ئەنفال دەکرا چارەنووسی گەلی کوردی یەکلا بکردایەتەوە

Tuesday, 08/09/2020, 23:58

6710 بینراوە


فەرەیدون عەبدولقادری خاوەن یەکەم یانەی لەشفرۆشی لە کوردستان ئەڵێ:

" بارزانی کەلەگەڵی دادەنیشی هەر باس باسی گەلی کورد و مافەکانیەتی"....!

جا ئەم فەرەیدونە بێ ئەدەب و زمان پیسی جنێوفرۆشە ئەوەتەی پارووی چەوری لای پارتی دەستکەوتووە، هەر بە شان و باڵی بارزانیدا هەڵدەدا...

--------------------------------
فەرەیدون و شەڕی کورد کوژی:
ئەم پیاوە ئەو کاتەی شەڕی ناوخۆ دەستی پێکرد، ئەم کابرایە بەرپرسی یەکێک لەو میحوەرانەی لای زیارەت بوو گەر بیرم مابێت.
ئەو کاتە لە تەلەفزیۆن دەرکەوت و لە بن سیبەری دارێکدا قسەی بۆ کۆمەڵێک لەو جەناگاوەرانە دەکرد کە لەدەوری بوون و هانیدەدان بۆ کوشتنی چەکدارەکانی بارزانی.
خۆزگە ئەرشیفی ئەو کاتە هەبوایە و دابنرایە کە چۆن باسی ماڵی مەلا مستەفاو مەسعود بارزانی دەکات.
ئەو کاتە ووتی : " برایان مەسعود بارزانی نەک خۆی پیاویکی خائین و جاشی زۆربەی ووڵاتانی دوژمن بە کوردە، مەلا مستەفای باوکیشی هەروا بوو، ئەم بنەماڵەیە بە خیانەت هیناویانە بۆیە پێویستە هەموو گەلی کورد ئەم ڕاستیە بزانێت"
جا نازانم فەرەیدون بە چ ڕوویەکەوە ئێستە لەگەڵ بارزانیدا دادەنیشێ و نان دەخوات وبووە بە ڕاوێژکاری...
بارزانی ئەو پارەو پوولەی بۆ چەندین ڕاوێژکاری کاسەلێس و کادری حزبی هەلپەرستی سەرف دەکا، گەر بەڕاستی بە قسەی فەرەیدون دانیشتن لەگەڵیدا لە مافەکانی کورد زیاتر هیچی تر نییە و لە خەمی سەربەخۆ بوونی گەلی کوردایە...
گەر بارزانی گەر بەڕاستی مەبەستی بەدەستهینانی مافەکانی کوردە، لە بری ئەوەی پارە و بودجەی بۆ ریفراندۆم تەرخان بکردایە، بهاتایە کۆمەڵێک کادری ئەکادیمی و زانستی تەرخان بکردایە، ئەو بودجەیەی بۆ بواری ئەنفا ل و جینۆسایدی گەلی کورد تەرخان بکردایە نەک بۆ ڕیفراندۆمیکی ژێرخان بەتاڵی بێسەروبەر...
تاقیگەیەکی تەرخان بکرایە، کاری لیکۆڵینەوەی زانستی و ئەکادیمیانە بوایەو کاریان لەسەرناساندنی ئەنفال و کیمیاباران بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بوایە، هیچ پێوست نەبوو نە لە ئەمەریکا ، نە لە ئەورپا بپاڕێیتەوە بۆ دروست کرن و داننان بە کیانی نەتەوەیی گەلی کوردا...
بە ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد، بۆخۆی دەبووە دیڤاکتۆیەک بۆ ئیعتراف و داننان بە تەوەی نەتەوەی کورد و مافەکانی، وەک هەموو گەلیکی تری سەر ئەم ڕووی زەمینە.
بەڵام جەنابی بارزانی هیندە لە خەمی بودجە تەرخان کردنە بۆ کادری حزبی، بۆ شەڕە شۆق و جنێودان و سوکایەتی کردن بە خەڵکی، هێندە خەیاڵی لای مافەکانی گەلی کورد نییە...
ئەنفال؛ بە چاپ کردنی چەند پەرتوک و چەند پرسەو یاد و خستنە سەرشانی دارە مەیتیکەوە لەلایەن بارزانیەوە، نابێتە گۆڕانی ڕەوڕەوەی میژوو، یا ناساندنی بە کۆی مرۆڤایەتی، جگە لە خەڵەتاندن و گەوجاندنی گەلی کورد نەبێت هیچ بەرهەمیکی تری نابێت.
هێنانەوەی ئێسک و پروسکی ئەنفالکراوەکان بەبێ تەرخانکردنی تاقیگەیەکی ئەکادیمی و زانستی بۆ ئەو بوارە، هینانەوەیان و داپۆشینیان لە خاکی کوردستاندا، جگە لە شاردنەوەی تاوانەکە و بچوکردنەوەی و داپۆشینی مافەکانی گەلی کورد هیچی ئەنجامێکی تری نابێت.
دەکرێ تاقیگەیەک لە پسپۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ ئەو بوارە تەرخان بکرێ، تا بەتەواوی بە شێوەیەکی زانستی قوربانیەکان بە دۆکۆمینت بکرین و فلیمی ڤیدیویی تەواوی لەسەر بکرێت، کەسە بیانیەکان بە زمانە زیندووەکانی جیهان لە تاقیگەکانەوە ووتارەکانیان پەخش بکرێت، ئێسک و پرووسکی قوربانیەکان بۆ جیهان نمایش بکەن، تاکو تەواوی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کە باس لە ووشەی " ئەنفال" کرا، بزانێت چیەو لە کێ کراوە، هۆکاری کردنەکەی چیە و دەرئەنجامەکان ئێستە چۆنە و کەسانەی سەر بەو نەتەوەیە دوای ئەم کارەساتە ئێستە جۆن دەژین ، یا بکەرەکانی ئەم تاوانە ئێستە چ جۆرە نیاگایەکیان بۆ ئەم تاوانە هەیە...
کەسانی پاشماوەی ئەنفال لیدوانەکانیان بە دۆکۆمینتاری بکرایە ، نەک هەر یەکەیان لە کونجیکی ئەوروپادا بەبێ دەنگی سەربنێتەوە.
بارزانی نەک پیاوی ئەوە نەبوو نەتەوەکانی تری جیهانی پێ ئاشنا بکات، بگرە نەیتوانی تەواوی گەلی کوردیشی پی ئاشنا بکات...
نەک گەلی کورد، بگرە لەوانەیە نیوەی کادرەکانی پارتی دیموکراتیش فڕیان بەسەر جینۆساید و ئەنفالەوە نەبێت، ئەوەندەی ئاشنان بە مەزاری نەمران ( ئیدریس و مەلامستەفای باوک) وە هەیە ، هێندە ئاگاو خەبەریان لەسەر ئەنفال و کیمیاباران نەبێت، چ جای هەندێ کوردی ناوچەکانی تری کوردستان.
جا تۆ لەناوخۆدا کاری تەواوت لەسەر ئەنفال نەکردبێ، بە دڵنیاییەوە قەت پیاوی ئەوەنیت کە بتوانیت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێ ئاشنا بکەیت یا توانای کارکردنت لەسەری هەبێت.
کاتێک میللەتێک ئەنفال و کیمیاباران دەکرێ، تۆ قەبوڵتە سەدام حسین بەرپرسی ئەو تاوانە لەسەر قەزیەی دوجەیل کە هیچ بەهایەکی ئەوتۆی نیە بەرامبەر کارەساتی گەورەی ئەنفال و کیمیاباران، کاتێک لە سێدارەدانی دیکتاتۆری عێراق دەبەسترێتەوە بەم تاوانەوە لە بری بەستنەوەی بە تاوانی ئەنفال و کیمیاباران، ئیتر ئەمە ئەوپەڕی سوکایەتی و داپۆشینی قەتل و عام کردنی تەواوی نەتەوەیەکە و لە خزمەت شاردنەوەی تاوانەکەدایت.
کە دەزانرا گەر لەسەر جینۆسایدی گەلی کورد سەدام لە سیدارە بدرایە، چ سەدایەکی جیهانی و سۆزێکی سەرتاسەری لە تەواوی کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە بۆ گەلی کورد هەم پەیدا دەبوو، هەم دەهاتە ئاراوە...
بارزانی لەو پەڕی هێز و توانادا، بیدەنگی هەڵدەبژێری، ئێستەش باسی کوردایەتی ومافی کورد دەکا...
نەفرەت  لەو کەسە گێلانەی کە پشتیوانی بارزانیە و پێی وایە سەربەخۆیی کوردستان لەسایەیدا بەدەست دێت....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە