پەرلەمانی کوردستان و چەند پرسیارێک

Sunday, 20/12/2020, 0:41

4147 بینراوە


هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا تا ئێستا خاوەنی دەستوور نییە ئایا پەرلەمانی بۆ چییە؟
هەرێمی کوردستان بودجەی لە بەغداوە بۆ دێت پەرلەمانی بۆ چییە؟!
هەرێمی کوردستان کە داش عێراقین ئیتر پەرلەمانمان بۆ چییە ؟!
هەرێمی کوردستان لە ناو دەستوری عێراقدا هەموو مافەکانی جێگیر کراوە پەرلەمانی بۆ چییە ؟!
هەرێمی کوردستان توانای دابینکردنی موچەی نییە بەم هەموو داهاتی ناوخۆی و هەروەها رۆشتنی نەوت بە بۆری ئیتر پەرلەمان چ پێویستە ؟!
ئایا خەڵکی کوردستان بیریان لەوە کردۆتەوە هەموو مانگێک موچەی هەر (١١١) پەرلەمانتارەکەی کوردستان چەندە؟!
موچەی یەک مانگی پەرلەمانی کوردستان (888000000) (هەشت سەدو هەشتاو هەشت ملێۆن دینارە)، ئایا پەرلەمان زەروریەتی چییە و خێرو بێری چی بووە بۆ خەڵکی کوردستان ؟!
یان تەنها بۆ سپیکردنەوەی پارەو قەڵەوکردنی گیرفانی سەر زلەکانە ؟!
بیر بکەوە ئەی مرۆڤی کورد سوتانی بارەگا هیچ ناگۆڕی، بەڵام داخستنی پەرلەمان ملیاران دۆلار دەگێڕیتەوە ؟!
لە کاتێکدا کە هەرێمی کوردستان واتا قەوارەی کوردی لە بەغدا نوێنەری لە پەرلەمان هەبێ ئیدی پەرلەمانی کوردستان بۆچی باشە ئەگەر بۆ دزین و سپیکردنەوەی پارەو بەرهەم هێنانی کۆمپانیا نەبێت ؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە