دەزگای پاراستن بە نیازی تیرۆرکردن و کوشتنی کۆمەڵێک لە نەیارانی پارتییە


کورتەی هەواڵەکان(2)

Thursday, 12.10.2020, 18:39

3257 بینراوە


- ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش له‌ هۆڵى په‌رله‌مان موزایه‌ده‌یان ئه‌كردو ده‌هۆڵیان ئه‌كوتى و هاواریان بۆ مووچه‌ى خه‌ڵك ئه‌كرد و پڕ به‌ده‌نگیان ئه‌یاوت(بڕوخێ دز، شه‌ریكه‌ دز) نه‌یانزانى ره‌وشه‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ ئه‌كات و ئه‌بێته‌ خۆپیشاندانى گه‌وره‌ و ته‌واوى شارو شارۆچكه‌كان ئه‌گرێته‌وه‌، جا بۆ ئه‌وه‌ى له‌و ئیحراجى یه‌ خۆیان رزگار كه‌ن و نه‌كه‌ونه‌ به‌ر تانه‌ و ته‌شه‌رى خه‌ڵك و به‌دوور بن له‌گرتن و تێهه‌ڵه‌دان، باشترین فێڵیان كردوه‌، ئه‌و زۆرزان و ساخته‌ چیانه‌ هه‌ستاون له‌ناو بیناى په‌رله‌ماندا مانیان گرتووه‌، خۆیان له‌هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تى و ئه‌ركێك دزیوه‌ته‌وه‌،په‌ناگه‌و حه‌شارگه‌یه‌كى چاكیان بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر كردووه‌،ئه‌ى ئافه‌رین به‌ڕاستى ئه‌وه‌یه‌ سیاسه‌ت، ئیدى مه‌ڵێن په‌رله‌مانتاره‌كان نه‌خوێنه‌وارن و فڕیان به‌سیاسه‌ته‌وه‌ نى یه‌.هه‌ر ئه‌م قه‌زه‌م و ترسنۆكانه‌، سبه‌ینێش ئه‌یكه‌ن به‌منه‌ت به‌سه‌رمانه‌وه‌ ئه‌ڵێن ئێمه‌ش شان به‌شانى ئێوه‌ خه‌باتمان كردوه‌ و چالاكى مه‌ده‌نیمان ئه‌نجام داوه‌.
- عه‌تا سه‌راوى كۆنه‌ دز و پیاو كوژ و قاچاخچى،كاتى خۆى له‌ سنورى سه‌راو و گرێزه‌ و شاره‌زوور له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانى حسك وحه‌مه‌ى حاجى مه‌حمو به‌رده‌وام خه‌ریكى دزى و پیاو كوژى و راوه‌ رووت بوو، چۆله‌كه‌ش به‌ویا بڕۆیشتایه‌ سه‌رانه‌یان لێ ئه‌سه‌ند، هه‌روه‌ها بۆ شوێن ونى تاوان و دزی و راوه‌ رووته‌كانى چه‌ندین كوردى رۆژهه‌ڵاتى كوشتووه‌،یان به‌بیانووى ئه‌وه‌ى كه‌ سه‌ر به‌پارته‌كانى رۆژهه‌ڵاتن ته‌سلیم به‌ ئێرانى كردۆنه‌ته‌وه‌. ئه‌و بۆره‌ پیاو و دز و پیاو كوژه‌ ئه‌ڵێت: ئه‌وانه‌ى له‌خۆپیشاندانه‌كانى سه‌یدسادقدا گرژى ئاڵۆزیان كردوه‌ دز و پیاو كوژ وناحه‌زن( په‌كه‌كه‌ و ئیتڵاعاتن) خۆپیشاندانه‌كه‌ بووه‌ هۆى سووتاندن و تاڵانكردنى چه‌ندین باره‌گا و فه‌رمانگه‌ و ماڵى به‌رپرسان،كه‌ له‌ناویاندا ماڵى قایمقامى سه‌ید سادقى تیابوو،كه‌ دۆست و خزمى عه‌تایه‌،جه‌نابى قایمقامیش ئه‌فه‌رمووێت :به‌به‌هاى 8 ده‌فته‌ر زێڕى ژنه‌كه‌یان بردووه‌،گوایه‌ ئه‌و زێره‌ هى سه‌ره‌مى سه‌ره‌تاى هاوسه‌رگیرییانه‌ و پێش ئه‌وه‌ى ببێته‌ قایمولمقام، ئاخر كوڕى باوكم هه‌موو كه‌س ئه‌زانێت تۆ پێش ئه‌وه‌ى ببیته‌ قایمقام خاوه‌نى چى بوویت؟ ئه‌و هه‌شت ده‌فته‌ره‌ چۆن په‌یدا بوو؟،به‌كرێكارى یان حه‌ماڵى یان كۆڵبه‌رى؟ هه‌قه‌ عه‌تا سه‌راوى پیاوى ئیتڵاعات ئه‌و پرسیاره‌ له‌و براده‌ر و ناسیاوه‌ى بكات؟ ئێمه‌ش فێربكات چۆن چۆنى ئه‌و كاسپییه‌ بكه‌ین؟ له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ببینه‌ خاوه‌نى چه‌ندین ده‌فته‌ر؟قسه‌ كه‌رێك كه‌نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت فه‌رمووى: ماوه‌یه‌كه‌ عه‌تا له‌ ناو یه‌كێتیدا تڕۆ كراوه‌ و پارتى ده‌ورو خولى ئه‌یات و دانى بۆ رۆكردووه‌ به‌م زووانه‌ ئه‌كه‌وێته‌ پاقله‌كه‌وه‌ ئه‌بێت به‌ عه‌بدێكى موتیعى پارتى. 
- له‌ شانزه‌ ئۆكتۆبه‌ردا كاتێك ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غا په‌لامارى پێشمه‌رگه‌یان داو له‌سه‌دا په‌نجاى خاكى كوردوستانیان پێ به‌جێهێشتن و خاكى به‌توره‌كه‌ بێژان ،كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ر و ده‌ره‌جه‌دار هاتنه‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ـ پاساوى جۆراوجۆرییان ئه‌هێنایه‌وه‌ ،بۆ ئه‌و هێرش په‌لاماره‌، هه‌ندێكیان ئه‌یان وت ئه‌و چه‌كانه‌ى به‌ئێمه‌یه‌ هیچ كاریگه‌رى نى یه‌ ،كاتێك ئه‌ینێین به‌ تانك و زرێپۆشه‌كانیانه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ به‌ردبگریته‌ ئه‌و تانكانه‌ و هیچ كاریگه‌رى نابێت، یه‌كێكى دیكه‌ ئه‌یوت: ته‌واوى چه‌كه‌كانمان كه‌ له‌ ئه‌مریكا وه‌رمان گرتوه‌ له‌و كاته‌دا وه‌ستاون قوفڵبوون و نه‌توانراوه‌ ته‌قه‌ى پێبكرێت، كه‌چى هه‌مان ئه‌و چه‌كانه‌ كه‌ ئه‌وان باسى ئه‌كه‌ن، ئیمڕۆ بۆگیانى خۆپیشانده‌ران به‌كاربوو چه‌ندینیان پێ خه‌ڵتانى خوێن كرد. تۆ بڵێیت ئه‌و چه‌كانه‌ چه‌شنى (خورماى  كورد كوژه‌) ته‌نها كورد بكوژێت بۆ عه‌ره‌ب تورك و فارس كاریگه‌رى نه‌بێت،هه‌قه‌ پسپۆڕانى بوارى سه‌ربازى به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و شته‌ بكه‌ن
- ئه‌م جانه‌وه‌ره‌ كه‌بڕواناكه‌م شه‌هاده‌ى ویلاده‌شى هه‌بێت ،پله‌كه‌ى لیوای پۆلیسه‌ و ناوى (له‌شكره‌) كاتى خۆى له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانى كوردستان له‌سه‌ر بێ نامووسى و شه‌ڕواڵ پیسى له‌ترسا هه‌ڵهات،دواتر له‌رێگه‌ى عه‌شیره‌ت و كۆمه‌ڵێك ماستاوچى یه‌وه‌ شه‌فاعه‌تى بۆكراو،كردیان به‌ به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، ئه‌ویش ئیمڕۆ زۆر نامه‌ردانه‌ وه‌ك گورگى پرسى كه‌وتۆته‌ گیانى ئه‌وخۆپیشانده‌رانه‌ى ده‌ڤه‌ر راپه‌ڕین كه‌داواى سه‌ره‌تاترین مافى خۆیان ئه‌كه‌ن.
جاران به‌هه‌موو عێراق دوو لیواى تیا نه‌بوو، ئێستا پله‌ وپۆستى ئه‌فسه‌رى وا بێ قیمه‌ت و سووك وبووه‌، چه‌ندانى وه‌ك ئه‌و نه‌خوێنه‌واره‌ كردویانه‌ته‌ سه‌رشانیان.