جەنگە ناوخۆییەکانی ئیسلام

Monday, 26/10/2020, 22:59

8389 بینراوە


چ عەقلێک تەقەبول ئەکا ئەم دینەو کارەکتەرەکانی ناوی هاتبێ بۆ وشیارکردنەوەی مرۆڤایەتی لە عەوامی پێش ١٤٠٠ لە کاتێکدا تا ئێستاش خاوەنی یەکەمی ئەم دینە لە جیهاندا مرۆڤەکانیان بوونەتە هۆی نائارامی و کوشت و کوشتارو داگیرکاری و بە کۆیلەکردنی ژنان و ناوگەڵ تێرکردن ؟!.
دواجار مرۆڤی عەرەب توانی بە ١٤٠٠ ساڵ ٢٧ دەوڵەتی عەرەبی بۆخۆیان وەک کیانێک دابین بکەن هەرچەندە نەیانتوانیوە ببنە یەک دەوڵەت و یەک نەتەوە، بەڵام ئەگەر قورئان راستیشبیت خۆ تا هەنووکە قورئان نەیتوانیوە مرۆڤی عەرەب لە عەوامی و کوشتن و داگیرکاری و ناوگەڵ تێرکردن و بە کۆیلەکردنی ژنان دابماڵیت و بیانکاتە مرۆڤگەلێکی مۆدیرن و سەردەم !
یانی ئەگەر بگەرێینەوە بۆ مێژووی ئیسلام لە ١٤٠٠ ساڵی رابردوو لەوە دەگەیت ئەمانە نەک بۆ ئیسڵاح ناشێن و نابن بەڵکوو بیرو بۆچونی عەقڵێتی خێڵەکیانی عەرەبیان لە رێگەی قورئان و دین و ئیسلامەوە لەکاتی داگیرکارییەکانیاندا سەپاندووە بەسەر گەلاندا، تا هەنووکەش مرۆڤایەتی گرفتارە بەدەست ئەو عەقڵیەتە بیابانیەی عەرەبەوە کە لە ژێر ناوی ئیسلام سەپاندویانە ...
نامەوێت بابەتەکە درێژ بکەمەوە، ئەگەر ورد تا کۆتای بابەتەکە بخوێنیتەوە بۆت دەردەکەوێ کە ئەم دینە بۆ ئیسڵاحی مرۆڤایەتی نەهاتووە، تەنها بۆ داگیرکاری و کوشتار نەبێت، تۆ بڕوانە بۆ بەدەستهێنانی خەلافەت و مەنسەب و کورسی دوای پیغەمبەر چ کارەساتێک رویداوە خۆیان بەخۆیانیان کردووەو لەم لاشەوە سەپاندویانە بەسەر مرۆڤایەتیدا کە ئەم کارەکتەرانە نوخبە جوانەکەی لای (خودا)ن کە بۆ ئیسلاحکردنی مرۆڤایەتی ناردونی کە تا ئەمڕۆ لە جیهاندا بونەتە هۆکاری ناشرینی و سەربڕین و داگیرکاری، نمونە ئەوەی لە فەرەنسا رودەدا هەمان عەقڵیەتە کە ئەزم نەکردنی بیروڕای بەرامبەرە لای مرۆڤی ئیسلام کە ئەگەر کاریکاتێرێک دروست بکرێ لە بەرامبەردا دەبێ بە چەقۆ سەرببڕدرێت. 


لە جەنگە نێوخۆییەکانی دوای پێغەمبەری ئیسلام بزانە چ عەقڵێک تەقەبولی دەکا ئەمانە بە سەروەر و ئیسڵاحکەری مرۆڤایەتی دادەنێیت؟!


یەکەم: شەری جەمەل:

شەری جەمەل، سەرەتای دابەش بوونی ئیسلام ئەم شەرە لەساڵی ٣٦ی کۆچی بەرامبەر بە٢٤١١٦٥٦ی زاینی لەبەسرا لەنێوان لایەنگرانی عائیشەی کچی ئەبوبەکر کەژنی پێغەمبەربوو عەلی کوری ئەبوتالیب کەکوری مامی پێغەمبەر وخەلیفەی چوارەمی راشدین بوو روویدا. ئەم شەرە بەهۆی ئەوەی کەعائشە لەمەکەوە تابەسرا بەحوشتر دەروات ناونراوە جەمەل، سەرەتای شەرەکە بەکوژرانی خەلیفەی سێیەمی راشدین عوسمانی کوری عەفان دەست پێدەکات چونکە هەرئەو رۆژەی کەعوسمان دەکوژرێت عەلی دەکرێتە خەلیفەو عەلیش بەڵێن دەدات کەبکوژانی عوسمان سزابدات(شایانی باسە عەلی دوای ئەوەی دەبێتە خەلیفە پایتەختی دەوڵەتی ئیسلامی دەگوێزێتەوە بۆ کوفە) بەڵام ناوبراو ئەو مەسەلەیە دوادەخات ودوو لەهاوەڵەکانی پێغەمبەر(تەڵحەی کوڕی عەبدوڵاو زوبێرکوڕی عەوام) دەچنە لای عائشە وداوای لێدەکەن کەپشتگیرییان بکات بۆئەوەی عەلی ناچار بکەن بکوژانی عوسمان سزابدات وئەویش رازی دەبێت(بەڵام بەبۆچونی شیعەکان عائشە تەڵحەو زوبێری هانداوە بۆ هەڵگەرانەوە لەعەلی)سەرەتای کارەکانی عائشە لەمەکەوە دەست پێدەکات هانی خەڵک دەدەن بۆهەڵگەرانەوە لەخەلافەت چونکەعەلی بێدەنگی هەڵبژاردووە لەبەرامبەر خوێنی عوسماندا وکاتێک کەعەلی ئەمە دەبیستێت سوپایەک لەکوفەوە بەرێ دەخات بەرەو مەکە ،هەریەک لەعائشە وتەڵحەو زوبێریش وسوپایەکی گەورە کۆدەکەنەوە وبەرەو بەسرا بەرێدەکەون. دووسوپا لەبەسرا بەرامبەر یەکتر دەگرن چەد رۆژێک وەفدەکان دێن ودەچن ودەیانەوێ شەر روونەدات بەڵام لەکۆتاییدا شەرەکە دەبێت ودەهەزارکەس لەسوپاکەی عائشە دەکوژرێت کەژمارەیان بیست هەزار کەس بوو، وپێنج هەزار کەسیش لەسوپاکەی عەلی دەکوژرێت کەئەوانیش ژمارەیان بیست هەزار کەس بووە ،دیارە پەنجەی تاوان لەنێوان هەردوولادا(شیعەو سونە) بۆیەکتر درێژ دەکرێت وهەریەکەیان کۆمەڵێک بەڵگە بۆ تاوانبار کردنی ئەوی دی دێنێتەوە، بەڵام گرنگ نییە کێ هۆکاری شەرەکە بووە، بەڵام ئەوەی گرنگە لێرەدا ئاماژەی پێبدەین ئەوەیە کەلەم شەرەدا سوپاکەی عەلی سەرکەوت وهەریەک لەتەڵحە وزوبێر کوژران وعائشەش بەدیل گیرا ولەلایەن عەلییەوە نێردرایەوە بۆ مەکە،بەڵام دوبەرەکی ودوژمنایەتی لەنێوان موسوڵمانەکاندا دەستی پێکرد ودوای کوژرانی عەلی دەست بەسەراگرتنی دەسەڵات لەلایەن بەنی ئومەیە کەهەریەک لەعوسمان وعائیشەش سەربەو هۆزەن دوژمنایەتییەکە قوڵتر بوەوە بەکوژرانی کورەکانی عەلی(حسێن وعەباس وحسن)لەلایەن یەزیدی کوری معاوییەوە.

دووەم: شەری دێرئەلجەماجم

شەڕی دێر ئەلجەماجم (دیر الجماجم)١٤ جماد الاخر ٨٣کۆچی /١٥تەمموز ٧٠٢ زاینی سەردەمی خەلافەتی عبدالملک کوری مەروان خەلیفەی پێنجەمی ئەمەوی سەرکردەیەک لەعێراقدا هەبوو(( مەبەست لەعێراق ئەم عێراقەی ئەم سەردەمەنییە وئەو کاتە بەم شێوەیە نەبوە)) بەناوی عبدالرحمن کوری محمد کوری اشعث هەبوو کەسەرکردایەتی سوپای ئیسلامی دەکرد، سوپای ئیسلام بەسەرکردایەتی عبدالرحمن چونە سەر تورکەکان و وڵاتەکەیان داگیر کردن، ولەدوای وڵاتی تورکەکان دەبوو عبدالرحمن بەرەو مەملەکەتی پادشایەک بەناوی (ریتبیل) بەرێ بکەوێت((کەچەندی بۆ گەرام هیچم لەسەر ئەم پادشایە دەست نەکەوت بەڵام پێدەچێت رۆژهەڵاتی ئێرانی ئێستا بێت)) وپادشای ناوبراو داوایان لێ دەکات کەلەگەڵیاندا پێک بێت بۆئەوەی وڵاتەکەی لەشەرو کوشتار بەدوور بگرێت بەڵام حەجاج کوری یوسفی ثەقفی کەسەرکردەیەکی پایە بڵندی دەوڵەتی ئەمەوی وعبدالملک کوری مەروان بوو رازی نابێت، ئەمانیش بەسوپاکەیانەوە هێرش دەکەنە سەر وڵاتەکەی ریتبیل وبەشێکی گەورەی لێ داگیر دەکەن، عبدالرحمن نامەیەک بۆ حەجاج دەنێرێت وداوای لێ دەکات تاجەنگ رابگرن وداهات ودەستکەوتەکانیان کۆ بکەنەوەو ساڵی داهاتوو بەردەوامی بەهێرشەکەیان بدەن بۆلەناو بردنی یەکجارەکی ریتبیل، حەجاج ئەم رایەی بەدڵ نابێت ووەڵامێکی پڕ جنێو بۆ عبدالرحمن دەنێرێتەوەو بەترسنۆک وەسفی دەکات وپێی دەڵێت ئەگەر بەردەوام نەبیت لەهێرشەکەتدا ئەوە لات دەبەم لەسەرکردایەتی سوپا، عبدالرحمن هەڵدەستێت بەکۆکردنەوەی سەرۆک خێڵ وهۆزەکانی عێراق وپێیان دەڵێت ئەوە بڕیارەکەی حەجاجەو منیش جێبەجێی ناکەم، خەڵکێکی زۆر لەعبدالرحمن کۆبونەوەو گوتیان ئێمەش لەدژی حەجاج هەڵدەستین وپشتگیری تۆ دەکەین وحەجاج دوژمنی خودایە، سەرکردەیەکی تر بەناوی عامر کوری وائلەی کنانی هاتە پاڵ عبدالرحمن و داوای لەسەرکار لادانی حەجاجی کردە دروشم وداوایان کرد عبدالرحمن بکرێت بەئەمیری عێراق ، دواتر بۆیان دەرکەوت کەداواکەیان واتا لادان ولەکار خستنی حەجاج، لادان ولەکار خستنی عبدالملک کوری مەروانە وبەو بۆنەیەوە بەیەکجاری عبدالرحمانیان وەک خەلیفەی موسوڵمانان راگەیاند، ئەمەش لەمێژووی ئیسلامدا بەهەڵەیەکی گەورە دادەنرێت چونکە خەلافەت بۆ قورەیشیەکان برابوەوە ونابوو کەسێکی تر خەلیفە بێت کەخودی عبدالرحمن لەبنەرەتتداخەڵکی یەمەنە ولەعێراق نیشتەجێ بووە ، ئەمەش بوبە هۆکاری ئەوەی هەندێک لەپیاوانی ئاینی ناو سوپاکەی خۆی وناوچەکەی خۆی دەنگ بەخەلافەتەکەی نەدەن وتەنها وەک ئەمیری عێراق پێی رازی بوون. ئەم شۆڕشە حەجاجی پەست کردو داوای هاوکاری لەخەلیفە کردو ئەویش سوپایەکی پڕ چەک وکەرەستەو خۆراکی بۆ حەجاج نارد و خەڵکی عێراقیش پشتگیری باشیان لەعبدالرحمن کردو سوپایەکی گەورەیان پێکەوەنا کە ژمارەی سوارەکانی گەیشتنە سیوسێ هەزار سوارەو ژمارەی پیادەکانیشی سەدو بیست هەزاری تێپەراند وبەرێ کەوتن بۆ لادانی حەجاج لەسەرکردایەتی سوپای ئیسلام وحەجاجیش سوپایەکی بەهەمان ژمارە کۆکردەوەو بەرەو پیری سوپاکەی عێراق هات، لەرۆژی ١٠ی ذی الحجە ی ساڵی ٨١ی کۆچیدا یەکەم پێکدادان لەنێوان هەردوو سوپاکەدا روویدا وسوپاکەی عبدالرحمن لەم پێکدادانەدا سەرکەوت وحەجاج بەرەو بەسرا هەڵات وسوپاکەی عبدالرحمن دوای کەوتن ولەبەسرا دەریان کرد وداوایان لەخەڵکی بەسرا کرد کەلەگەڵیاندا شۆڕش بکەن لەدژی زوڵم وزۆرو لەدژی خودی عبدالملک لە شام وخەڵکەکەش رازی بوون بەزانایانی ئاینیشەوە وشۆڕش پەرەی سەند وگەورەو فراوان بوەوە. دووبارە حەجاج سوپاکەی خۆی کۆکردەوەو لە موحەرەمی ساڵی ٨٢ی کۆچیدا دووبارە هێرشی بۆسەر بەسرا دەست پێکردەوەو کەئەم شەرە بەشەڕی زاویە ناسراوەو کوژراوێکی زۆر لەهەردوولا کەوتەوەو وای کرد حەجاج زۆر پەشیمان ببێتەوەو چۆک دابدات بۆ ئەو هەموو کوشتارە ونهێنی ئەو بەرەنگارییە بەهێزەی عبدالرحمن ئەوەبوو کەزۆربەی خەڵکی ناوچەکەی لەگەڵدابوو، بەڵام لەکۆتاییدا سوپاکەی عبدالرحمن کوری اشعث شکستی هێناو لەبەسراهەڵاتن بەرەو کوفە، بەڵام یەکێک لەوسەرکردانەی کەلەگەڵی بوو ناوی عبدالرحمن کوری عیاش بوو لەدوای شکستەکە بۆ ماوەی پێنج رۆژ شەری کرد دواتر ئەویش هەڵات بەرەو کوفە، خەڵکی کوفە پشتگیرییەکی زۆریان لەکوڕی ئەشعەث کردو ئەمەش بوبە هۆی ئەوەی جارێکی تر ورەی بەرز ببێتەوەو دووبارە سوپاکەی دروست بکاتەوەو لەو ماوەیەشدا حەجاج زۆر ویستی دزە بکاتە ناو کوفەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، لەکۆتاییدا سوپاکەی حەجاج لەناوچەیەک بەناوی دێرقورە(دیر قرة) وسوپاکەی عبدالرحمن یش لەناوچەیەکی تر بەناوی دێر ئەلجەماجم خێوەتگەیان دانا وماوەیەکی زۆر بەوشێوەیە بەرامبەر بەیەک مانەوە وسوپاکەی کوڕی ئەشعەث ژمارەی گەیشتە نزیکەی دووسەد هەزار کەس.

سێیەم: بزوتنەوەکەی عبدالله ی کوری زوبێر

بزوتنەوەکەی عەبدوڵای کوڕی زوبێر عەبدوڵا کوڕی زوبێر کوڕی عەوام کوڕی خوێلد کوڕی ئەسەد کوڕی عبدالعزی القرشی ودایکی ئەسمای کچی ئەبوبەکرە وبە ئەبا بەکر ناسرابوو، یەکەم مناڵی موسوڵمانانە لەدوای کۆچی پێغەمبەر لەمەدینە لەدایک بووە، عائشەی ژنی پێغەمبەر کەپوری عەبدوڵا بوە زۆر گرنگی پێداوەو تەنانەت بەدایکی عەبدوڵاش ئەیانناساند لەبەر ئەوەی خۆی مناڵی نەبووە، لەتەمەنی ١٤ساڵیدا بەشداری شەری یەرموکی کردوە لەساڵی ١٥ی کۆچی ٦٣٦ ی زاینی وبەشداری لەفەتحی میسردا کردوە لەگەڵ باوکی ورۆڵی گرنگی گێراوە وبەشداری فەتحی باکوری ئەفریقیادا کردووە لەسەردەمی عوسمانی کوڕی عەفاندا. لەساڵی ٦٠ی کۆچیدا ٦٧٩ی زاینی یەزیدی کوری معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان دەبێتە خەلیفەو هەوڵ دەدات هەموو ئەنصارەکانی مەدینە کەزۆربەیان کوڕی ئەسحابەکان بوون بەیعەتی پێ بدەن لەناویاندا حوسەین کوڕی عەلی کوڕی ئەبو تالیب وعەبدوڵا کوڕی زوبێر بەیعەتی پێ نادەن، ئەویش دەڵێ ئەگەر بەزۆریش بێت دەبێ ئەوانە بەیعەت بدەن، بەڵام عەبدوڵا بەیعەت بەیەزید نادات وبۆ خۆ پاراستن دەچێتە مەکە پەنادەداتە بەیت واتا مەکە، ویەزید لەو بابەتەدا شکست دەخوات. دوای کوژرانی حوسەین کوڕی عەلی لە١٠ی موحەرەم ی ساڵی ٦١ی کۆچی بەرامبەر بە١٠ ئوکتۆبەری ساڵی ٦٨٠ی زاینی خەڵکی حیجاز لەعەبدوڵا نزیک بوونەوەو ئەمەش بوبە هۆی پەست بوونی یەزید ودەیەوێ هەرچۆنێک بێت عەبدوڵا بەیعەتی پێ بدات وبەوبیانوەوە سوپایەکی بەسەرکردایەتی موسلم کوری عوقبە ناردە سەر مەکە بەڵام موسلیم لەرێگا دەمرێت وسەرکردایەتی دەکەوێتە دەست حصین کوڕی نومەیر ولە٢٦ی موحەرەم ساڵی ٦٤ی کۆچی گەیشتە مەکە و٦٤رۆژ گەمارۆی مەکەیدا ورۆژانە شەری بچوک رووبەروو بونەوەی بچوک لەنێوانیاندا رووی دەدا تا لەرۆژی ١٤ی رەبیع لئەوەلی ساڵی ٦٤ی کۆچی بەرامبەر بە ١٣ی نیسانی ساڵی ٦٨٥ی زاینی هەواڵی کۆچی یەزید کوڕی معاویە هات وشڵەژان وپەشێویەکی لەناو سوپاکەی حصیندا دروست کرد، وشەرەکە راگیراوحصین پێشنیاری بۆعەبدوڵا کرد کەوەک خەلیفە خۆی بناسێنێت چونکە دژەکەی ئەو تەنها یەزید بوو ئەویش مردوە وسوپاکەی ئەمیش واتا حصین هەموویان خەڵکی شامن وکەس دژایەتی ناکات بەڵام عەبدوڵا رازی نابێت، وبنەماڵەی ئومیەش شڵەژانێکیان تێکەوت ومعاویەی کوڕی یەزید رازی نەبوو لەجیاتی باوکی ببێت بەخەلیفەو عەبدوڵای کوڕی زوبێریش ئەم هەلەی قۆستەوەو خۆی وەک خەلیفە راگەیاند وخەڵکی کوفەو بەسراومیسروخوراسان و شام کەپێگەی بەهێزی بەنی ئومەیەبوو بەیعەتیان بەعەبدوڵای کوڕی زوبێردا وتەنها ئوردن بەدەستی بەنی ئومەیەوە مایەوە کەلەلایەن حەسان کوڕی بەحدەلی کەلبی یەوە سەرکردایەتی دەکرا، بەڵام کەبەنی ئومەیە دووبارە خۆیان گرتەوەو خەڵکیان کۆکردەوە وخەلافەت کەوتە دەستی عەبدولمەلک کوڕی مەروان وئەویش سوپایەکی بیست هەزار کەسی بەسەرکردایەتی حەجاج کوڕی یوسفی ثەقەفی بەرەو مەکە بەرێ خست وئەویش گەمارۆی مەکەیداو توشی برسێتی وقاتو قڕی کردن وبەمەنجەنیق لەمەکەی داو بەشێکیشی لێ روخاند ولەکۆتاییدا لە ١٧ی جەمادلئەوەلی ساڵی ٧٣ی کۆچی بەرامبەر بە٤ی ئوکتۆبەری ساڵی ٦٩٢ی زاینی چونە ناو مزگەوتی مەکەو عبدوڵا کوڕی زوبێریان لەتەمەنی ٧٢ساڵیدا کوشت وبەیەکجاری خەلافەت کەوتەوە دەستی بەنی ئومەیە.

چوارەم: شەری سەفەین:

شەڕی صەفەین ئەم شەڕە لەدوای شەڕی جەمەل بەیەک ساڵ ولەساڵی ٣٧ی کۆچی لەشوێنێک بەناوی صفین کەدەکەوێتە کەناری رۆژئاوای رووباری فورات رویداو هۆکارەکەشی بەهۆی کوشتنەکەی عوسمانی کوڕی عەفانەوە بوو کەماوەیەکی زۆر بەسەر کوشتنەکەیدا تێپەڕی بوو بکوژەکانیش سزا نەدرابوون بۆیە کۆمەڵێک لەمەکەوە کەدیارترینیان نوعمان کوڕی بەشیر بوو کراسەکەی عوسمانی هەڵگرت کەبەخوێنەکەیەوە هەڵگیرابوو پەنجەکانی نانلەشی پێدا هەڵواسیبوو کەنانلە ئەو ژنەیە کەویستبووی دەستی ئەوانە بگرێت کەهاتبوون بۆ کوشتنی عوسمان کە شمشێرەکەیان دەگرێت وئەوانیش رای دەکێشن پەنجەکانی لێ دەبێتەوەو ئەوانیش ئەم پەنجانەیان تائەوکاتە هەڵگرتبوو لەورۆژەدا بەکراسەکەی عوسمانیاندا هەڵواسیبوو بردیان بۆ معاویە وئەویش لەسەر مینبەری مزگەوتەکەدا پێشانی نوێژکەرانی دەدات جەماوەرەکەی پێ دەوروژێنێت، عەلی کوڕی ئەبو تالیب لەوکاتەدا خەلیفەدەبێت وبڕیاردەدات معاویە لەسەر کارلابدات کەوالی شام بووە بەڵام معاویە بڕیارەکە رەت دەکاتەوە. لەم سەروبەندەدا معاویە وهەندێک لەلایەنگرانی ئەڵێن ئێمە بەیعەت بەوکەسە نادەین کەداڵدەی بکوژانی عوسمانی داوە وئەگەر ئەیەوێ ئێمە بەیعەتی بدەینێ دەبێ بکوژانی عوسمان سزابدات، عەلی کوڕی ئەبو تالیب هەوڵی زۆری داوخەڵکێکی زۆری ناردە لای معاویە بەڵام معاویە وەڵامی عەلی ناداتەوە، تارۆژێک کەسێک دێتە لای عەلی ونوێنەری معاویە دەبێت بەعلی دەڵێ تۆ لەشەست هەزار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە