کورتەی هەواڵەکان (13)

Tuesday, 01.26.2021, 0:45

4342 بینراوە


- به ‌دروشمى ماڵى قه‌ڵب سه‌ر به‌ساحێبَتى. دوێنێ له‌ رێوره‌سمێكى پڕ شه‌رمه‌زاریدا له‌ گردی نەوشیروانی رەوانشاد‌، بۆجارى سیانزه‌یه‌م عه‌دنان عوسمان له‌سه‌ر ده‌ستى كۆلكه‌ مه‌لایه‌ك به ‌ماره‌ به‌جاشی گۆڕان کرایەوە و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ گردەکە. شیاوى باسه‌ عه‌دنان عوسمان له‌ بیرى خۆیدا وه‌ها خۆى لێ بووه‌ به‌ گیڤارا و لینین، پێشبینى ئه‌كرد كه‌ پاش وازهێنانى له‌ گۆڕان، چه‌ندین حیزب په‌یوه‌ندى پێوه‌ ئه‌كه‌ن، پاره‌ و پۆست و ڤێلا و پاسه‌وان و ئۆتۆمۆبێلى جۆراو جۆرى ئه‌خه‌نه‌ به‌رده‌ست، كه‌چى به‌داخه‌وه‌ شانس و به‌ختەکەی واى نه‌هێنا، ته‌نانه‌ت حیزبۆكه‌ بچوكه‌كانیش ئاوڕیان لێ نه‌دایه‌وه‌، بۆیه‌ به‌په‌له‌ له‌ترسى ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ك شوێنه‌كه‌ى بگیرێت و ئه‌وێشى له‌ده‌ست بچێت، به‌گى دانا و گه‌ڕایه‌وه‌ گرده‌كه‌ی کاکە نەوەی رەوانشاد. ئه‌وه‌ى مایه‌ى باسكردنه‌ هیچ كام له‌به‌ناو سه‌ركرده‌كانى گرده‌كه‌ ئاماده‌ نه‌بوون پێشوازى و به‌خێرهاتنه‌وه‌ى لێبكه‌ن!

- له‌هه‌واڵێكى دزه‌ پێكراودا له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌ درۆزنه‌كه‌ى گۆڕان كاوه‌ حه‌مه‌، كه‌ جگه‌ له‌وه‌ى مێژووی ژیانی سیاسەتکردنی هەر خه‌ریكى په‌ت په‌تێن و حزب حیزبێنه‌یه‌، ئیستا وا خۆى نیشان ده‌دات كه‌ كه‌سێكى خاكى و پاك و دوورلهپیسخۆرییە، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش وا بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ به‌نیازه‌ ئیقامه‌ى ئه‌مریكا وه‌ربگرێت بۆ خۆى ومناڵه‌كانى کوردستان جێ بهێڵێت. شایانی باسە ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ مشەخۆرە كاتى خۆى كه‌ له‌هه‌ولێر رایكردبوو هاتبووه‌ سلێمانى له‌ رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ كاری ده‌كرد، باری ئابووری و بژێوی زۆر خراپ بوو، موچه‌ىەکی كه‌م و كرێچیش بوو، ته‌نانه‌ت به‌موچه‌ى خێزانه‌كه‌شى (خۆى باش ده‌زانێت له‌كوردستانى نوێ چیان پێكرد تا له ‌تاوا ناردیانە كه‌ناڵى كوردسات) نه‌یده‌توانى ئاسایى بژى، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه ‌ئێستا ناوبراو قسه‌یان پێده‌ڵیت و ره‌خنه‌یان لێده‌گرێت، بۆى بوو به‌خێر و به‌ره‌كه‌ت، ئیستا ناوبراو به‌و مووچه‌ كه‌م و ماندوبوونه‌ى چه‌ند ساڵه‌ى ماستاوکردنەی ته‌نها و ته‌نها توانیویه‌تى له‌شارى هه‌ولێر له‌ شوقه‌كاى پارك ڤیو شوققه‌یه‌ك به ‌32 ده‌فته‌ر بكرێت و ئه‌مساڵیش به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و كه‌مى مووچه‌وه‌، زۆرى خه‌رجییه‌وه‌ كه‌ به‌نیازه‌ گه‌شتى ئه‌مریكا بكات ته‌نها توانیویه‌تى له‌سلێمانى وله‌شوققه‌كانى گاردن سیتى شوققه‌یه‌ك به‌ 21 ده‌فته‌ر بكرێت.

- دیسان لە هەواڵێی دزەپێکراوی ترەوە له‌شارى هه‌ولێره‌وه‌ پێى راگه‌یاندین كه‌ به‌ته‌نها پشیله‌ سپڵه‌ نىیه‌، بگره‌ كۆمارى ئیسلامى ئێرانیش سپڵه‌و بێ نمه‌كه‌ و هیچى له‌به‌رچاو نىیه‌، ئه‌وه‌تا پارتى و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى كه‌ به‌درێژایى ته‌مه‌نیان له‌هه‌موو سه‌رده‌مى حوكمڕانیه‌كاندا هه‌رپیاو ونۆكه‌ر و ئه‌ڵقه‌ له‌گوێى ئێران بوونە، پارتیی خۆی دەڵێن، مەلا مستەفا چى بۆنه‌كردن له‌ كوشتن و ته‌سلیم كردنه‌وه‌ى چه‌ندین شۆڕشگێرى كورد لە سەردەمی حەمە ره‌زا شا، له‌وه‌ش زیاتر له‌سه‌ردەمی شۆڕشى ئیسلامیدا له‌ساڵى 1979 پارتى وبارزانیه‌كان بوونه‌ به‌شێك له‌ سوپاى پاسدار و به‌سیج و به‌سه‌دان شۆڕشگێڕیى كوردیان خه‌ڵتانى خوێن كرد، كه‌چى به‌داخه‌وه‌ رژێمى ئاخوندى ئێران له‌برى سوپاس و پێزانین و ئه‌مه‌كدارى دێت مه‌سعود بارزانى ئه‌كات به‌فیلم و قه‌شمه‌رى و گاڵته‌جارى پێ دەکات، دەڵێن لەو رۆژەوە مەسعود بارزانی تووشی سەر ئێشەیەکی زۆر بووە، چەند جارێک جەڵتە لێی داوە، بۆ ئەوەی ئێران بەزەیی پێدا بێتەوە، کاکە مەسعود نازیان بەسەردا دەکات و پرۆپاگەندەی ئەوە دەکەن کە گوایە جەڵتە لێی داوە و مردووە. ئەمەش بۆیە دەکەن، دەڵێن با بزانین دەسەڵاتدارانی ئطران کاردانەوەیان چی دەبێت.