە،فێری ملیارد ئادەمیزادی تووشبوو بەنەخۆشی ستەمکاری بکەین.هەرچەندە بەراوەرد کردنی ئەو وێکچوونە لە ئاست حوکمی وێکچوونی فیڵ و فەنجان دایە.
ئەو باسە لەڕاستیدا زیاتر پێوەندی بە ئازادیەوە هەیە،چۆن لە سەردەمی ئێستای ئێمەدا،دەسەڵاتەکان لەژێر کاریگەری دوو جۆرە گوشاردا دەتووانن تووشی داڕمانی یەکجارەکی ببنەوە:
ــ یەکەم؛ گوشارە دەرکییەکان،کە بەشێوەیەی شەپۆڵی مەترسیدار دەتووانن دەربکەون و کۆمەڵگە نەریتخۆازەکان تووشی هەڵوەشانەوە بکەن.ئەو جۆرە گوشارانە بریتین لە گوشارەکانی پێشکەوتنی تەکنۆڵۆژیا و ئامێرەکانی پێوەندی گرتن،مەترسی و هەڕەشەی گروپەکانی مافیای تێکدەر و خراپکار،قاچاخچیەکانی ماددە هۆشبەرەکان و مرۆڤەکان،جۆرەکانی کۆچکردن،پیسبوون و تێکدانی ژێنگە و ژیاری مرۆڤەکان،سەرهەڵدانەوەی سەر لەنوێ فاشیزم و نەتەوەپەڕەستی وناوچەگەڕایی.
ــ دووهەم؛ گوشارە ستوونیەکان؛سەرچاوەی سەرەکی ئەم شێوازە گوشارانە بوونی ڕێکخراوەکانی سیاسی ومەدەنی سەروی نەتەوەخۆازییە،کە لە ڕۆڵی سادەی خۆیان گرێدراوی بە ڕێکخستن و هەماهەنگی و چاوەدێری کاروباری ناو دەوڵەت زیادەڕۆی دەکەن.بۆ نموونە لە پەێرەوی لە بڕیارەکانی حیزب،لە شێوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان،لە هەندێک بابەتدا داوای سەپاندنی هێز دەکەن و هەتا لە هەندێک لە وڵاتاندا بتووانن دستێوەردانی ڕاستەوخۆی چەکداری بکەن.بۆ پێلان و نەخشە شوومەکانی داهاتووی خۆیان.
لەگەڵ گرنگیدان بەو جۆرە تایبەتمەندییانە کە بوونتە بەشێکی دانەبڕاو لە بارودۆخی ئێستەی رۆژگاری ئێمە،ڕێگە چاڕەی دێموکراسیخۆازانە بۆ وەها کێشە گەلێک دەتووانی چ بێت؟ئایا باشتر وایە،بەڕێوەبردنی کاروباری جیهان بدرێتە دەست جەماعەتێکی گۆڵبژێر کراو و تاقانە و هەڵبژێردراو لەناو نەتەوە جیاوازەکاندا،یانیش بەرژەوەندی گشتی لەویدایە کە ڕێگە بدەن وڵاتانی جیاواز خۆیان کێشە و گرفتەکانی نێوان خۆیان چاڕەسەر بکەن لەناوخۆیاندا؟
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی سەدەی بیستەم،ڕەنگە پووکانەوە و داڕمانی ئایدۆلۆژییە جیاوازەکان بووبێت،هەندێک لە مرۆڤەکان دڵگرانن بەلەناوچوونی ئایدۆلۆژییەکان و ترسیان هەیە،لەوی کە سیستەمی تەک جەمسەری دەسەڵاتداری دونیا بێت و شوناسی نەتەوەکانی تر لەناو بەرێت و کوڵتوورە جیاوازەکانی جیهان هاوشێوەیەی یەک لێبکات.هەندێکی تریش لەبنەڕەتەوە هزری تەک جەمسەر بوونی جیهانی هاوشێوەی بیروبۆچوونێکی تۆتاڵیتەر پێناسە دەکەن،هەڵبەتە لێرەدا وشەی تۆتاڵیەر بۆ دەسەڵاتە سیاسیەکانی غەێرە دیمۆکراتیک بکار دێت،کە لەناویدا کەمینەیەکی بچووک هەر سێ دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن،دادوەری و یاسادانان بۆخۆیان بەڕێوەدەبن و مۆنۆپۆڵیان کردوە و بەناوی بەرژەوەندی باڵای وڵات یانیش دەوڵەت ماف و ئازادییەکانی تاک پێشیڵ دەکەن.
بەڵام ئاشکرایە،هەموو نەتەوەکان داب و نەریت و تایبەتمەندی کوڵتووری تایبەت بەخۆیان هەیە و هەر بۆیەش ئاساییە لەنێوان نەتەوەکاندا داگیرکاری و بەرهەڵستی و شەڕ و پێکدادان ڕوبدات.چۆن ئەگەر کەسێک بۆی دەربکەوی،لەگەڵ جیرانەکەیدا هیچکات تووشی بچووکترین نێوان ناخۆشی نابێت،ئەوە ڕەنگە بەشتێکی نا سروشتی بزانرێت و ئەگەریش کەسێک بیهەوەی کۆمەڵگەیەک دروست بکات،کە تێدا نەک تەنیا شەڕ و پێکدادانی چەکداری،بەڵکوو مشتومڕیش ڕونەدات،ئەوە لە ڕاستیدا بیرکردنەوەیەکی چەوتی هەبووە،چوونکە دەبی شەڕ ڕیشەکێش بکرێت،بەڵام دەستدرێژی نێوان مرۆڤەکان و گروپەکان و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی ناتووانین بنبڕ بکەین.هەر لەبەر ئەو هۆکارانەش بوو،کە بە داڕمانی سیستەمی ئایدۆلۆژیای سۆسیالیزم و لەناوچوونی داگیرکارییەکانی کەمپەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا بۆ هۆی لەناوچوونی بەربەستە گەورەکانی بەردەم نوێبوونەوە و پێشکەوتنی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی.لە ڕابردوودا جیهان بەسەر دوو جەمسەردا دابەشکرا بوو،بەڵام ئێستا دەبینین کە جیهان لە حاڵەتی دوو جەمسەری ڕزگاری دەبێت و بەرەبەرە دەبێتە چەندین جەمسەر و ئەو پێشکەوتن و چەند جەمسەر بوونە زیاتر لەگەڵ سروشتی مرۆڤدا تەبایی هەیە و گونجاوترە بۆ بڵاو بوونەوەی دیمۆکراسی و پتەوتر بوونی ستوونەکانی حوکمرانی دیمۆکراسی.بەڵام هاوکات لەگەڵ لاواز بوونی سیستەمی دوو جەمسەری جیهان،هەڕەشە و داگیرکارییەکان و ئاڵینگاری و ملهوڕی دوبارە سەریهەڵداوەتەوە و مرۆڤایەتی پێدەنێتە قۆناغێکی درێژ و دژواری گوازتنەوە و خەڵک ناچارن هەموو ئەگەر و پێداویستیەکان هەڵبسەنگێنن و لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی داوای یارمەتی و هاوکاری زیاتر بکەن.هەتا لە کۆتاییدا شێوازی نوێ بۆ پێکەوە ژیان بدۆزنەوە.
ئەم ڕێگایە بەئەگەری زۆر ڕێگایەکی پڕ لە هەوراز و نشێو دەبێت،بەڵام تەنیا ڕێگایە کە بوونی هەیە و هەنگاوی یەکەم لەو ڕێگایەدا هەر ئەوەیە،کە دەبێ مرۆڤەکان فێر بن،چۆن یەکتری قەبووڵ بکەن.هەنگاوەکانی تر ئەوەمان بۆ ڕووندەکەنەوە،چۆن دەتووانین پێکەوە بژین و دواتر چۆن دەکرێ شایەد یەکترمان خۆشبووی.
لە پێکهاتە کوڵتوورەییەکانی ڕابردوودا باو بوو،کە کۆمەڵیک وشە و مەتەڵ و نموونەکانی لەو شێوەیە وەک دادوەری و یاسا پەند و ئامۆژگاریان فێری مرۆڤەکان دەکرد،لەسەر ئەو بنەمایە کە پشتبەستن بەم پەند و ئامۆژگاریانە مرۆڤەکان لە ڕووچوون لەناو کۆیڵایەتی و حەز و هەوەس ڕزگار بکات و فێری ئاوازێکی تریان بکات،بەشێوەیەکی تر،بیروبۆچوونی خەڵکانی تریان فێر دەکردن و ڕێگریان دەکرد،لەوی کە مرۆڤەکان بەشێوەیەکی سەربەخۆ بیر بکەنەوە.
لە دیمۆکراسیدا،بیر کردنەوەی خەڵکانی تر بەکاری مرۆڤ نایەت.لە دیمۆکراسیدا مرۆڤ دەبێ هەوڵبدات سەرنجی خەڵکی بۆ ڵای خۆی ڕابکێشی و حەزمی بکات و لەهەناوی خەیاڵدانی خۆیدا ئەندێشەی نوێ لێ دروست بکات و خۆی خاوەنی بیر کردنەوە بێت.پێداویستی دیمۆکراسی ئەوەیە کە هاووڵاتیان لە کاروباری گشتیدا بەشداری بکەن.ئەوەش بەقۆناغی کۆ هۆشیاری دەناسرێت و هەرکات پێویست بوو،لە بەرابەر ستەم و ستەمکاری و زیادەخۆازی دەسەڵاتداراندا بەرهەڵستی پێشانبدەن.بەڵام خۆیان لە ڕێکارەکانی ناعەقڵانی و حەماسی و خۆپێشاندانی تێکدەرانە و تووندوتیژی بپارێزن.
شکۆ و کەرامەتی هاووڵاتییەکی دیمۆکراسیخۆاز،میانەڕەوی و ویژدانە لە بڕیار و هەڵسەنگاندا.هاووڵاتی دیمۆکراسیخۆاز لە کاروباری سیاسی بەگوومانە و بیروباوەڕێکی هەڵسەنگێندراوی هەیە و حەز و خواستی لەسەر دیمۆکراسی بێ سنوورە.هاووڵاتی دیمۆکراسیخۆاز تەواویی ناوەند و ڕێکخراوەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کوڵتووری و هتد...دەخاتە بەردەم ڕەخنەگرتنەوە،بەڵام ئەگەر هەر ئەو ڕێکخراو وناوەندانە بکەونە بەردەم مەترسیەوە ئەوە داکۆکییان لێدەکات.لەشەڕی نێوان حیزبەکاندا بەشداری ناکات و بێڵایەنانە سەیریان دەکات،بەڵام لە پرسە چاڕەنووسسازەکاندا بەشداری دەکات.ڕێز لەمافی هاووڵاتیانی تر دەگرێت،وەک مرۆڤێکی هاوچەشنی خۆی چاویان لێدەکات و قەبووڵیان دەکات،کە بەها و بوونی شوناسی هاووڵاتیانی تر یەکسانە لەگەڵ شوناس و بوونی خۆی.هەستی هاوبەش بوون و بەشدار بوون لەناو دەروونی هاووڵاتیەکی دیمۆکراسیخۆازدا وەک کەرەستە و پێداویستیەکی زەرووری بوونی هەیە،نەک وەک هەستێکی دڵخۆازانە.هەستی یەکگرتوویی و پێکەوە ژیان،ڕۆحی وەڕگرتنی یارمەتی و یارمەتیدەری یەکسان دەکات.
چۆن دەتووانین جیهانێک دروست بکەین،کە کەمترین بەستێنەکانی تووندوتیژی تێدا بێت،بێ ئەویکە جەماوەر هەستی بەشداری و خۆ بەخاوەن زانین لە کاروباری جیهاندا فێر نەبووبێن؟ئایا کوڵتوورێکی بەجیهانیبوو یانیش گشتگیر کراوە ئەگەری هەیە؟ئایا پەروەردە لەگەڵ دیمۆکراسی سازگاری هەیە؟خستنە بەر باسی ئەو بابەتانە ئەگەریش نەتووانی یارمەتیدەر بێ،بۆ چاڕەسەری پرسە گەورەکانی هەنووکەیی جیهانی ئەمرۆ دەکرێت بەڵانیکەمەوە بەرچاو ڕوونییەک بێ،بۆ خوێنەران،یانیش دەتووانی هەڵگری ئەو تایبەتمەندییە بێت،کە لە پرسە سەرەکییەکان تێبگەین و بناسین.چینی ئەریستۆکراسی چۆن دەتووانی چینی هەژاری خوارەوی هەرەمی کۆمەڵگە پەروەردە بکات،مەگەر ئەویکە دانیشتووانی یاسای هەرەم مەشرووعییەت بدەنە دەسەڵاتدارانی سەروی هەرەمەکە.
یانیش بەشێوەیەکی تر،چۆن دەتووانین پەروەردەی تایبەت بەدیمۆکراسی پەرە پێبدەین؟چوونکە پەروەردە دەتووانی لە بڵاوکردنەوەی دیمۆکراسیدا ڕۆڵی سەرەکی هەبێت و ئاسانکاری بکات.بەڵام هەر ئەو پەروەردەیەش دەتووانی بەشێکی سەرەکی لە عەقڵیەت و شێوازی بیرکردنەوەی حکوومەتی داگیرکەر و تۆتاڵیتەری گەورە لەناو مێشکی منداڵان و گەنجاندا دروست بکات.هەرچەندە بەرزبوونەوەی ئاستی ژیانی خەڵکی یارمەتیدەرە بۆ پێشکەوتن و پەرەپێدانی دیمۆکراسی،بەڵام وڵاتانی گەشەساندوی زۆرمان هەیە،کە بەشێوازی دیکتاتۆری بەڕێوە دەچن و وڵاتانی هەژاری زۆریشمان هەیە،کە بەشێوازی دیمۆکراسی ڕەها ئیدارە دەکرێن.
ئازادی یەکێک لە بەها سەرەکییەکانی دیمۆکراسیە،بەڵام بەناوی ئازادی دەتووانین منداڵەکان لەسەر بنەمای بەهاکانی دژە مرۆڤی و پێکەوە ژیان و عەقڵ داخراوی پەروەردە بکەین و فێریان بکەین،هەر لەسەر ئەو بنەمایەش،هەڵسووکەت
بکەن.ئایا دەتووانین بڵێن کە بۆ دوژمنانی ئازادی،نابێ ئازادی بوونی هەبێت؟لەهەندێک لەو وڵاتانەی کە لە پرۆسەی گوازستنەوە دانە،بۆ بارودۆخی دیمۆکراسی بەرپرسان پەلەیانە کە پرۆسەی دەربازبوون خێرا ئەنجام بدرێت،یانیش ترسیان لەوەی هەیە،کە نەوەک بارودۆخەکە دوبارە بگەڕێتەوە بۆ سەر حاڵەتی ڕابردوو.بەڵام پەروەردەی تایبەت بەدیمۆکراسی وەک میوەیەک وایە،زۆر بەخاوی پێدەگات،یانیش بەلانیکەمەوە پانزدە ساڵ درێژە دەخایەنی.هەرچەندە لە بواری سیاسی دەکرێت،حکوومەتێک بەخێرایی و بەزۆری تووشی گۆڕانکاری بێت،بەڵام عەقڵیەتی جەماوەر بەو خێراییە ناگۆڕدرێت.بەشێوەیەکی تر دیمۆکراسی کەرەستەیەک نییە،بتووانین بەسەر خەڵکیدا بسەپێنین.دیمۆکراسی بەرهەمی بزاڤێکی درێژخایەنی پێگەیشتن و کامڵبوونە.هەندێکجار پەروەردە لەگەڵ فێرکاری بەهەڵە دێتە فام کردن.ئەگەر پەروەردە لەبڕی هۆشیاری هێزەکانی ڕاگۆڕکێ و ڕاوێژکردن و لێک تێگەیشتن و دوور کەوتنەوە لە تووندوتیژی وهەستی ملکەچ بوون بۆ گەورەی باڵادەست و بێ ویژدانی و خراپ تێگەیشتن بکاتە،پادشای منداڵ و گەنجان،ئەو کاتە دەبێتە ڕێگر لە بەردەم بڵاوبوونەوەی ڕوناکی و رۆحی دیمۆکراسی.
هەستی دیمۆکراسیخۆازی دەبێ ببێتە پادشای مرۆڤ و لە دەروونیدا لێوانلێو بێت.ئەو هەستەش زیاتر پەیوەندی بەباوەڕی و گومانەوە هەیە،هەتا ئەویکە بەشێک بێ،لە بابەتەکانی زانیاری و زانستیەکان.هەر لەسەر ئەو بنەمایەش،بەڕاستی ناتووانین دیمۆکراسی پەروەردە بکەین.هەتا ئێستاش پەروەردەی مێژووی هاوچەرخ لەسەر ئەو ئامانجە بووە،کە شوناسی نەتەوەیی زاڵ بکات،یانیش ناسیۆنالیزم ڕادیکاڵ و زاڵتر بکات،بەسەر کۆی کایەکانی تری ژیان و کۆمەڵگەدا.
ئامانجی دیمۆکراسی ئەوەیە،کە هێزی بەرپەرچدانەوە دەروونی تاکەکان بەئاراستەی ناسیۆنالیزمدا کاناڵیزە نەکرێت و وزەی گشتی بۆ دابینکردنی خۆشبەختی و کامەڕانی گشتی ئامادە بکرێت.هەر ئەوەش بۆتە هۆکاری ئەوەی کە بۆ پەروەردەی مێژوو دەبێ بەدوای شێوازەکانی تردا بگەڕێن،هەتا خوێندکاران لەبڕی یەکگرتوویی لەگەڵ بنەماکانی پلۆراڵیزم هاوڕێیەتی پەیدا بکەن.ئامانجی دیمۆکراسی یەکسانی مافە لەنێوان زۆرینە و کەمینە جیاوازەکاندا.زۆرینە و کەمینە بەردەوام هەڕەشە لەیەکتری دەکەن،هەرچەندە زۆربەی جار،ئەوە زۆرینەیە کە کەمینە ئازار ئەدات،بەڵام هەندێکجاریش دێتە پێش کە کەمینەکانیش زۆرینە تووشی شکەست و ئازار دەکەن.پاراستنی ئەو جۆرە لە هاوسەنگییە زۆر دژوارە و بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی خەبات و تێکۆشان بکرێت.
لە ئێستەدا بە ملیارد مرۆڤ چاوەڕوانیان هەیە،کە دیمۆکراسی کێشە و گرفتەکانیان چاڕەسەر بکات و لە کۆتاییدا لە دیمۆکراسیدا جۆرێک لە هەوێنی چاڕەسەری تەواویی کێشە و تەنگژەکانیان دەبینن.هەرچەند دیمۆکراسی بەپێچەوانەی ئەو جۆرە وەهم و خەیاڵاتەیە،چۆن دیمۆکراسی یانی بەگوومانبوون،باوەڕی بەرێژەیی بوونی کاروبارەکان،جیاوازی کاروبار و گۆڕانکاری بێ کۆتایی بارودۆخەکە،نوێبوونەوەی هێزەکان و ناسینەکان.
دیمۆکراسی خاڵێکە لەبەرامبەر سیستەمێکی سیاسیدا،کە نەگۆڕ و چەقبەستوو و ڕاوەستاوە و ناچار کردنی مرۆڤەکان و بەدیهێنەری ئاسایشە بۆ مرۆڤەکان.ئەگەری هەیە،ئەو خاڵە سەرسوورهێنەرە خۆی پێشانبدات،بەڵام ڕاستییەکی ئەوەیە کە دیمۆکراسی پێچەوانەی دەسەڵاتە تۆتالیتەر و دیکتاتۆرەکان هەڵگری سەرۆک یانیش سیمبۆڵێک بۆ هەمیشە کەمترە و ئەوەش هێز و پشتیووانی ئاسایشی زیاتر دەبەخشێتە خەڵک.مرۆڤەکان ئەوەندە نووقمی حەز و سۆز و هەوەسی خۆیان بوونە،کە کەرەستەکانی پێویست و تێگەیشتن و پێویستی لە دیمۆکراسی بۆ خۆی دژوار دەکات.هەر لەبەر ئەو هۆکارەیە،ئەو پرسیارە لێرەدا خۆی زەق دەکاتەوە کە ئەوانە چۆن دەتووانن دیمۆکراسی فێری خەڵک بکەین.؟
لێرەدا بەگەڕانەوەیەک بۆ وتەیەکی بیرمەندی گەورە (ئەناتۆڵ فەڕانس)کە دەڵێت؛"هونەری فێرکردن شتێک نییە،جگە لەوەی مامۆستاکان هەستی پرسیارکردن لە قووتابیەکاندا زیندوو دەکەنەوە،بەو هیوایەی کە هەر ئەو خوێندکارانە دواتر هەرهەمان،هەستی پرسیارکردن تەواو بکەن."دیمۆکراسی هێما و تێگەیشتنە،سیمبۆلە نییە،دیمۆکراسی بریتییە لەچەند بەهای سەرەکی،ئەو چەند بەهایەش حووکمی بناغەیەکیان هەیە،کە مرۆڤ لەسەری خانوویەکی بەدڵی خۆی دروست دەکات.ئاشکرایە کە ئەو خانوویە بەگۆڕەی تایبەتمەندییەکانی کوڵتووری،شوناسی مێژوویی و پێداویستیەکانی خاوەن ماڵەکە دێزاین دەکرێت.
پێش دەرکەوتنی دیمۆکراسی،مرۆڤەکان هاوشێوەی یەکتری دەژیان و بەساکاری رۆژگاریان تێدەپەڕاند.بەڵام ژیان لەناو دیمۆکراسیدا،ژیان کردنە لەناو جیهانێکی پڕ لە ئاڵۆزی؛زۆرینەی دایک و باوکەکان ئەزموونی ژیانکردن لە ژێر سیستەمێکی دیمۆکراسیان تاقی نەکردۆتەوە،بەڵام ئایا دەتووانن وانەی دیمۆکراسی فێری منداڵەکانیان بکەن.؟
بۆنە و پەیوەندییەکانی نێوان تاک و گرووپەکان لە سیستەمی دیمۆکراسیدا بارودۆخێکی تایبەت پەیدا دەکات،کە لەناو دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەو مانایەوە دەبێت،کە مرۆڤەکان بۆ ژیانی خۆیان و چاڕەنووسی ئەو کۆمەڵەیەی تێدا ئەندامن و دەژین.بەڵام گرووپەکانیش پێکەوە گفتوگۆ دەکەن،تێکەلاوی یەکتری دەبن و بەرهەمی ئەو تێکەڵاو بوونەش تەنیا داهاتوو دەتووانی ڕونی بکاتەوە.
ژنان و پیاوان ئەمرۆ دەبێ دوو ڕوانگەیان هەبێت،چاولێکردنێک لەوانی تر،چاولێکردنێکیش لە داهاتوو،من ناخۆازم وەک شوێنەوارناسێکی مێژوویی شرۆڤەی ئەو بارودۆخە بکەم.بەڵکوو دەمەوەی داهاتووی ژیان و گوزەرانی خۆم دروست بکەم.ئێمە بەرپرسی ڕابردوو نین.ئێمە دەبێ لە کاروباری ڕابردوو وانە وەرگرین و فێری وانە گووتنەوە بین بۆ نەوەی نوێ.بەداخەوە خەیاڵدانی مرۆڤ زوو تووشی شکەست و فەرامۆشی دەبێت و سنوردار و ناجێگرە،لە کاتێکدا شایستەی ئەوە بوو،کە هێزی خەیاڵدان کە یەک لە هێزەکانی بنەڕەتی مێشکی مرۆڤە و توانایی پاراستن و گوازتنەوەی زانیاری و پارێزگارییە،دەبووایە گەوهەرێکی بێ جێگرەوە بێت و چوونکە جیاوازی مرۆڤ لەگەڵ ئاژەڵ دەرخەری ئازادی بریاری مرۆڤە لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی نادیاری توونا بوون و هۆکاری گۆڕێنی ئاژاوەگێری بۆ ئارامی و ڕێکوپێکی.ئەوانەی کە دەبینن گومان و باوەڕ و بۆچوونیان،هاوشێوەی تاشە بەردێکی گەورە،ژێر بناغەی ژیانیانی پێکهێناوە،بەهاتنی دیمۆکراسی هەمووی دەکەونە بەردەم پرسیارەوە،لە لای خۆیانەوە بەو شێوەیەی بیر دەکەنەوە کە نەوەک ئێمە لە قۆناغی مێژوو هاوشێوەی میرات،بۆ قۆناغی مێژوو وەکوو سەرکێشی،خەریکە کۆچ دەکەین.یانیش ئەفسانەی سەردەمی زێرین.بەبۆچوونی زۆرینەی خەڵکی ئەو ئەفسانەیە گیانێکی سەختی هەیە،کە لە ئایندەدا بوونی نییە و لە ڕابردوو دایە.بەڵام ئایا گونجاوتر ئەوە نییە،کە لە شوێنی دڵسۆزی و خەفەت خواردن بۆ لەناوچوونی سیستەمەکانی ڕابردوو،هیوامان نوێ بکەینەوە و پێوەندی نێوان مرۆڤەکان و گروپ و نەتەوەکان بەشێوەیەکی تر ڕێکبخەینەوە؟هەروەک چۆن لە سەردەمی مێژووی ڕابردوودا،زەوی حووکمی سەرمایەی هەبوو و لە سەردەمی پێشەسازییداش ئامێرەکانی بەرهەمهێنان لە حووکمی سەرمایە دانە،لەسەردەمی ئێمەشدا زانست و عەقڵگەڕایی سەرمایەی مرۆڤەکان و نەتەوەکان پێکدەهێنی.ئەو سیستەمە کوڵتوورییەی کە بە کوڵتووری دوای مودێرنیتە دەناسرێت و هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندییە،ئەویش ئەوەیە کە بۆشاییەکی گەورە لەنێوان خاوەنەکانی ئەو زانستە و کەسانێک کە لێی بێبەشن بوونی هەیە.ئەو دیاردەیە ئەگەری هەیە،لە زۆر شوێندا مەترسیەک بێت بۆ سەر دیمۆکراسی،بەڵام لە ڕاستیدا هەڕەشە نییە و هیوابەخشە،چوونکە دەتووانین بەئاسانی زانست لەناو هەموو خەڵکیدا دابەشبکەین،هەتا ئەوەی کە زەوی و کارخانەکان بتووانین دابەشبکەین.مرۆڤێک کە وەکوو دڕاوسێکەی بتووانی دەستی ڕابگات.بەهەر زانستێک کە بیهەوەی،لە بنەڕەتدا هیچ وێکچوونێکی لەگەڵ ئەو کەسەدا نییە،کە بەزۆری بیهەوەی باخچەی دڕاوسێکەی داگیر بکات و بەبکارهێنانی زەبڕوزەنگ بخۆازی ماڵ و سامانی لێ داگیر بکات.تەنیا هاتووچۆی ئازادانەی بیروبۆچوونی زانستی و زانابوون دەتووانی مرۆڤەکان لە پێشهاتەکانی خراپ شەڕکردن لەسەر بەرژەوەندی و هەتا تێکهەڵچوونی سەربازی دوور بکاتەوە و لەگەڵ گرنگیدان بە کەرەستەکانی پێوەندی کردن و بڵاوبوونەوەی ئازادانەی زانیاری هیچ کەس ناتووانی زانست تەنیا بۆ کەڵک وەرگرتنی تایبەت و شەخسی داگیر بکات و دەستی بەسەردا بگرێت.شایەد رۆژێک دادێ،کە سیستەمی پەروەردە دەبێتە هۆکاری گوازتنەوەی زانستی تۆپ و مووشەک،کە دەبێتە هۆکاری لەناوبردنی مرۆڤایەتی و پەراوێزخستنی بۆ گۆشەیەکی دوور،بەشێوەیەک کە لەو هەمووە ئامێری مەرگ خووڵقێنەرە تەنیا بیرەوەرییەکی تاڵ دەمێنێتەوە.لە بارودۆخێکی لەو شێوەیەدا دیمۆکراسی مانای ڕاستەقینەی خۆی ئەدۆزێتەوە.کەواتە ئەو دیمۆکراسیە فێری منداڵەکانتان بکەن و ئەو وتەیەی (ئەندرە ژێد) لەبیر مەکەن،کە دەڵێ؛"مامۆستای باش ئەو کەسەیە،کە پەروەردە لە مامۆستا بێ نیاز بکات."

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە