پارتی لە کوێی سیاسەت و ئەخلاق دایە ؟!

Tuesday, 24/11/2020, 0:20

5806 بینراوە


ئەفلاتوون، فەیلەسوفی بەناوبانگی یۆنانی دەڵێ "سیاسەت و ڕەوشت لێک جیاناکرێنەوە، بۆ ئەوەی کۆمەڵگە ڕەگێکی بەھێزی ھەبێت، سیاسیەکان دەبێت ڕەوشتیان ھەبێت"،
ھەروەھا دەڵێت سەرکردەکان ناتوانن لە دەسەڵات بەردەوام بن، چوانکە بەبێ پشتیوانی ھێزی خەڵک دەڕوخێن.

ئایا ئەوەی پارتی بە هەموو دەسەڵاتیەوە دەیکات بە پشتوانی هێزی خەڵکە یان چی ؟!
ئەگەر بەدوای ئەخلاقدا بگەرێین لەناو ئەم پارتەدا ئەشێ بلێین هەموو رۆژێک بەد ئەخلاقی و خیانەت دەدۆزینەوە، بەڵام سیاسەتکردن بە مانای ئەخلاق نادۆزینەوە، ئەشێ ماوەیەک جەماوەرو لایەنگرانی خۆیان هەلهەلەی بۆ بکێشن، بەڵام ناکرێ روخان و وەدەرنانیشیان لە بیربکەین ئیدی درەنگ و زوو کەتووە، چونکە نە لە سەدام و قەزافی و بن عەلی زیاترن و زیاتر دەبن نە ئاوا بۆشیان دەچێتە سەر ...

خێڵی بارزان لە (١٩٦٣) وە خەریکی برا کوژین، هەر لە (سلێمانی موعینی)ەوە بژمێرین تا (فرسەت سۆفی) ئەوا بۆمان دەردەکەوێت ئەم خێڵە بۆ مانەوەی خۆیان ئامادەن سەری هەموو بیللەت ببڕن ...
ئەوەی بەرهەڵستکاری لەگەڵ ئەم خێڵە بکا لەناو حیزب چارەنووسی لە چارەنووسی (فەرەیدون جوانرۆی و فرسەت سۆفی) باشتر نابیت ...
بەرهەڵستکارەکان هەرچی بن و هەرچی بوون ئەوە گرفت نییە، ئەوەی گرفتە خێڵی بارزان بە مەترسی بۆسەر خۆیانی دەزانن و یەکسەر ئەی (چەمێنن) جا بە نەوعی کوشتنەکەی (فەرەیدوون جوانرۆی) بێت یان (فرسەت سۆفی) بێت ..!

خێڵی بارزان لەبەرامبەر دوژمن (چەماو) لە بەرامبەر (برا) جەلاد ...
٢٩ ساڵە خیڵی بارزان بە گشتی هەموو حیزبەکان میللەت ئەچەمێنن، بەڵام خێلی بارزان هەرگیز (پێیان چاک نەبووە، تەنها تێکیان داوە) ...
٢٩ ساڵە ئەم خێڵە گۆچانی دەستی دوژمن و دوژمنی گەلی خۆیانن، بنواڕن بزانن لەم هەموو قەیرانەی بەسەر میللەتدا هێناویانە خۆیان بە چەماو دەزانن ؟
بێ ئەگا لەوەی نەک چەماو بگرە وەک رێوی لە ناو زەلکاو گڵاو و گلاون. 
بۆ لە بیربردنەوەی پرسی برسیکردن و موچەو بودجەو خۆ چەمانیان لەبەردەم دوژمن هەر جارەی سەرێک ئەکەنە قوربانی، قوربانی لە بیربردنەوەی موچە ئەمجارە فرسەت سۆفی بوو لە ژێر ناوی (کۆرۆنا) 
کۆرۆنا ئەگەر زوبانی هەبایە دەچویە دادگاو لەو ناحەقییەی پارتی بەرامبەری کردی، شیکایەتی حاڵی خۆی ئەکرد، کە بەو هەموو هیزەیەوە کە بە مایکرۆسۆفت نابینرێت، بەڵام لە بەرامبەر ماڵی (بارزانی باوک، بارزانی کوڕ، بارزانی برازاو پسمام) چەند بێ دەسەڵاتە، کەچی تاوانی کوشتنی (فرسەت سۆفی)یشیان خستە ملی ..!
قەیران لەدوای قەیران، چەمین لە دوای چەمین، هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ، کوشتنی سەرە بەرهەڵستکارەکان، دیکتاتۆری و برسیکردنی خەڵکی، ئەبێ گەلۆ چیتر چاوەڕوانی چارەنوستان بکا ؟!!
وەک ئەفلاتوون دەڵێ ئایا ئەمە بە پشتیوانی ئێوەی خەڵکە یان بێ دەنگی ئێوەیە ئەوان سات بەسات دەتان چەمینن وەک خۆیان ؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە