دەزگای پاراستن بە نیازی تیرۆرکردن و کوشتنی کۆمەڵێک لە نەیارانی پارتییە


مرۆڤبون، کوردبون و خواناسیی (بەشی 3)

Sunday, 01.31.2021, 1:50

385 بینراوە


هەر هەمو پێشمەرگەکانی ئەو سەرکردانەش لەهێرشکردن و پەلاماردانی دوژمندا بە تایبەتیی لە شۆڕشەکانی شێخ مەحمودی مەلیکی کوردستان و شۆڕشی ئەیلولدا،ئەوانەش کە نوێژیان نەدەکرد بەدەم هاواروصڵاوات لێدانەوە هێرشیان دەکردە سەر دوژمنی داگیرکار.
خوێنەری ئازیز و وشیار سەڕی سوڕنەمێنێت کە بەو سەرەتایە دەست پێدەکەم،چونکە زۆر کەس هەن وادەزانن هەر کوردێک نوێژ بکات ئیتر فڕی بەسەر کوردایەتی یەوە نەماوە و لەبەرەی ئیسلامدایە کە عەرەب و تورک و فارس بونەتە رابەر و دەمڕاستی! بەڵام ناپرسن چەندین قارەمانی کورد کەشێخ و مەلاو زانای ئاین ونوێژکار و رو لەیەزدان بون، لەپێناو کوردا چونە بەرسێدارەی دوژمن؟ شێخ عوبێدوڵڵای نەهریی رابەرێکی ئاینیی وشێخی تەریقەت وسەرکردایەتی شۆڕشێکیشی دەکرد بەدرخانەکانیش عەلمانی بون ونوێژیان نەدەکرد، بەڵام پێکەوە شۆڕسیان دژی تورکیای داگیرکارهەڵگیرساند. شەهیدانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کەبەدەستی چەکدارانی (ئەنصارولئیسلام) لە روداوەکەی ئاوایی حەمە / شارەزور،شەهیدبون زوربەیان نوێژیان دەکرد و رۆژویان دەگرت. ئەوانەی نوێژدەکەن و ئەوانەش کەنایکەن و کوردایەتی ئامانجی نزیک و دوریان بو زۆریان بۆ کورد و لەرێگای کوردایەتیداکرد،لەسەنگەرێکدا بون و خوێنیان تێکەلاودەبو،هەردوکیشیان لای خواو گەلیش شەهیدن،خۆ نوێژنەکار کافر نییە. ئاشکرایە کە ئاینی ئیسلام لە روى شەرعەوە چوار پێشەوای تێدا هەڵکەوتووە وچوار رێبازی فیقهیان دامەزراندووە : مالیکیی،حەنەفیی،شافیعیی و جەعفەریی، کەچی وشکە موسوڵمانێک قوشقی دەبێت و دەڵێت (ئاینی پیرۆزی ئیسلام رێباز ومێباز وحەنەفیی و مەنەفی تیا نییەو ئەوانە بیدعەن!!)
لە هەندێک کەس دەبیستین کە دەڵێن (کاکە دەست لە فڵان کەس بشۆ، ئێستا نوێژ دەکات) ئەوە رێک وەک ئەوەیە کە بڵێن ئەوانەی کوردایەتی دەکەن تەنها ئەوانەن کە نوێژناکەن! لە شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێ دا، ئەوانەی چونەپاڵ دوژمن کێ بون؟ زۆربەی هەرە زۆریان ئەوانە بون کە نوێژناکەن.هەرچەند زۆر بەدڵنیایی یەوە لە بواری کوردایەتی دا بەدوای رو لەیەزدان و پشت لەیەزدان دا ناگەڕێم یا جیاوازیی و ناکۆکی بخەمە نێوانیانەوە، ئەو خەڵکە ئازادن نوێژ دەکەن یا نایکەن، ئازادن حیزبایەتی دەکەن یا نایکەن،بیرو بۆچونی سیاسیی ،کۆمەڵایەتییان هەرچۆنێکە،بەڵام لەوەدا ئازاد نین نیشتیمانپەروەر و وڵاتپارێزنەبن،ئەوە مافی گەل وخاک و ئاوە بەسەریانەوە،وەک شیری دایکیان. کوردبون پەیوەندی یەکی نیشتیمانی یە لەنێوان تاکەکانی کورد و نێشتیماندا بۆ پاراستنی گەل و خاک ، کوردایەتیی بەشێوەیەکی گشتیی پرۆسەیەکی سیاسیی سروشتی یە،خورسک لەدڵودەرونی تاکەکانی کوردا چەکەرەدەکات و دەچێتە قاڵبی بیروباوەڕ و لەبۆتەی حیزب و کۆمەڵە ورێکخراوی سیاسیدا بەرجەستەدەبێت،ئاینیش پەیوەندی یەکە لە نێوان پەروەردگار و مرۆڤدا و لەهەڵسوکەوت و کردار و رەوتاری رۆژانەی مرۆڤدا بەرجەستە دەبێت نەک لە نوێژو رۆژودا. پەروەردگاریش ئاینی ئیسلامی بەزۆر نەسەپاندووە بەسەر مرۆڤدا،رون و ئاشکرا پەیامبەر وریا دەکاتەوە و دەفەرموێت (ولو شاء ربک لجعل الناس جمیعا یۆمنون) ئەگەر خوای تۆ بیویستایە هەموانی دەکردە ئیماندار(باوەڕدار بە ئیسلام). خۆزگە هەریەکەمان بەویژدانەوە بەراوردێکی دەکرد لەنێوان ئەوانەدا خویانگرتووە بە نوێژو رۆژووەوە(وەک ئالودەبون نوێژیان کردۆتە عادەت نەک عیبادەت!) ، بەڵام بەوجۆرە ئالودەی زەکاتدان نەبون و نەیانکردۆتە خو! کەسانی چاکەخواز وخێرخواز و مرۆڤدۆست خۆشەویستی خودان، هەربۆنمونە جولەکەیەکی وەک خوالێخۆشبو کەریمی عەلەکە لەسەردەمی گرانی یە گەورەکەدا دەیان خێزانی سلێمانی لەبرسێتی رزگارکرد،بەڵام موسوڵمانە دەوڵەمەندەکان جوامێری یەکیان لەدەستنەهات وهەریەکەو تەنها لەخەمی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیدابو،بەڕادەیەک خەلەوخەرمانیان دەشاردەوە و بەگران بیفرۆشن.هەزار سڵاو لەوانەی گەل ونیشتیمانی خۆیان خۆشدەوێت ، درود بۆ هەمو ئەوانەی بە دڵسۆزی کوردایەتی یانکرد و دەیکەن،لەسەر هەر ئاین و بیروباوەڕێکن و تەنانەت ئەوانەی باوەڕیان بەهیچ ئاینێکیش نییە و خواناناسن.ئێمەی کورد بەر لە هەموشتێک مرۆڤین ئینجا کوردین و دوای ئەوە موسوڵمان یا کریست یاجولەکە یا یێزدی یا زەردەشتین. مرۆڤبون و مرۆڤایەتی خاڵێکی گرنگی پەیام و جیهانبینیی ئاینی زەردەشتی یە، هەر وەک لە فەرمایشتەکانی زەردەشت دا هاتووە(بەر لەوەی هەرشتیک بم مرۆڤم) منیش مرۆڤم، کوردم ئینجا موسوڵمانم ، خواناسم ، نوێژدەکەم و لەهەموشیاندا لە یەزدانی میهرەبان و دلوڤان دەپاڕێمەوە : تۆ خودای هەموانی، هەر خودای عەرەب نیت یا تورک وفارس، نیوە پترمان تۆ دەپەرستین، نیوە پترمان بەناوی خۆشەویستەکانی تۆوە ناونراون، بارانێکی ئازادیی و سەرفرازیی بەسەر کوردا ببارێنە با رزگاربین لە بندەستی ئەوانەی ئاین دەکەنە مارکەیەکی بازرگانیی. ئەوانەی بەناوی ئیسلامەوە کاری سیاسیی و حیزبایەتی دەکەن ودوای بەرژەوەندیی خۆیان کەوتون وئامانجیان کورسی دەسەڵاتە، ئەوانەی دژایەتی ئیسلامیش دەکەن مەبەستیان کۆکردنەوەی دەنگ و پشتیوانیی ناڕازییانە و ئەوانیش ئامانجی تایبەتییان هەیە، ئەگەر نا چۆن عەلمانی یە وکەچی کۆیلەودەستەمۆی دەوڵەتانی ئێران و تورکیا و عێراقە کە هەر بەناو دەوڵەتی ئیسلامین؟بریا مرۆڤــ هەمویان برا دەبون و موسوڵمانەکانیش برا دەبون،بەڵام بەداخەوە وانییە.بەو هۆیەوە منیش هەمو موسوڵمانانی سەرزەمین بەبرا وخوشک نازانم، ئەوانەیان براوخوشکی ئاینیی منن کە مرۆڤــ بەگشتیی و کورد بەتایبەتیی لە دەست و لە زمانی پارێزراو بێت ،ئەوانە برامن کە هەرچی بۆخۆی دەخوازێت بۆهەمو مرۆڤێک بەگشتیی وبۆکورد بەتایبەتی بیخوازێت . کریست، جولەکە، ئەرمەنی، یێزدی، زەردەشتیی وبوزی بە کافر نەزانێت و پێنج فەرزە لە یەزدانی مەزن نەپاڕێتەوە کە (کافرەکان) لەنێوببات و تۆویان نەمێنیت. ئاخۆ ئەوانە لەخۆیان پرسیوە ئەگەر ئەو(کافرانە) و داهێنانەکانیان نەبوایە، ئێستا ژیان چۆن دەبو، مرۆڤــ دەگەیشتە یەک لەسەر ملیۆنی ئەم پێشکەوتنەی ئەمڕۆ؟ تەنها چاوێک بە کەلوپەلی نێو ماڵەکانماندا بگێڕین، بەکۆشک و تەلار و ئوتومبیل و فرۆکە وکۆمپیوتەر ومۆبایل وچی و چیدا، دەزانین هەموی بەرهەمی مێشک و دەسترەنگینی ئەو(کافرانەیە)نەک زاناکانی ئیسلام. عةرةب داهيَنةري قيبلةنما(بؤصلة)ن بةلآم هيَشتا بزرن و ريَطةي خؤيان نةدؤزيوةتةوة.سورِي خويَن هةر ئةوان دؤزي يانةوة،هةر ئةوانيش يةكةم نةتةوةن كة خويَني نێو دةمارةكاني مرؤظــ دةرِيَذن.يةكةمين نةتةوةن كة سفر يان دؤزي يةوة و خؤيان هيَشتا لة ذيَر سفرةوةن .