(نوێکراوەتەوە/ زۆر گرنگ) سێ کەس سەر بە دەزگای زانیاری، کە دوانیان پاسەوانن لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەگیرێن

Thursday, 10/09/2020, 22:31

8979 بینراوە


لیوا محمد لیوای فەرماندەی دۆڵەبەفری کە کەسێکی ناسراوە لە ناو دەزگای زانیاری لەگەڵ دوو لەپاسەوانەکانی لەلایەن دژەتیرۆرەوە گیران، ئەویش لەکاتی حەواڵەکردنی 700 بتڵەغاز لەسەرسنووری ئێران
لەکاتی گیرانیاندا 1کیلۆ تریاکیان پێ بووە.
دوای وردبینی زیاتر دەرکەوتووە، کە لە ماوەی پێشوو دوو هەمەڕی وەزارەتی پێشمەرگەشیان بە هەڵوەشاوی حەواڵەی ئێران کردووە.
ئێستا لیوا محمد و دوو پاسەوانەکانی لەقەلاچوالان دەست بەسەرن، دوای لێدانێکی زۆر لێیان دانیان بەو تاوانە و زۆر شتی تردا ناوە.
بەپێی زانیاریەکان کە من بۆ خۆم لە نزیکەوە ئاگادارم ئێستا رێکەوتی: 9 / 9/ 2020، کاتژمێر 10:04دەقەی شەو خێزان و کچ و بووکی لیوا محمد لەلایەن دژە تیرۆرەوە لە قەڵادزئ لەماڵی خۆیان دەستگیرکران.
شایەنی باسە لیوا محمد ئەشکەنەیی دەزگای زانیاری، یەکێک بوو لەو جەلادانەی زۆر بەدڕندانە ئازاری خۆپیشاندەرانی قەڵادزێی لە خۆپیشاندانەکانی 19/12/2017داوە. قەڵادزێی کردبوو بەسەربازگە، تەنانەت وەکو سەرچاوەکە دەڵێت، ئەوانەی کە خۆی رقی لێیان بووبێت، لەو کاتەدا بەناوی خۆپیشاندەر دەستگیری دەکرد و سوکایەتی پێدەکردن.
هەروەک سەرچاوەکە دەڵێت لەشەڕی داعشدا، مانگا و سەیارەی ماڵانی دەدزی و بەنرخێکی کەم دەیان فرۆشتنەوە.
---------
وێنەی لیوا موحەمەد و سەڵاح، کە ئیستا هەردووکیان پێکەوە گیراون
 لە دوای نووسینی ئەو هەواڵە کە لە خوارەوە یەکێک لە پاسەوانەکان بەناوی سەڵاح قادر، کە لە فەیسبوکدا بە ناوی (Salah Swltanady)ــە، بە جنێودان و زمانی پیسەوە نووسێوێتی کەوا نەگیراوە، منیش یەکسەر پەیوەندییم بە سەرچاوەکانی ناو دەزگای دژە تیرۆر کرد، کەوا بەڵێ ئەم کەسە کە چوونەتە سەری رایکردووە و خۆی لە شوێنێک مەڵاس داوە. لیوا محەمەد و ئەو تاقمە چەکدارەی کە لە گڵیدان، گەروەترین خیانەتی نەتەوەیی ئەنجام دەدان، پەیوەندییان بە میتەوە هەیە، هەر ئەمان هەواڵی چەند گەریلایەکیان دا بە میت لە گۆیزە و ئەزم و ناوچەکانی سەر بە ماوەت، لە بەرامبەرەوە پارەی خیاتە لە تورکیا وەردەگرن..  ژن و کچ و بوکی لیوا محمەد ئەو شەوە گیران و بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دوایی بەرەڵاکران چونکە گومانیش لەوان دەکرا و تاوانبارن کەوا دەرمانی هۆشبەر و پارەی زۆر و پەیوەندییەکانی ئەم پیاوانە لەگەڵ ژنەکاندا بەو تاوانانەوە هەبێت، بەڵام لەبەر عەقڵی عەشایری و حەیاچوون زۆر واستەیان کردووە و بەرەڵاکراون.
جگە لەوە گومان هەیە کە ئیتر لەمەودوا دەزگای میت و پارتیی بکەونە نێوانەوە و دواجار هەموویان بەربدەن، دەنگۆی ئەوەش هەیە، کە هەندێک لەو راکردوانە خۆیان گەیاندنبێتە پارتیی لە هەولێر، پێدەچێت هەر لەوێشەوە ئەم کۆمێنتانە بنووسن.
ئەو بابەتەی خوارەوەش بخوێنەرەوە، کە زیاتر راستیی هەواڵەکە بەهێزتر دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە