کورتەنامەی شیعریی (بەشی پێنجەم)

Wednesday, 30/09/2020, 3:09

4046 بینراوە


خۆشەویستێك و
دوو هاوڕیی راستەقینە و
پێکێك شەراب
و
لەتێك نانم هەبێت ..
ئەمن پاشام.
***
بەر لە، خەوتن
کە، بەخەبەردێم ..
کەسێك بە خەیاڵمدا دێت
ئەو کەسەش .. تۆی.
***
با هەر چوار وەرزەکە
خونچە بپشکوێ
کە، خونچەی دڵی من، نەپشکوێ ..
بەمن چی ؟!
***
ئەو کاتانە، زیاتر
خۆم خۆشدەوێ
کە بیر لە تۆ دەکەمەوە
ئەدی ئەتٶ؟
***
گرنگ نییە
خەڵك چی دەڵێ
تەنها خۆت بڵێ
هەستکردن .. ژیان
خۆشەویستی
بێ تۆ چییە؟
***
کە، زیزت دەکەم
رقم لەخۆم دەبێتەوە
بەخۆم دەڵێم
ئای چەن شێتم؟!
***
تۆ دەگرێی
چاوت پڕدەبێت لە فرمێسك
منیش رۆحم
دەبەس بگری
لێگەڕێ رۆحم .. ئاسودەبێ .
***

بەزەییم بەخۆمدا بێتەوە
یان .. قینم بێت
لە بێباکی تۆ
بەرامبەر.. من؟
منێک، کە، خۆم کردە
بەردەبازی رێی تۆ.
***
چۆن تۆ بێدەسەڵاتی
لەوەی خۆشمدەوێی
منیش
لەوەی خۆشتناوێم.
***
گەر ئەوە ترسنۆکیی بێت
کە نەتوانم،
دڵی کەسێك ئازار بدەم کە، رۆژێك لە رۆژان
خۆشمدەویست
دەبا.. هەر، من ترسنۆك بم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە