مەسعود بارزانى ده‌زگاى پاراستن به‌ باره‌گاى بارزانى ده‌به‌ستێته‌وه‌


كورته‌ى هه‌واڵه‌کان (11)

Monday, 01.11.2021, 22:27

2730 بینراوە


- بۆزیاتر ماستاوكردن و نزیكبوونه‌وه‌ له‌ فراكسیۆنى پارتى، سه‌رۆكى لیستى گۆڕان (گوڵستان سه‌عید) له‌ وتى: به‌مه‌به‌ستى چاكسازى به‌نیازین له‌گه‌ڵ پارتیدا مه‌تبه‌خێكى (واتا چێشتخانە) تایبه‌ت پێك بهێنن. هەڵبەت هەموو دەزانن کە کار و کۆبوونەوەکانی پەرلەمان وەکو  دیوەخان و چایخانەیە و زۆر رەخنەگریش هەر بەوەی چواندووە،  به‌ڵام ناوبراو ئیستا بە زمانی خۆی پەرلەمانی کرد بە چێشتخانە و لۆقنتەخانە، بەڵام ئاماژه‌ى به‌وه‌ نه‌دا كه‌ شوێنى مه‌تبه‌خه‌كه‌ كوێ ده‌بێت؟ ئایا له ‌گرده‌كه‌ ئه‌بێت یان له‌سه‌رى ره‌ش؟ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روون نه‌كرده‌وه‌ چ لایه‌نێك زۆرتر چه‌ق و به‌ز و دووگى به‌ر ده‌كه‌وێت، له‌سه‌ر و ئه‌مانه‌شه‌وه‌ ئێستا رۆڵى كابانى ماڵ ( كه‌ كاتى هه‌ڵبژاردن گۆڕان پڕۆپاگەندەی بۆ  ده‌كرد، ئایا موچه‌یان بۆ ده‌بڕێته‌وه‌) له‌م مه‌تبه‌خه‌دا و نه‌وە دیارنىیه‌ و نازانرێت ئەندامپەرلەمانەکان لەو مەتبەخەدا چ ئه‌ركێكىان پێ ده‌سپێردرێت؟! له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ش عومه‌رى سه‌ید عه‌ڵى هیچ ورته‌یه‌كى نه‌كردوه‌، ئه‌ڵێن بۆخۆى ئێستا له‌مته‌به‌خه‌كه‌ چوار مشقى لێى دانیشتوه‌ چاوه‌ڕێ پاروویه‌كى چه‌ور و به‌تام ئه‌كات.
- هه‌واڵه‌كان له ‌شارى سلێمانى یه‌وه‌ رای ده‌گه‌یه‌نن كه‌ جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ته‌ فاشیل و سه‌رسواڵكه‌ره‌كه‌ى به‌ناو هه‌رێم (قوباد) تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار كه ‌نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت ئه‌وه‌ى دركاند كه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ى قوباد دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌، هه‌موو ڤایرۆسه‌كان حاشا له‌وه‌ ئه‌كه‌ن كه‌ ئه‌وه‌نده‌ سووك و بێنرخ بن چوبێتنه‌ ناو له‌شى كه‌سێكى بوده‌ڵه‌ و بێ خێرى وه‌ك قوباده‌وه‌، هەرچەندە ڤایرۆسەکە دەڵێت  ئەوان خۆیان ڤایرۆسن، ئیتر چ پێویست دەکات بچینە ناو لەشێکی پیسەوە، هه‌رئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ى ئاشکرا كرد، كه پێش چەند مانگ لەمەوپێش لاهور و قوبادی براشی هەر هەمان پرۆپاگەندەیان کرد و وتیان توشی کۆڕۆنا بووین، سەرچاوەکە ئەوەی راگەیاند، ئەمانە لاسایی هاوڵاتیان دەکەنەوە و خۆیان بە مرۆڤ و کەسانی ئاسایی دەچوێنن، گوایا توشی کۆڕۆنا بوون، ئەمە  دوورە لە راستییەوە، تەنیا پشوو وەر دەگرن و لەماڵ دەرناچن خەریکی حساباتی پارە دزراوەکانن، کە مانگە لەسەر یەک کەڵەکەی کردووە.
جێگه‌ى ئاماژه‌ پێدانە‌ تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك راستى و دروستى ئه‌م هه‌واڵه‌ى پیشتراست نه‌كردۆته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌واڵه‌كه‌ راست بێت، ڤایرۆسەکە بە هەڵە چووبێتە ناو لەشی پیسی ئەمانەوە هه‌بێت ئه‌وا هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ ئه‌و ڤایرۆسه‌ ئه‌خوازین و ئومێده‌واریین به‌ زوترین كات و به‌ته‌ندروستى باشه‌وه‌ کۆڕۆناکە له‌ له‌شى ئه‌وده‌عبایه‌ رزگارى بێت.
- له ‌تازه‌ترین ده‌ستپێشخه‌ریدا حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا كه‌ له‌مه‌ولا باج و سه‌رانه‌ له‌ ئوتومبیلى تایبه‌تیش بسه‌نێت.ئ ه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ نرخى دۆلار به‌رزبۆته‌وه‌ و مووچه‌ نییه‌ و خه‌ڵك حاڵى زۆرخراپه‌ ،تا دێت شمه‌ك و خۆراك و سوته‌مه‌نى گران ده‌بێت، هه‌روه‌ها مانگانه‌ بڕێكى زۆر پاره‌ ئه‌دات به‌ كاره‌با و موه‌لیده‌ و نه‌وت وسووته‌مه‌نى، هاوكات په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى به‌ناوى باڵانبۆ محه‌مه‌د ده‌فه‌موێت: ده‌كرێت حكومه‌ت وه‌ك وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كان باج له‌سه‌ر خه‌ڵكیش دابنێت، هەر‌وه‌ها واى به‌باش زانیوه‌ كه‌ حكومه‌ت هه‌ستێت به‌ كڕینى چه‌ند ئامێرێك بۆ هاوڵاتیان تا له‌ كۆم و ده‌میان ببه‌ستن و به ‌پێى ئه‌وه‌ هه‌وا و غازات و میز و پیساییه‌ى ده‌رى ئه‌ده‌ن باجیان لێ بسه‌نرێت، كه‌ قه‌ناعه‌تى وایه‌ كاره‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو ئه‌بێت، چونكه‌ میلله‌ت وه‌ك مێگه‌لى لێهاتوه‌ هه‌رچى لێ بنێیت ورته‌ ناكات و هه‌ڵوێستى نییه‌.