زیندان وەک تاقیگەیەک بۆ خۆڕاگریی

Thursday, 15/10/2020, 15:52

3501 بینراوە


هەروەک چۆن بەرەی جەنگ تاقیگەیەکە بۆکەسایەتی جەنگاوەر بەهەمان شێوەش زیندان کاتێک جەنگاوەری شۆڕشگێر دەچێتە بەرەی جەنگەوە بۆبەدەستهێنانی کارنامەکەی جاهەرچیەک بێت نابێت لەکاتی شاڵاوکردندا بیرلەوەبکاتەوە بەزیندووی دەگەڕێتەوە جەنگاوەر دەبێت پێش هێرشکردن داونامەی مەرگی خۆی بنوسێتەوە.
بەداوای لێبووردنەوە لەخانەوادەی شەهید مەلاعلی کەبێ موڵەتیان ئەم تێکستەم نووسی ساڵی ١٩٧٩ پێشمەرگەوکادری هوشیاری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لەگوندی کرژە بەپیلانی خائینێکی کوردزوبان دەستگیردەکرێت لەکۆتایدا بەبڕیاری حیزبی بەعسی فاشیست فرمانی لەسێدەرادانی بۆدەردەکرێت شەهیدمەلاعەلی لەژووری لەسێدارەی بەندیخانەی موسڵ وەک جەنگاوەرێکی پڵنگ ئاسا دەچێتەوە بەڕووی جەلادەکانداو ئەم هۆنراوەیە دەنووسێت.
مەرگی ئاوا ناگۆڕمەوە بەسەد ژین
ژینێ سەرم بۆدوژمن بێ بەپەرژین
سەربەرزیە کەپێڵاوم ئەبینم
بەسەرسەری دوژمنەوە لەبەرزین
بەبڕیاری فەرماندەی کەرتەکەم مامۆستا کەمال تاماس وەک کەرتی دووی پارێزگاری نێردرام وەک پێشمەرگە نێردرام بۆزیندانەکەی یاخسەمەر کەمەلابەختیار دوای دەستگیرکردنەوەی بەفرمانی مام جەلال بارەگای یەکێتی نوسەرانی کوردستانی کرد بەزیندان تاکۆتایی ساڵی ١٩٨٨.
یەکەم ڕۆژم بوو لەوزیندانەدا هەروەها یەکەم جاریش بوو وەک پێشمەرگەیەک و وەک کۆمەڵە مەلام بینی لەهزری خۆمدا وام بیردەکردەوە دەبێت مەلا چ کەسایەتیەکی خۆڕاگربێت وەها زهنم دەکرد مەلا تائەوپەڕی وورەو مقاوەمەت خۆدی خۆی بۆئێمەی پێشمەرگەی داماوو نمایش بکات.
کاتێک بینیم تەریق بوومەوە لەخۆم لەناخەوە پرسیارم لەخۆم کرد ئەمانە ئەو سەرکرادانەی کۆمەڵەبوون کەلەشاردا ملی خۆمان لەچەقۆی بەعس دەسوو.
بێ فرمانی مام جەلال و نەوشیروان مسەتەفا هیچ سەرکردەیەکی ئەوکاتەی شاخ بۆی نەبوو بێتەسەردانی مەلابەختیار مانگی تەموزبوو کاک مولازم عومەرو سامان گەرمیانی بەبڕیاری تاڵەبانی بەدوومەڕەوە خۆیان کردە زیندانەکەوە وەستا لەتیف کەبەرپرسمان بوو مەلای هێنیایەدەرەوە کاتێک مەلا مولازم عومەرو کاک سامان گەرمیانی بینی مەلابەجۆرێک گریا خووڕخووڕ فرمێسکی دەڕشت من لای خۆمەوە هەناسەیەکی هێندەقووڵم کێشا حەزم دەکرد بمرم بەس ئەوترسنۆکیەی مەلام نەدیبایە.
بەڕاستی ئەوەلۆجیکە مەرچ نیە ئەوەی جەنگاوەربێت شەڕکەرێکی ئازاوبوێربێت هەروەک چۆن مەرجیش نیە ئەوەی لەزینداندا بووبێت وەک شەهیدمەلاعلی بێت چونکە باڵای مەلابەختیار لەزیندانەکەی یاخسەمەر هەرگیز ناگاتە بنی پێڵاوەکەی شەهیدمەلاعەلی لەژووری لەسێدارەدانی موسڵ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە