ئەرسەلان بایز بە نرخی رۆژ کۆڵەپشتەکەی دادەگرێت!

Sunday, 08/11/2020, 2:23

8408 بینراوە


تالەبانی کەسێکی لێهاتوو بوو لە دۆزینەوەی ئەم جۆرە کەسانە زوو دەیهێنان پۆست و دەسەڵاتی پێدەدان. نمونەی کەسەکان زۆرن. سەعدی پیرە، ئەرسەلان بایز، کۆسرەت رەسوڵ ... هتد، ئەمانە جگە لەوەی دز و بەدڕەوشت بوون، داوێنپیس، نەفام و بێعەقڵیش بوون، تالەبانی پێویستی بەم جۆرە کەسانە بوو، ئەمانەی گەورەکرد، تا کۆمەڵگا وەکو خۆیان بەدڕەوشت و بێشەرف بکەن. وەک دەزانین نەوشیروان مستەفا کەسێکی قسە رەق و لە روو بوو، زۆر جار گاڵتە و نوکتەی لەسەر ئەرسەلان دەکرد، راستەوخۆ گاڵتەی پێ دەکرد دەیگوت، ئەرسەلان هەتیوێکی کەر و گایە. ئەرسەڵان کە دەیبیستەوە ئەمەی لە دڵ دەرنەدەچوو، بوو بە گرێکوێرەی دژی  سلێمانییەکان، بۆیە ئەو کاتەی لە سلێمانی بوو لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ، ئەرسەلان دەیگوت: تۆڵەی خۆم لە کچانی سلێمانیی دەکەمەوە، کۆسرەتیش بۆی دەسەندەوە، ئەویش دەیگوت: من بێ عەقڵ بووم لە شاخ مەجالم نەبوو، رابوێرم، لە شار تەعویزی دەدەمەوە.
لەبەر ئەوەی باسەکەمان لەسەر ئەرسەلان بایزە، واز لەوانی تر دەهێنین.
---------------------
ئەرسەلان بایز یەکێک بوو لەو بەرپرسانەی کە لە دوای راپەڕین گەڕایەوە هەوڵی دوو دەستکەوتی شەخسی خۆی دا،

یەکەمیان: داوێنپیسیی و ژن هێنانی دووەم.

خێزانی یەکەمی، پەخشانی کچی شێخ جەلالی حەفید بوو، خێزانێکی بەناوبانگی سلێمانی بوو، کە لە هەموو ناخۆشی و تاڵ و ناڕەحەتییەکانی شاخدا ژیانی دەکرد، دوای راپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩٢ لەگەڵ هاتنەوەیان بۆ شار ، ئەو سەردەمە راگەیاندنەکان فشارێکی زۆریان خستبووە سەر بەرپرسەکان، بەوەی خەریکی خۆتازەکردنەوەن، ژن بەسەر هاوسەرەکانیاندا دەهێنن، چونکە زۆربەی بەرپرسەکان هەر لەگەڵ داکەندنی جلە چلکن و پێلاوە شڕەکانیان، کەوتنە سەرو ژنهێنانی تازە، هەر لە مەلا بەختیارەوە تا دەگاتە، سالار عەزیز، تەنانەت سەعدی پیرەش کە لە ئەوروپاوە وەکو سیخوڕێکی بەعس گەڕابووەوە، ئەویش ژنی دووەمی هێنایەوە.ئەمە بۆ ئەرسەڵان کەمێک قورس بوو، هەرچەندە لە سەرەتادا کێشەی لەگەڵیدا دروست کرد، تا بیکاتە هۆکارێک و وازی لێبهێنێت، وەک کۆنە پێشمەرگەیەک گێڕایەوە، ئەرسەلان ویستی وازهێنانەکەی وەکو وازهێنانی بەرپرسەکانی تر نەبێت،
بۆ ئەمە پلانێکی داڕشت، تا پەخشانی ژنی بە رووداوێک لەناو بەرێت، ئەویش ئەوەبوو لە کات و رۆژێکی دیاریکراودا  سەیارەکەی کە هاتووچۆی پێ دەکات، پەخشانی ژنی کە چووە ناو سەیرەکە بیتەقێنێتەوە، ئەوسا بڵێت ئەوە پارتیی بۆ کوشتنی من دایناوە.ئەوەی کە لە نزیکەوە ئاگاداری ئەو پلانە دەبێت، دەڵێت  ئەرسەلان کات و شوێنەکەی دیاریی کردبوو، وەها دەرنەرچوو، ئیتر دواجار بۆ خۆشی پەشیمان بوویەوە، پلانەکەیان هەڵوەشاندەوە، بەڵام ژنی دووەمی هەر ئەوکاتە زۆری لێکرد، ئیتر هەر چۆنێک بوو وازی لە پەخشان هێنا دوای ماوەیەک ژنی دووەمی هێنا، هەرچەندە لە بێنامووسی و داوێنپیسیی خۆی نەکەوت.
ئەرسەلان بایز چونکە وەک  زۆربەی بەرپرسەکانی تر کەسێکی دەروون رەش و نەخۆشە، عەقڵ نوقوستان و ویژدان تلیساوەیە لەهەمانکاتدا کەسێکی دەبەنگە. بەپێی ئەو پلە و پۆستەی کە هەیبووە لە ژێرەوە هەمیشە پلانگێڕ بووە. شیخ عەلی خولەکەشکۆڵ لە دەرەوە هەمیشە بەرەو رووی خۆی گاڵتەی پێدەکرد.

زانیاریی نوێ سەبارەت بە داوێنپیسیی و ژنهێنانەوەی چەند جارەی ئەرسەلان

بۆ زانیاریتان، ئەرسەلان بایز دوای ژنی یەکەمی کە پەخشان حەفید بوو، دوو ژنی دیکەی هێناوە، یەکێکیان سکرتێرێ خۆی بوو کە خەڵکی کەرکوک بوو، پاش ماوەیەک وازی لەویش هێنا، ئەوسا ژنی سێیەمی بە نهێنی هێنایەوە، کە خەڵکی سلێمانی ناوی ڤیان بوو،، دەستبەرداری ئەمیشیان بوو.
ئەو کاتەی لەدەرەوە بوو، ئەرسەلان بایز دەستی لەگەڵ ژنێکی دۆڵی جافایەتیی تێکەڵ کردبوو، لەبەر نەبوونی و هەژاریی ئەو ژن و مێردە هاتنە ناو بارەگای رادیۆ، خزمەتکاری  کاروباری ناو رادیۆیان دەکرد وەکو قاپشۆرین و بە زستان باگردێنی سەربانی بارەگاکانیان دەگێڕا لەگەڵ بەفرماڵین، ئەرسەلان بۆ مەرامی خۆی بەکار دەهێنان، لە ژێریشەوە دەستی لەگەڵ ژنەکە تێکەڵ کردبوو، نەی دەزانی  کە پێشمەرگە و کارمەندەکانی  رادیۆ پێیان زانیوە و لە ژێرەوە جاودێری دەکەن.

دووەمیان: وەرگرتنی دکتۆرا بە مەرجی نەخوێندن و بێ توانایی

وەک وتمان ئەرسەلان بایز بەدەستهێنانی هەوڵی ئەوەی دا کە خۆی بکات بە دکتۆر و  بڕوانامەیەکی ساختەی بەرز وەربگرێت، بۆ ئەمەش لە ماوەیەکی کەمدا ئەو ئاواتەی خۆی لە رێگای د. عیزەدین رەسوڵ هێنایە دی، دکتۆراکەی بە چەقەنەیەک و بە پارە و هەندێک ئیمتیازاتی تر بۆ د. عیزەدین وەرگرت.
ئەمە لە کاتێکدا ئەرسەلان لە بەغداد یەکێک بوو لە هەرە قوتابییە تەمبەڵەکان و ئاستی فیکریی و رووناکبیری لاواز بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەندامێکی کۆمەڵەی رەنجدەران بوو، جەلال تالەبانی پێویستی بە عەقڵی بۆشی ئەرسەلان بوو، کردی بە بەرپرسی رادیۆکەی یەکێتیی. بەڵگەش بۆ ئەوەی کە پێمان نەڵێن لەخۆمانەوە قسە ریز دەکەین، ئەوەتا لە کــۆڵــە پــشـــتە پیسەکەیدا کە بە نقەنق چوار پێنجێکی داگرتووە، بەو شێوەیە دەستی کردووە بە کونە زەردەواڵەدا و ناوی کوردستانپۆستی بەم شێوەیە هێناوە::
(سایدی کوردستان پۆست).
د. ئەرسەلانی عاقڵ، تا ئیستا کە ماوەی  30 ساڵ زیاترە ئینتەرنێت هەیە و ماڵپەڕ و سایت بۆتە خۆراکی مێشکی کۆمەڵگا، رۆژانە ناوی سایت بەکار دەهێنرێت، هەموو کەس دەزانێت کە بە ماڵپەڕ دەگوترێ (سایت)، بەڵام دکتۆر ئەرسەلان بایزی عاقڵ، تا ئیستاش نازانێت جیاوازی (سایت) و (ساید) چییە، بۆیە لە کۆڵەپشتەکەیدا کاتێک هێرش دەکاتە سەر سایتی کوردستانپۆست، دەڵێت: (سایدی کوردستانپۆست) با شوڤێرەکەی لە سەیارە جامڕەشەکەیەوە ساید و شۆستەی جادە و شەقامەکانی پیشان بدات، تا جیاوازی نێوان (سایت) و (ساید) ببینێت. ئەم دکتۆرە دەبەنگە  لای خۆی ئەندامی کۆمەڵەی رەنجدەران بوو، کاتی خۆشی وای دەزانی مارلین مۆنرۆش کچی سیمۆن دیبۆڤوار و سارتەرە، هەروەها و ەکو عوسمانی قالە منەوەر، کە مارکس و ئینگلزی بە هاوسەری یەکتر دەزانی، ئەمیش ئەوکاتە وای دەزانی. 
 
لە ناو یەکێتییدا جەلال تالەبانی کۆمەڵێک نەفام و نەخوێندەواری لە خۆی کۆکردبووەوە، بەوە بازاڕی سیاسەت و خیانەتی خۆی بەڕێوە دەبرد، لە نمونەی مەحمود سەنگاوی، سەعدی پیرە، کە ئەوانیش وەکو خۆی لە عەقڵدا کۆڵاوەر بوون.
لە دواترین زانیارییدا کە پەیمانگەی (American Enterprise Institute) باسی مەسرور بارزانی دەکات، دەڵێت: (مەسرور لە بەڕێوەبردنی حوکمڕانییدا کەسێکی بێتوانا بوو، ئەو دەسەلاتەی کە ئیستا هەیەتی تەواو لەگەڵ رەوشت و خووە خراپەکانییدا یەک دەگرێتەوەە، بەتایبەتی ئەو کاتەی لە واشنتۆن دەیخوێند دەیخوێند تەمبەڵ بوو، لە بری خوێندن، زۆربەی کاتەکانی خۆی هەر خەریکی کڕینی کەلوپەلی گرانبەها و ماڵ و موڵک بوو، بۆ دواییش، کە بڕوانامەکەی وەرگرت، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە پارەیەکی زۆریان بە زانکۆکە بەخشی. هەروەها دەڵێت: مەسرور ناسراوە بەوەی کەسێکی تووڕەیە و دەماری شێتگیریی لێی دەدات، توندوتیژی بەکار دەهێنێت، پاش گەڕانەوە و وەرگرتنی پۆستی دەزگای پاراستن، وەکو پێشێلکارێکی مافی مرۆڤ ناوبانگی دەرکرد، کە ئازاری کەسانی ئۆپۆزیسیۆن و کەسوکارەکانی دەدا. تەنانەت رۆژنامەنووسیشی تیرۆرکردووە.
ئەرسەلان بایز بە پێچەوانەی پەیمانگا ئەمەریکییەکە پێش ساڵێک ئاوا ستایشی مەسرور تەمبەڵ و پیاوکوژ دەکات.

ئەرسەلان ستایشی کەسێک دەکات، کە وەکو خۆی تەمبەڵە، ئەم دەبەنگە وەکو بەرپرسێکی باڵای یەکیتیی گوایە سیاسەتی کردووە، ناشتوانێت  پێناسەی (سیاسەت) و (جنێو) بکات. لە بەشی چوارەمی کۆڵەپشتەکەیدا بە سەر "کوردستانپۆست" دا دەڕشێتەوە و دەڵێت:"
تازە (ڕەگ) لە لەندەن ڕاگەیەنرا بوو، سایدى (کوردستان پۆست) ئاگرى دەکردەوە و تەڕو وشکى پێکەوە دەسوتان. ڕۆژانە بە لێشاو جنێوى سووکى دەخستە بازاڕەکانى سیاسەت و ساغى دەکرەوە .
ئەرسەلان بە قولەپێی کوردستانپۆستا هەڵدەزنێت، کاتی خۆی بە یەکێتیی و پارتیی کوردستانپۆستیان بە راگەیاندن و سێبەری گۆڕان تاوانبار دەکرد،  تاڵەبانی لەڕێگەی "عەلی باپیر"ەوە دەڵێت بە کاکە نەوە بڵێ با سایتی کوردستانپۆست دابخات، ئەرسەلانیش بە قادری حاجی عەلی دەگوت تۆ زانیاری بە کوردستانپۆست دەدەیت تا سوکمان بکەن ، ڕۆژێک مەسعود بارزانی:چەندین کەس رادەسپێرێت بەڵکو بە پارە کوردستانپۆست بکڕن. ئیتر هەرچی سوکو سەلیمی ناو کایەی سیاسیی هەیە بەکوردستانپۆستا ڕشاونەتەوە. 

کەسایەتیی ئەرسەلان کەسێکی سووکە، لەو دواییانەدا بوو بە پارتیی و کەوتە پێهەڵدانی مەسعود  وتارێکی نوسی بەتەمابوو درێژەی بداتێ لەچەند لەشێکدا بە شانوباڵیدا هەڵدا، بە ناونیشانی " کۆشکی چەنکایە، کە من ئەو کاتە وەڵامیم دایەوە
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=80283
هەرکەسێک بیرەوەری خانمی پێشمەرگە "ئاشتی برایم ئەفەندی" بخوێنێتەوە دەزانێت ئەرسەلان بایز چ مەعدەنێکی ژەنگاوییە!
ئەو کاتەی سەرۆکی پەرلەمان بوو، بنەماڵەی بارزانی چەندین سوکایەتیان پێکرد ، ئەم کابرایە بێجگە لە داوێنپیسی و دزیی کردن، وەکو بەرپرسەکانی تر لە ئیتاڵیا کەوتۆتە کڕینی ماڵ و خانوو، کاتێک کوردستانپۆست تاوان و دزیی و داوێنپیسییەکانی بڵاودەکردنەوە، ئەو کاتە دەیانوت، کوردستانپۆست جنێوفرۆشە. بەبێ ئەوەی بەڵگەیان بەدەستەوە بێت لە دەرەوەی ئەتوار و رەوشتی خۆیان بە وشەیەک وەکو جنێوێکی پێ دابێتن، تەنیا ئەوە نەبێت بە بەڵگەوە لەسەریان بڵاوی دەکردەوە، نمونەی دزیی، بەدڕەوشتی، پیاوکوژی و تیرۆرکردن، خیانەت و داگیرکردنی ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان و موڵکی گشتی، هەموو ئەمانەش ئاشکرابوون و زۆربەی هاوڵاتیان دەیانزانی، بەڵام لە کوێدا کوردستانپۆست جوێنی بلاو کردۆتەوە؟ 
ئەرێ خەڵکینە ئەمە جنێوە کە ئەرسەلان باخێکی گەورەی لە سیتەک هەیە کۆشکێک لەناویدایە باخەوانێکی هەیە خەڵکی سنەیە و ئەرسەلان لەتەمەنیدا چەند دەم ژمێرێک تێیدا نەبووە، ئەم زەویەش بەپارەی دزی کڕیوە بە٤٠ دەفتەر دۆلار، هەروەها لە گەڕەکی ئاشتی بەس مۆلیدەکەی کە ژینگەی گەڕەکی پیس کردبوو بای ١٠ دەفتەر دۆلار بوو، بێجگە لەخانووکەی لەهەولێر و دیوەخانێکی هەیە، کەچی ڕۆژانە لەدیوەخانی دزەیەکانی لەگەڵ عومەر دزەیی هاو عەشرەتت!؟ .
ئەرێ خەڵکینە وشيیەک هەیە لەجێگەی دز کە کوردستانپۆست بەکاری بێنێت!؟ ووشەیەک هەیە لەجێگەی خائین ، ترسنۆک، ماستاوچی ، فەسادی ، ژنکوژ ، میت ، پاراستن ، زانیاری، کۆیلە ، داخۆ ووشەیەک هەیە لەجێگەی ئەم ووشانە بەکار بێت؟ بەدڵنیایەوە نییە ...! بۆیە هەر کەسێک زانی کە وڕێنەکانی ناخوێنرێتەوە دێن هێرش دەکەنە سەر کوردستانپۆست، بۆ ئەوەی بخوێنرێنەوە ،
ئەرسەلان تەنیا نییە، عارف قوربانی، ئازادی پارێزگاری هەڵەبجە و دەیان ناوی تر تا لە کوردستانپۆست نەیان نووسی دوایی هێرشیان دەکردە سەر کوردستانپۆست، ئیتر خۆیان لای پارتیی و یەکێتیی شیرین دەکرد. 
لە کۆتاییدا سوپاسی کاک کاروان شێخ سەعید دەکەم، کە بۆ نووسینی ئەم بابەتە هەندێک زانیاری لەسەر ئەرسەلان بایز پێدام.

---------------------------------------

بۆ زانیاریی لەسەر مەسرور بارزانی ئەو کاتەی لە واشنتۆن خوێندوویەتی، کەڵک لەو نووسینە عەرەبییەی خوارەوە وەرگیراوە: 

ترجمة لبعض النقاط المهمة التي وردت في مقالة معهد العمل الأمريكي (American Enterprise Institute):


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە