شۆڕشی گوڵان و ڕیفڕاندۆم دەستکردی دوژمنن

Friday, 10.02.2020, 12:24

1804 بینراوە


چەند ئازارێکی بەسۆیە کە لەپێناو خەڵکێکدا تێبکۆشی و خوێن بڕێژی، ئەویش لێت تێنەگاو دژت بێت.(چ گیڤارا)

هەر هەموومان ئەو ڕاستیە دەزانین کە ئەوەی ناویانا شۆڕشی گوڵان، جگە لە تێکدانی پڕۆژە چاکسازی کشتوکاڵەکەی شەهید "عەبدەولکەریم قاسم" هیچی دیکە نەبوو، کەلە٣٠ ئەیلول ساڵی١٩٥٨ دەرچوو کە بڕیاربوو زەوی کشتوکاڵیەکانی کە ئاغاکان زەوتیان کردبوو، لێیان بستێندرێتەوە و بدرێتەوە بە خاوەنە ڕەسەنەکانیان کە جووتیارەکان بوون.
لەو قۆناغەدا کێشەی گەورە کەووتبوە نێوان شای ئێران و حکومەکەتەکەی شەهید قاسم، چوونکە قاسم ڕێگەیدا بە ئازادیخواهانی چەپ وکۆمەنەیستەکانی ئێران کە ڕادێۆ و دەزگای چاپەمەنی خۆیان دابمەزرێنن، شای ئێرانیش بەو ڕەوشە زۆر نیگەرانبوو، هەروەها شا نیوە خاکی ئێرانی لەسەرخۆی تاپۆکردبوو، تەنانەت دەیان سەدان کێڵگەی چاندنی تووخمەهۆشبەرەکانی بەدەستەوەبوو، بۆیە ئەو گۆڕانکاریە نوێیانە شای بەتەواوی پەست کردبوو، هەرچەند شا نوێنەری تایبەتی خۆی دەنێرێتە لای شەهید قاسم گلەیی شای بە قاسم ڕادەەگەیەنێت، بەڵام شەهید قاسم ئەڵێ ئێمە شۆڕشمان نەکرد تاکوو دەمی خەڵک دابخەیەن، بە پێچەوانەوە دەمانوێت خەڵک فێری ئازادی و دیموکراسی بکەین.
"عیسا پژمان" کە کوردێکی سنەیی و سیخوڕێکی ساواکی بوو، بە شا ئەڵێت قوربان من دەتوانم کە شۆڕشکەی قاسم تێکبشکێنم،
شا دەپرسێت بۆ نا، بەڵام چۆن؟
پژمان ئەڵێ لە ڕیگای مەلا مستەفای بارزانەوە.
شا لە پژمان دەپرسێت، کاری وا چۆن دەکرێت ئێمە دوێنی" قازی محەمەدمان لە سیدارەدا، ئێستا مەلا مستەفا چۆن مل بۆ ئەو کارە دەدا؟
پژمان ئەڵی: قوربان تۆ فەرمان بفەرموو تۆزێکیش پارەم بدەرێ، من مەلا مستەفای بارزانی باش دەناسم، لەوانە ١٠ هەزار بڕنەو لە ئەمبارەکاندا کەووتوون، بەم نزیکانە دادەڕزێن، بۆیە عیسا پژمان لە ڕێگای مەکتەبی سیاسی ئەوکاتەی پارتی پەیوەندی دروست دەکات لەگەڵ خێڵی بارزانیەکان، بەتایبەتیش مستەفا بارزانی و سەرجەم سەرانی کۆمپانیاکەی کە ناویان نابوو "پارتی دیموکراتی کوردستان".
ئەوەبوو پاش ئەوەی کە ماوەیەک پێش ئەم ڕووداوە، مەلا مستەفا بە قاسم ئەڵێ: من قەیتانی قۆندەرەکانی قاسمم، هەروەها بەهەوڵی قاسم مەلا مستەفا توانی لە سۆڤێت بگەڕێتەوە و وەک قارەمان پێشوازی لێبکرێت، کەچی چوونکە بڕیاڕ لەدەستی خوودی مستەفا بارزانیدا نەبوو، گوێداری پیاوەکانی شای ئێرانی کرد و سەرجەم ڕەش وڕووتی باشوور وتەنانەت ڕۆژئاوای نیشتیمان دوای مە مستەفای بارزان کەوتن، بەتایبەت پیاو و ئاغاکانی مەرگەوەڕ، ئەو قۆناغەش ئەوانەی توانای دارییان هەبوو کەواوسەڵتەیان لەبەر دەکرد، بۆیە پێیان دەگووترا "کەواشۆرەکان" لە شارۆچکەی دەربەندیخان" هەوڵی تیرۆرکردنی قاسمیاندا، سەرینەگرت، هەرلە دەربەندیخان لە پێش تونێلەکە کەواشۆرەکان پەلاماری سوپای عێراقی دەدەن، چەندین هەژاری بێئاگا دەبێتە قوربانی، لێرەدا هەست بەئازارەکانی شەهید جیڤارا دەکەین کەفەرمووی"ئای بە ئازارە،ئای کە بەسۆیە کە لە پێناو خەڵکێکدا تێبکۆشیت و خوێن بڕێژیت ئەوەیش لێت تێنەگات و دژت شەڕ بکات".
هێمن ئەحەمەد هۆرێنی هاوڕیی هێژام، کوڕی کەساتیەتی و ناوداری دەڤەرەکە لەکۆمێنتێکدا نووسی، نازانم باوکم پێشمەرگە بوو یان جاش، چوونکە باوکم دوای مەلا مستەفا کەووت دژی عەبدولکەرم قاسم، شەڕی دژی شەهید عەبدولکەریم قاسم کرد، بەڵێ زۆربەی هەرە زۆری کەواشۆرەکان یان ئەوانەی ناوی خۆیان نابوو پێشمەرگە دژ بە چاک سازیەکەی قاسم سەنەگەریان لە قاسم گرت.

جگەلەوەش لەو قۆناغەدا بەرەی ئازادیخواهان لە هەڵکشاندابوون، بۆیە ئەمەریکاو بەریتانیاو ئیسرائیلیش هەمیشە لەپیلاندابوون دژی قاسم، هەر لەبەر هەمان هۆ "سی،ئای،ئەی، ئێم٥، موساد" ڕێک دەکەون کە قاسم بڕوخێنن.
لە ئوتێل "شیراتۆن لە مێشنی ئەڵمانیا" دادەنیشن بەعسیەکان قەومیەکانیش بانگ دەکەن بۆ دانیشتنەکە، گفتووگۆ دەست پێدەکات، پاش مشتوومڕی زۆر تێدەگەن کە بەعسیەکان ئاگاداری ڕەووشی عیراق نین، تەنانەت نەیاندەزانی " شەهید جەلال ئەوقاتی" کەسایەتیەکی شیوعیە و وەزیری فڕۆکەوانی جەنگە، هەر بۆیە "موساد" دەێتە دەنگ بە بەشادربووان ئەڵێ با کات لە بە فێڕۆ نەدەین، هەر لەوێدا وێنەی "شەهید جەلال ئەوقاتی" دەدەنە بە عسیەکان، تەنانەت بە بەعسیەکان رادەگەیەنن، کە شەهید جەلال بەیانیان خۆی دەچیت بۆ نان کڕنی بەیانیان، موساد بە بەعسیەکان ئەڵێن کە دەبێت لە ماڵ دەرچوونی جەلال ئەوقاتی بکوژرێت و تەرمەکەی بشاردرێتەوە و ئاشکرا نەکرێت هەتا پیلانەکەیان بە کۆتایی دەگات، هەر لەهەمان کاتدا هەموویان ڕێک دەکەون کە هەر پاش تیرۆرکردنی جەلال ئەوقاتی لەهەمانکاتدا ١٠ دەبابە لە "مەعەسکەر ڕەشید"ەوە بەڕێدەکوێت بۆ کۆشکی کۆماری، لە هەمان کاتیشدا بە شۆفێیری دەبابەکان ڕادەەگەینن کە کاتێک بە شەقامی "شارع الرشید" تێدەپەڕن، ئەگەر زۆر هەیە، کە خەڵک پەلارتان بدەن، بۆیە بەهیچ شیوەیەک نابێت کە دەست لەخەڵک بکەنەوە، بەڵکوو لە جیاتیا وێنەی عەبدولکەرم قاسم بەرز دەکەنەوە وبە خەڵک رادەگەیەنن کە ئێمە بۆ هاوکاری قاسم دەچین ژیانی قاسم لەمەترسیدایە، هەربەو شێوەشبوو، کە ١٠ دەباکەکە دەگاتە شارع الرشید خەڵک پەلاماری دەبابەکان دەدەن و سەرنشینانی دواهمەین دەبابە لەت وپەت دەکەن، سەرنشینانی ٩ دەباکەی دیکە وێنەی قاسم بەرز دەکەنەوە بە فرتو فێلە خەڵکەکە سارد دەکەنەوە و دەبابەکان دەگەنە کۆشکی کۆماری و لەوێدا بەدادگایەکی مەهزەلەیی قاسم گوولەباران دەکەن و کۆتایی بەهیوای هەژاران دەهینن. تێبینی هەمان بابەتەم لەکوردستان پۆستدا بڵاوکردەوە ٤ ڕۆژ دوای کارەساتەکەی ١١ سێپتامبەری ٢٠٠١، لە پێشدا نووسینەکەم بۆ ڕەوانشاد مەلا ئەحەمەد بانیخێڵانی نارد، ڕەوانشاد بۆ نووسیم کە جگەلە چەند هەڵەیەکی گرماتیکی هەمووی دروستەو هاودەنگە.
ئەگەر پسپۆڕی ئیسرائیلیش نەڵێت کە ڕیفڕاندۆمەکە بەفەرمانی خودی ئەردۆغانبوو، دەیان سەدان دیاردە گەواهی ئەوە دەدەن، کە ڕیفڕاندۆم پیلانی ئەردۆگان بوو، ئەگەر بەڕاستی سەربەخۆی کوردستانیان بویستایە ئەوا باشترین هەل ئەوکاتەبوو کە فەڕەنسا وئەڵمانیا و بەریتانیاو ئیتالیا پێشنیاریان کرد کە کورد لەباشوور سەربەخۆی رابگەیەنێت و ئەوان گەرەنتی ئەرێی ئەمریکاشیان بۆ وەردەگرن، کەچی لە جیاتیا ووشیار زێباری نەخشە ڕێگاکەی دایە دەستی تورکیا، هەرلە سەرەتای ڕووخاندنی سەدمیشدا خۆم چەندین بابەتم لەم بارەوە نووسی کە ئێستا جێگای خۆیەتی و باشترین هەلە کە کورد داوای سەربەخۆیی بکات، چوونکە حکومەتی عێراق تەخت و تەراجی ڕووخێندرا، پاشان پاڵپشتی جیهانی بۆ گەلەکەمان لە هەموو کاتێک ئاست بەرزتربوو، زەمینە ڕەخسابوو، باشترین هەل بو کە کورد داوای سەربەخۆیی بکردایە.
ئەگەر بەڕاستی مەبەستیان سەربەخۆیی بوو، دەبوو گوێ لە "تیلەرسۆن"نیان بگرتایە، نامەکەی تیلەسەرسۆن نەک هەر سەربەخۆیی مسۆگەر دەکرد، بەڵکوو هەرگیز تووشی ئەم قەیرانە ماڵوێرانکارایە نەدەبوین.
مەگەر هەر خۆیان نەیاگووت ڕاپرسی ڕیفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی نیە!
گەواهی قسەکانی خوودی مەسعود مسەتەفا بارزانی کە هەڕەشەی کرد کە کارێکیان بەسەردا دەهێنن هەرگیز بیری لێنەکەوە، کە هێنانی داعش بوو، نەخێر هەرگیز نەخێر کەسێک ٧ هەزار کورد باکاتە قوربانی دەستی داعس لە شەنگال بیری لە سەربەخۆیی ناکاتەوە.
مایکڵ ڕۆبین بە ئاشکرا هاوار دەکات ئەڵێ ئەوەی دژمنی کوردە، دۆستی ال بارزانە.
٢٧بنکەی سەربازی فاشستی تورکی هێناوەتە نیشتیمان و باسی سەربەخۆیی دەکات، ئەمەیە قەشمەری بە خاک و خەڵک.
جارێ هێشتا جیاوازی نێوان زەرد و سەوز ئاسمان ڕێسمانە، جارێ ئەوان نەیاتوانیووە کە کێشەکانی خۆیان جارەسەر بکەن، ئەی سەربەخۆیی کوردستان چۆن؟
هەر ئەوە بەڵگەیەکی زیندووە کەهەرچی نیشتیمان پەروەرە ڕاویاننان یان تیرۆریان کرد، ٢٣ ساڵە سەراپای ئەوانەی فەرماڕەوایی عیراقیان کرد، کەسانێک بون کەلە کوردستانەوە هەوڵی ڕووخاندنی سەدامیاندا و کێشەیەکمان لەگەڵیاندا نەبوو، ئەوە سەرانی مافیاو چەتەی کوردی بوو بە دنەی ئەردۆغان نێوان هەرێم و بەغدادیان شیواند، مەگەر ئیبراهیم جەعفەری نەهاتە ناو ئاپۆڕەی جەماوەری خەڵکی سلێمانی سوێندی خوارد کە یەک کەسیان باسی کێشەی کەرکووکی نەکردووە؟
جووت خێڵ کە خەمی کەرکووکیان نەخوارد، لەکاتێکدا کە بە یاسا واژۆی لەسەرکراوە کە چارەسەر بکرێت، ئەی ئەوە خێرە، باسی سەربەخۆیی دەکەن؟

کێشە سەرەکیەکە ئەوەیە کە جوت خێڵ جگە لە مافیا چێتی بیریان لە هیچ نەکردەوە، هەروەک چۆن ساڵەهابوو کە ئەمەریکا بە پڕوپاگەندە ئەمریکیەکان و جیهانی هەڵخەڵتاند کە سەرۆکەکانی"پەنەما" بازرگانی بە مادەهۆشبەرەکانەوە دەکەن، کەچی دەرکەوت ئەوە خودی ئەمەریکایە کە بازرگانی بە توخمە هۆشبەرەکانەوە دەکات.


سالار جاف باوەڕپێکراوترینی نزیکەکانی شای گۆڕبەگۆڕ بوو، کە شایان ڕاونرا، سالار دژی خومەینی وەستا و سەدان و هەزارانی دوای خۆخست گوایە شۆڕش دەکات، بەڵام کەمیان ئاگادار بوون کە سالار جاف تەنها هەوڵدەدات کەدەسەڵات بۆ شا بگەڕێنێتەوە.
ڕاستی مەسەلەکە ئەوەیە کە پێشتر باسم لیوە کردووە کە ئەمەریکاو ئەوروپا ویستیان کە پڕۆژەی "نابۆکۆ" جێبەجێ بکەن، بۆ ئەو بەمەستە پێویستیان بەکورد بوو، کە دامەزراندنی کوردستانی گەورەیە، بەڵام تورکیا بەهاوکاری بارزانیەکان و تاڵەبانیەکان پڕۆژەکەیان دواخست،( سعودیەکان ئاگادری هیچ نین، چونکە هیچ نین، هەربۆیەش ترامپە شێت ڕاشکاوانە ووتی ئێمە نەبین سعودیەکان بەرگەی دوو هەفتە ناگرن، ئەی ئەوە خێر سعودیە داوای سەربەخۆیی کوردستانی گەورە دەکات؟؟
سەربەخۆیی کوردستان لەلوولە گازەکانی نابۆکۆوە، بەدرێژی باس لەو باباتە دەکات، هەروەها نوێنەری پەیمانگای سعودیە باسی دروستبوونی کوردستانی گەورە دەکات.

تەها هەڵەدنی: نهێنی ڕاستەقینەی ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆیی کوردستان

ئیتر هیوادارم کە بەهەموومان هەوڵبدەین کە هاوکار بین کەگەل لە نهێنیەکان تێبگات، چوونکە هێشتا گەل ماویەتی تێبگات، بۆ ئەوکارەش پێویستە هەر هەموومان قۆڵی لێهەڵماین.




(دەنگدراوە: 12 . زۆرباشە: 4/5)