بەرپرسی دەزگای پاراستن لە سلێمانی لا دەبرێت

Friday, 26/03/2021, 1:41

10911 بینراوە


ئەو وێنەیەی کە لەبەرچاوتانە ناوی (شەمالی گومرگە) بەرپرسێکی دەزگای پاراستنی پارتییە لە سلێمانی کابرایەکی نانەجیبزادەیە، بۆ نزیکەی 20 ساڵ دەچێت، ئەم کابرایە جێگۆرکێی پێ نەکراوە و هەر لە شوێنی خۆیەتی، بەڵام ئیستا پاراستن لە هەولیر لێی کەوتووە بە قیندا، ئەویش لەبەر چەند هۆیەک:
یەکەم: بیانویی پاراستن ئەوەیە کە تا ئیستا هیچ بەرپرسێک بۆ ئەو ماوە زۆرە نەماوەتەوە.
دووەم: دەڵێن پارتیمانی لە سلێمانی شەرمەزار کردووە ، بەتایبەتی لە سەر کەیسی فڕاندنی سۆران عومەر و کوشتنی چەند کەسێک کە پاراستن  ویستوویەتی بە نهێنی ئەنجامی بدات، بەڵام بەهۆی نەزانین و زمانشڕی شەماڵی گومرگ  کارەکان بە ئەنجام نەگەیشتووە.
سێیەم: زۆربەی هەوڵدانی تیرۆرکردنەکان کەوتۆتە دەمی خەڵکی بەتایبەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
چوارەم: لێدان و هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی د. غالیبیش حەیاچوون و ئابڕووچونێکی تری بۆ پارتی تۆمار کرد، چونکە هەموو پلانەکە ئاشکرابوو. بەتایبەتی وێنە و ڤیدیۆکان بڵاوکرانەوە، چونکە زۆر بە نەزانین و لەخۆباییبوون کردیان.
لەبەر ئەم هۆیانە لایدەبەن و  یەکێکی دیکە دەخەنە شوێنی.

کەسێکی نزیک لە پارتیی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە