هەولێر زیندانی پاراستن یان پێتەختی هەرێم

Tuesday, 16/02/2021, 20:46

2339 بینراوە


زۆر جار نوسەران لەنوسینە کانیاندا وەسفی ناو چەیەک دەکەن وەک پایتەختی .......دەیناسێنن هەر ئەمڕۆ ۱٦ فێبرایری ۲۰۲۱ بنەماڵەی بارزانی سەلماندیان هەولێر جگە لە مۆڵگەیەکی دەزگای پاراستن هیچ نازناوێکی ترهەڵناگرێت، لەهەولێری ژێر دەستی بنەماڵەی بارزانیدا بەبەرچاودونیاوە لەسەر کۆمێنت و لایک خەڵک سزادەدرێت ، لەمێژووی دەسەڵاتی کوردیدا کەس هێندەی ئەم بنەماڵانە ئیمانی بە چەو ساندنەوەو پەراوێزخستنی ڕای ئازاد نەبوە، چونکە ئەوان دەرهاویشتەی خێڵ و عەشیرەتن خێڵ و عەشیرەتیش هەمیشە مرۆڤ وەک بوکەڵە سەیر دەکەن دەبێت خۆیان شوانی کۆمەڵگەبن ، کۆمەڵگەش لەژێر دەسەڵاتیان بێت و ایتاعەو گوێ ڕایەڵیان بێت دەنا ئەوەی ئەوان دەیانەوێت و ئەوەی خواستیانە دەیسە پێنن بۆئەمەش پەنا دەبەنە بەر چەوساندنەوەو بێدەنگ کردن هەمیشە چەکی دەستی دیکتاتۆرەکان زوڵم و زۆرو توندوتیژی و چەوساندنەوەی مرۆڤ بوە بۆیە بنەماڵەی بارزانیش وەک پیشەی هەمیشەیان ئەمڕۆ لەدادگا لەشانۆ گەریەکی ناشریندا حوکمی ئەو هاوڕێ و هاوپیشە ڕۆژنامە نوسانەیان دا بەشەش ساڵ زیندانی کەئەمە تاوانێکی قێزەونی ئەوانە دەچێتە سەر تاوانەکانی تریان وە ک ترۆری سەر دەشت عوسمانو هاو ڕێو هاوپیشە کانمان لەوڵا تێکدا لەسەر کۆمێنت و لایک و بابەتێک شەش ساڵ زیندانی چاوەڕوانت بکات پێم ناڵێن ئەم قەفەسە چی لەدونیای ژێر دەستی دیکتاتۆرەکان جیاواز ترە. لێرە لەسەر کۆمێنت و لایک و بابەتێک شەش ساڵ زیندان چاوە ڕوانت بکات ئیترهەر چی بنەماو ئەتەکێتی ئینسانی هەیە بایەخی تورێکی قوڕاوییان نیە، ڕۆژنامە نوس و چاڵاک وان لەژێر دەستی مافیاکانی بنەماڵە دا هەمیشە ژیانیان لەمەترسیدایە .ڕۆژانە بنەماڵەو کوڕە کانیان کوڕە شێخ و کوڕە مەسئول دەست درێژی دەکەنە سەر زەوی و خەڵکی ئەم نیشتمانە کەچی لەو لاوە کاناڵە میکیاج کەرە کانی دەسەڵاتی مافیاگەری ئەوانەی هەرشەوەو لەش فرۆشێکمان پێدەناسێنن بەناوی مۆدێل خەریکی میکیاج کردنی دەسەڵاتی بنەماڵە مافیا گەرە کانی دەسەڵاتن چونکە نان خۆرو بەرماوە خۆری ئەوانن 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە