عیسمەت ئەرگوشی موقەدەمێکی ئاسایش دەخنکێنێ

Sunday, 09.20.2020, 22:34

6029 بینراوە


موقەدەم عومەر مەنتک کە ئامۆزا و پاسەوانی تایبەتی پێشووی ئەکرەم منتک بووە، کە لە تەقینەوەکەی لقی دووی پارتیی لە رێکەوتی ١ی شوبات، بەرکەوت و کوژرا،  ئەم کەسە سەر بە دەزگای پاراستن بوو، بۆیە دواتر پلەی عومەریان بەرزکردەوە و بوو بە مولازمی یەک، بەو بۆنەیەشەوە بوو بە بەرپرسی لیژنەی ئەمنی ئاسایشی گشتی، کە نزیکەی ٢٠ ساڵە سەرپەرشتی پرسگەی ئاسایش دەکات و بەرپرسی لیژنەی ئەمنی و ئاسایشەکانی دەرگای سەرەکیە، راگەیاندنەکانی پارتیی لە راگەیاندنەکانیاندا بڵاویان کردەوە، کەوا دوێنێ لەسەر بان کەوتۆتە خوارێ، بەڵام وەکو راگەیاندنەکانی دەستی دووی ناو پاراستن رایدەگەیەنێت، کەوا دوێنێ شەو لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن پیاوەکانی عیسمەت ئەرگوشی چوونەتە سەری و خنکاندویانە، بەو بۆنەیەوە کوردستان ٢٤ ی مەسرور بارزانی ئەڵێت لەسەربان کەوتۆتە خوارێ.
کچەکەی موقەدەم عومەر بەناوی چنار کە ئەفسەرە لە جەوازات و لەگەرمەی مردنەکەی باوکی لەبەرجاوی خەلک گوتویەتی سێ رۆژ لەمەوبەر لەگەڵ عێسمەت ئەرگوشی بەشەر هاتووە، دوێنێش بە تەنیا لەماڵەوە بووە خنکاندویانە. بۆ گاڵتەپێکردن بە رووداوی خنکاندنەکەی، هەر پیاوەکانی ئەرگوشی بۆ گاڵتەپێکردن دەڵێت، لەسەربان بە دوای پشیلەدا رایکردووە و کەوتۆتە خوارێ، کەناڵی کوردستان ٢٤ دەڵێ ئەو ئەفسەرە موقەدەمەیان لە سەربان بەربۆتەوە و مردوە.

https://www.facebook.com/kurdistan24.official/posts/2827635177499931



(دەنگدراوە: 6 . زۆرباشە: 5/5)