کورتەیەک لەسەر میژوی دەزگای پاراستن لەدوای راپەرینەوە

Saturday, 06/02/2021, 21:44

6943 بینراوە


سەرباری ئەوەی کە ئەمرو مینبەرێکی زۆر میدیای ئازاد بەهۆی سۆسیال میدیا هاتۆتە ئاراوە، کەچی تائیستا نەتوانراوە هەندێ لە دامو دەزگای هەستیار و گرنگ و ئیرهابیەکانی وەک پاراستن و زانیاری ببێتە راپۆرت و زانیاری بۆ نەوەکانی ئیستا و ئایندە بۆمیژوو باس بکرێت، کەچون دروست بوون و تاوانەکانیان چی بووە! لیرەدا ئیمە هەول دەدەین وێنەیەک بەهەندی زانیاری سەرەتایی و گرنگ بڵاوبکەینەوە:
هەرجەندە دەبوو بەسەرەتای دامەزراندنیەوە دابچیت، بەلام من سەرچاوەی وام لەبەردەست نیە کە ئەو دەزگایە چون لەناوەراستی ٦٠کان بەهاریکاری موسادی ئیسرائیلی دروست کرا، چونکە زانیاری وەرگرتن دەبێت لەوکەسانە وەربگیرێ ، تارادەیەک لەنێو ئەو دەزگایە ئەو کات کاریان کردوە یان شارەزا بوونە ، بۆیە لێرەدا قوناخی دوای راپەرینی دەزگای پاراستن باس دەکەین

ڕێکخستنی تایبەت

لەدوای راپەرین پاراستن بەناوی( ڕێکخستنی تایبەت) کاری دەکرد ، کەشیوەی دابەشکردنەکەشی لەنیو هەموو لقەکانی پارتی ، لقیکی تایبەت بە خۆیان هەبووە
دامەزرینەرانی دوای راپەرین

کەریم سەنجاری ، بەرپرسی یەکەم
ئازاد بەرواری سەرپەرشتیار
ئەندامانی دەزگای پاراستن (( نەزهەت حالی ، عسمەت ئەرگوشی ، میرخان ئەحمەد ، سابیر ناوێک هەبووە لەمالی عەبدولا مەلارەسول بۆمبی خۆیان پێی دا تەقیوەتەوە وکوژراوە ، فەوزی ، فەرید تورکمان (( کاری ساختەکاری پاسەپورت و رەگەزنامەی دەکرد..... و حوسین پەرلەمانیش دوایی هاتە ناویەوە . جگە لەبەرپرسانی شار و شارۆچکەکان ، بەلام کۆی ئەوناوانە دەبوایە بۆهەموو بریاریکی گرنگ مەسعود ئاگادار بێت و ئوکەی بکا .
شوینی دانیشتنیان لەسەروی عیادەکانی مەسیف لەهوتێلکی ماڵی جەمیل ئاغا بووە
قوناخی ئەوانە بەهەزاران تاوان و کەس تیرورکراوە و ئەشکەنجەدراوە بەتایبەتی لەدهۆک ، دواتریش ئەو ئیرهاب و تاوانە لەدوای ٣١ی ئاب و شەری ناوەخۆ هاتە هەولێریش .
ئەم گروپە تاسالی ١٩٩٩ بەردەوام بوون
 

قوناخی دووەم و بەئیمپراتورکردنی پاراستن

لەدوای کۆنگرەی ١٩٩٩ پارتی , کەمەسرور بارزانی کرا بەئەندامی مەکتەب سیاسی ، لەتەک ئەوەش بریاری کۆنگرەیان ئەوەبوو کەئەو دەزگایە بدرێتە مەسرور بارزانی سەرپەرشتی بکا ( ئازاد بەرواری هاریکاری و رێنمایەدەری بوو لەسەرەتا) بۆیە کردیانە دامەزراوەیەکی گەورە وبەهیز و بودجەیەکی خەیاڵیان بۆدابین کردن کە هەموو دەزگا ئەمنیەکانی پارتیان تیاکۆکردەو ە و بینایەکی گەورەیان لە دوای دەرچوو ن لەمەسیف و لەنزیک / /سەری رەش بۆدروستکرد
ئەندامانی ستافی ئەودەزگایەی کەلەگەل مەسرور بارزانی کاری دەکرد ،
کامەران موفتی جیگری دوای ئەو رێبەر ئەحمەد هاتە شوینی
وەیسی مەسعود بارزانی یاریدەدەری یەکەم بۆ کاروباری بەشی دژە تیرۆر
موکسی یاریدەدەدری دووەم بۆ کاروباری پەیوندی
ئەسوەد ئەحمەد کاروباری کارگێری روتینایەتی روژانە
شەعبان چەلی ، راگەیاندن
ئەدیب شیروانی دارایی
سەروەر پێداوی دەرەوە و پارەسپی کردنەوە
فەریدون عومەر نەمان زانیوە
ئەمانە دەوری کۆبونەوەیان لەگەل مەسرور بارزانی ئەنجام دەدا بەهاریکاری بەرپرسی هەر ٧ بەشەکەی و شارەگەورەکان و ماوە ماوەش راپۆرتیان هەبووکەجاری واهەبوو هەفتانە بوو یان راپۆرتی بەپەلەیان بەپێی روداوەکان دەردەکەن ، کۆپیەک لەم راپۆرتانە دەدرایە ، مەکتەبی بارزانی ، نیجیرڤان و ماوەیەکی زۆریش دەدرایە مەکتەب سیاسی بەلام لەئیستادا تەنیا دەیدەنە مەسعود بارزانی

بەشەکانی ئەو دەزگایە

١/بەرپرسى ئاژانسى پاراستنى هەرێمى کوردستان، نەزهەت حالی سەرپەرشتی کردوە و کاری ئەوان کۆکردنەوەی زانیاری بووە لەسەر هەموو حزب و کەسایەتیەکان و راپۆرتیان دواتر بەرزکردوتەوە بۆ مەسرور بارزانی . ئەو بەشە مەترسیترین بەشی دەزگاکە بووە ، چونکە راپۆرتی ئەوانە بۆتە هۆکاری تیرور و ئەشکەنجەدانی سەدان کەسی ئازادیخواز، یان بڵین ئەو بەشە دڵی پاراستن بووە
٢/ لقەکانی ڕێکستنی تایبەتی پێشوو ی لەهەموو شارو شاڕۆچکەکان تێکەل کرا و ناوی نرا بەرێوبەرایەتی ئاژانسی پاراستنی....بەنمونە هەولیر و دهۆک....
٣/هەوالگری سەربازی ، ئەوهیزە پێشتر سەر بەفەرماندەی گشتی چەکدارەکانی پارتی بوو ، بەلام لەسەردەمی قۆناخی مەسرور بارزانی ، هینرایە نیو پاراستن ، ساڵانیکی زۆریش بروسک قەساب سەرپەرشتی دەکرد بەلام ئیستا پەراویز خراوە
٤/ بەرێوبەرایەتیەکانی ئاسایشی هەموو شارەکانیان هینایە نێو ئەو دەزگایە و عسمەت ئەرگوشی سەرپەرشتی دەکرد و دواتر دەزگای دژە تیروریان لێ جیاکردەوە کەئیستا دلشاد یوسف سەرپەرشتی دەکا بەلام بەرپرسی یەکەمی وەیسی مەسعود بارزانی بوو
٥/ گروپی ئای تی ( کاریان سەرپەرشتی بەشی تەکنیک و زانیاری بوو )
٦/ بەشی چاودێری میدیاکان ، کەلە ٢٠٠٥ بەدواوە ئاکتیڤ بوون سەرپەرشتی ئەو بەشە هیمن هەورامی دەیکرد کەکاریان چاودێریکردن روژنامە و تیڤیکان دواتر سوسیال میدیا و میدیا جیهانیەکان بوو
٧بەشی جێبەجێکردن ( تەنفیزی بەناوبانگن) ئەو بەشە کاریان جێبەجیکردنی تیرور بوو بەپێی ئەو راپۆرتانەی پێی دەدرا و کارەکانیان جێبەجێ دەکرد ، بارەگایان بەنهینی لەعەنکاوە بوو.
لەگەل بوونی بەریوبەرایەتیەکی پاراستن لەهەر شارو شارەوانیەک
بەبریاری مەسعود بارزانی سیروان بارزانی لەکۆرەک تلیکۆم پیویست ناکا ، تەلەفون لەڕیگای ئامێرەک کەراستەوخو پاراستن و بەشی نەزهەت حالی بجێنە نیو هەموو ژمارەیەکی تەلەفونی
وە چەندین بارەگای تری نهینیان لەپیرمام هەیە ، بەتایبەتی بینایەی کۆنی کەی تیڤی ، بینایەکی تریان هەیە لەنزیک کۆرەک تلیکۆم لەپیرمام ، وەنزیک مالی عسمەت ئەرگوشی ، وەلەهەولیریش لەعەنکاوە بارەگای نهێنیان ‌ هەیە
الەتەک ئەو دەسەڵاتە بەرفراوانەی مادی و مرویی کەبۆئەودەزگایە دابین کراوە بەلام ببینن تیرورە سیاسیەکانی ئەو دەزگایە ،چون بەشەوروژیک ئاشکرادەبیت یان ئەو ەهموو تەقینەوە و کارەتیرورستیەم لەجەند سالی رابردودا رویداوە لەهەولێر و یان هەلسەنگاندنیان بۆ داعش و ریفراندوم .... هاوکات لەهەموو ئەوانەش گالتەتر بروابکەن زانیاری وایان هەیە لەسەر ئیمە و هاورییان کەگوی بیست دەبین ئەوکات دەزانین بەشیک لە ئەو دەزگایە لەزانیاریەکانی چەندە چەندە کۆمیدی و ناراستە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە