رۆڵی قوتابخانەی سەرەتایی لە گەشەکردنی ئەدەبی منداڵان

Wednesday, 05.19.2021, 23:47

443 بینراوە


منداڵان لە دوای ماڵ و خێزان، لە دوای باخچەی منداڵان و دادەکان. دەچـنە قوتابخانەی سەرەتایی یا بنەڕەتی و دەبن بە قوتابیان. قوتابخانە جیهانێکی فراوانتر و کۆمەڵگەیەکی  گـەورەتـرە لە مـاڵ و لە باخچـەی منـداڵان. قـوتـابخـانە وەک مـاڵ و ژینـگـەی دووەمی منـداڵان، وەک دامەزراوەیەکی فـەرمی پەروەردەیی و فـیرکرن و کۆمەڵایەتی، رۆڵـێکی زۆر گـرنگی هـەیە لە پەروەردەکردنی دروست و فـێرکـردنی پێـویست و ئاراستەکـردنی
راستی قـوتابیـان. دەتـوانین ئەوە بڵێـین کە کـاریگەری قـوتـابخـانە لە قـوتابیـان زۆر لە کاریگەری ماڵـەوە گەورەتـرە. قـوتابیـان رۆژانە ماوەیەکی زۆری ژیانیـان لە قـوتابخانە بەسەردەبـەن. فـێری خـوێنـدنـەوە و نـووسـین و زانـیاری و زانستی و ئـەدەبی دەبـن.

قوتابخانە فـاکتەرێکی گرنگ و کاریگەرە و رۆلـێکی گرنگی هـەیە لە بنیادنای کەس و کەساێـتی دروسـت و ئاسـایی و ئامـادەکـردنیـان بـۆ داهـاتـوویەکی گەشـتر و شـیاوتـر. چونکە جیهـانی دەوروبەرمان پێـدەناسێنێت و بە کەرەسـتە پێویستییەکـانی سەرکەوتن لە ژیـانمان و گەیشـتن بە هـیواکانمان و بە داهـاتـوویەکی خوزراومان پـێدەبەخـشـێت.

نهـێنی کارتێکردنی قوتابخانە، بۆ دوو لایەنی سەرەکی دەگەڕێتەوە. یەکەم پروگرامێکی هەمەڕەنگەی پـەروەردەیی تـازە و دەوڵەمەنـد، کە خـواست و ئارەزووەکانی منـداڵانی تێـیدا بەرجەستەبـووبن. دووەم مامۆستایان، کە دینەمۆی فـێرکردن و پەروەردەکردنن، بەڵکو بڕبڕەپشت و گرنگترین کۆڵەکەن لە کۆڵەکەکانی پەروەردە و فـێرکردنی منداڵان. گەیەنێری پەیامی پەروەردەیین. گەر مامۆستایان بە باشی رابهـێنرێـن و شـارەزابـن لە بـواری پـەروەردرە و فـێرکـردن و لـە دەرووننـاسی منـداڵان و لـە شـێوازە نوێیـەکـانی رێگاکانی وتنەوەی وانـەکـان و گرێـدانیـان بە ژیـان و بە ژینگەی قـوتـابیانەوە. لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی قۆناغەکانی تەمەنی منداڵی و تونای زمانی و وەرگرتنی هەر قۆناغێک. لەگەڵ جیاوازی تاکێدا لە نێوان قوتابیان. پێویستە مامۆستایان هەست بەم ئەرکە پیرۆزە و بەرپرسیارێتیە هەستیار و چارەنووسازەی ئەستۆیان بکەن بە ئەوپەڕی دڵسۆزییەوە پەیـامە پیـرۆزەکەیـان بە قـوتـابییەکانیـان بگەیەنـن. هەمـیـشەش ببن بە پێـشەنگ و بە نموونـەیەکی بـەرز و باش لە رەفـتار و هەڵسوکەوتەکـانیان. تا قـوتابییەکـانیان چاویـان لێبکەن و لێیانەوە فـێربن. پێویستە رێز لە قوتابییەکانیان بگـرن و هەمیشە پاڵپشت و هـاندەر و رێنماییکەریـان بـن. 
قوتابیان لە قوتابخانەدا زیاتر بە کۆمەڵایەتی دەبـن، زیاتریش کراوە دەبن لە مایەنەی تێکەڵ بـوون و دروستکردنی پەیـوەنـدی هـاوڕێـتی، لەگـەڵ قـوتابیـانی تـر و لەگـەڵ مامۆسـتاکانیان و هـاوکـاری کـردن و بە کۆمـەڵ ئەنجامـدانی چـالاکی هەمەجـۆرەوە. 
منـداڵان لە قوتابخانەدا، خەیـاڵ فـراوانتر و بیرتیـژتر و زەیـن روونتر دەبن. لە هەموو روویەکەوە گەشەدەکەن و زیـاتر شارەزای ئەرکەکانیان و مافەکانیان دەبـن. زیاتریش
پابەنـدی یاسا و رێـساکـانی قـوتابخـانە دەبـن. زیاتـریش حـەز و ئـارەزوو و بەهـرەی ئەدەبیـان دەردەکەون. بە زۆریش هـۆگری چـیرۆک و هـۆنـراوە و سروود و گۆرانین. 

قوتابخانەکان دەتوانن ئەم حەز و ئارەزووە سرووشتییانەی قوتابییەکانیان بقـۆزنەوە و رۆڵـێکی گـرنگـیان  هەبێـت لە گەشەکـردن و پێـشکەوتنی ئەدەبی منـداڵانی کوردمـان. لە میانەی ئەو بابەتە ئەدەبی و زانیاری و رۆشنبیرییانەی، کە بەشێکـن لە بەرنـامە و لە پرۆگرامەکانی پەروەردەکرن و فـێرکردن و خوێندنەوە و فـێربوون. کە بەشدارن لە بنیادنانی کەساێتی دروست و هـاوسەنگی منـداڵان. لە رێی ئەو بابەتە ئامانجـدارانەوە ئاراستەیـان بکەن. تا بە دروستی و ئەرێـنی رەفـتار و هـەڵـسوکەوت بکەن و رێـز لە پرەنسیـپ و لە بەهـا جـوانەکانی کۆمەڵگاکەیان بگـرن و ببن بە تاکێکی سوودبەخش.
بەشـێکی زۆر لە بابەتـەکـانی پـرۆگـرامەکـانی فـێرکـردن و خوێنـدنـەوە، بە تایبەتیـش بابـەتە هەمەجـۆرەکـانی پەرتـووکی "خوێنـدنـەوەی کوردی" جـۆرێکـن لە جـۆرەکانی ئـەدەبی منـداڵان (چـیرۆک، هـۆنـراوە، پەخـشان، شـانـۆ، ئـۆپـەرێـت، دیـالـۆگ). 
قوتابخانەکان دەتـوانن بە زۆر شێواز و رێگـاوە، گەشە بە ژانـرەکانی ئەدەبی منداڵانی کوردمـان بـکەن. ئەمـانەی خـوارەوە بەشـێکـن لەو شـێـواز و رێـگایـانە: 
١ـ هانـدانی قوتابیان بۆ خوێندنەوەی بابەتی هەمەجۆرەی ئەدەبی منـداڵان. لەم رووەوە  مامۆستایـانی زمانی کوردی دەتـوانن رۆڵـێکی کاریگەر ببینن. دەتـوانـن بەبێی تەمـەنی قـوتابییەکـانیان، ئەو پەرتـووکە کوردییانەی لە پەرتووکخـانەکانی قوتابخانەکـانیان دان. بیـانخـەنە بەردەسـتی قـوتـابییەکـانیاـن بـۆ خـوێنـدنـەوەیـان. دوایـش داوا لـە قـوتـابییە خـوێنەرەکـانی ئـەو پەرتـووکـانە بـکەن، کە بـە زاری و بە کـورتی باسی بابـەتـەکـانی ئەو پەرتـووکانە بکەن کە خـوێنـدیـانەوە. تا منـداڵان هـۆگـری خوێنـدنەوە ببن و دەقی پێوەبگـرن و هـەر لە منـداڵـیـیەوە، خوێنـدنەوە ببێـت بە کولتووریـان و بە بەشـێک لە ژیانیـان. پەرتـووکـیش ببێـت بـە هـاوڕێی هـەمیـشەییـان. 
بە داخـەوە کە لە زۆربـەی قـوتابخانەکانی کوردستان دا، ئەو پەرتـووکانەی کە هەیـانە، لە ژوورەکانی مامۆستایان دا، لەناو دۆڵابێکدا لە ریزیان کردوون و تـۆزیان لێنیشتوون. هـەر وەک ئـەوەی کە تەنیـا بـۆ جـوانی دانـرابـن، نەک بـۆ خـواستن و بۆ خوێنـدنەوەی قـوتابییەکـانیان. لە چەنـد قـوتـابخـانـەیەکی کوردستان دا، ئەمـەم بە چـاوی خـۆم بـینی. 
٢ـ هـۆگربوون و دەقگرتنی منـداڵان بە خوێندنەوەی پەرتـووک و گۆڤارەکانی منـداڵان، حەز و ئارەزووی نووسینیان دەورووژێنیت. پێویستە مامۆستاکان هانی قوتابییەکانیان بـدەن بۆ دەرخستنی بەهـرە و توانای نووسینیان لە پەخـشان و چـیرۆک و هـۆنراوە و وتـار. بە زمـانێکی سادە و ساکاری کـوردی. دەقـە جوانەکـانیشیان لە بڵاوکـراوەکـانی سەر دیواری قـوتـابخانەی، یا لە گـۆڤـاری قـوتـابخـانەدا ـ گەر هـەبێـت ـ یا لە ئێـزگەی رادیـۆیی قوتـابخـانەدا ـ گەر هەبێت ـ بڵاویـان بکـەنەوە. یا لە کاتی ریزبـوونی بەیانیان لە بەردەم هـاوڕێکانیان دا، نووسینەکـانیان بخـوێننەوە. ئەمانـەش دەبـن بە هـانـدان و بە پـشتگیری بۆ قوتابییە نووسەرەکانیان، بۆ زیاتریش دەرخستنی بەهرە و تواناکانیان. 
٣ـ هـۆگـربوونی منـداڵان بە خوێنـدنەوە و کـڕینی گۆڤارەکان و پەرتووکە چاپکراوەکان بۆ منـداڵان. دەبێـت بە هـانـدانیش بۆ نووسەرانی ژانـرە ئەدەبییەکانی، ئەدەبی منـداڵان بۆ چاپکردن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمە تازەکانیان و برەودانێکی زیاتریش بە نووسین. تا نووسینەکـانیان شایـەنی ئەوەبـن کە بخـرێنە پـرۆگـرامەکـانی خوێنـدنی قـوتابخـانەی سەرەتایی و پەرتووکەکانیشیان بخەنە پەرتووکخانەکانی قوتابخانەکانەوە. هەر ئەمەش گەشـە و پێشکەوتنێکی زیـاتر بە ئـەدەبی منـداڵان دەبەخـشێـت.
٤ـ پێویستە بەڕێوەبەرێتی چـالاکی قوتابخـانەکان ـ سەر بە پەروەردەی شار و قەزاکـان. ساڵانە فیستیڤـاڵێکی شایستەی کێـبڕکـێ بۆ قـوتـابییە نووسەرەکـانی بـواری ژانـرەکانی ئەدەبی منـداڵان (هـۆنراو، چـیرۆک، ئۆپەرێت، پەخشان) سازبکەن. دیـاری و خەڵات و میدالیای جـوان و بڕوانـامەی رێـزلێنان پێشکەش بە هەموو قوتابییە بەشـداربـووەکان بکـرێن و دەقـە جـوانەکانیش، لەگەڵ وێنەیەکی قوتابییەکان، لە پەرتووکێکی قەشەنگدا چاپ بکرێن. ئەمەش دەبێت بە هاندان و ورووژاندنی رۆحی کێبڕکێ لە نیوان قـوتابیانی قوتابخـانەکان دا. بەشـێک لەم قـوتـابییە نووسەرانە، دەبن بە نووسەرانی داهاتـوومان. 
٥ـ بێگومان ئۆپـەرێت و شانۆی قوتابخانە، رۆڵ و گرنگییەکی زۆریان لە گەشەکردن و پێشکەوتنی ئەدەبی منـداڵان و لە فـێرکردن و پەروەردەکـردن و رۆشنـبیریی منـداڵان و
لە گەشەکـردنی زمانی منـداڵان هـەیە، لە دەرخـستـنی ئازایی ئـەدەبی و کـرانەوەیـان دا هەیە. پێویستە بایەخێکی زیاتر بە ئۆپەرێت و شانۆی قوتابخانە بدرێت. ساڵانە ئاهەنگ و فـیستیڤـاڵی ئۆپـەرێت و شانۆ بۆ قـوتابیانی قوتـابخـانە سەرەتـاییەکـان رێكبخـرێت، چ لەسەر ئاستی قوتابخـانەکان دا یا لەسەر ئاستی پەروەردەی شار و شارۆچـکەکـان دا.
بەداخە لە زۆربەی قوتابخـانەکانی کوردستان دا، ئۆپـەرێت و شانـۆ فەرامـۆش کـراون.
پێمـوایە هـۆی ئەمەش دەگەڕێتـەوە بۆ ئەم هـۆیـانە: نەبـوونی مامۆسـتایانی پسـپـۆری دەرهـێنانی ئـۆپـەرێـت و شانـۆ. نەبـوونی هـۆڵ و سەکـۆی شـانـۆیی و نـوانـدن. کەمی دەقـی ئـۆپـەرێـت و شانـۆی نـووسراوی تایبـەت بـۆ منـداڵان. 
٦ـ گرنگی دان بە پەرتووکخـانەکانی قوتابخـانەکان و دەوڵەمەندکردنیان بە پەرتووک و گـۆڤـارەکـانی منـداڵان و بە سەرچـاوەی پێـویست. چونکە کتێبخـانەکانی قـوتابخـانەکان گەر بە پەرتووک و بە گۆڤارەکانی منداڵان دەوڵەمەند بکرێن، دەتوانن رۆڵێکی گرنگیان لە رۆشنبیریکـردنی قـوتابییەکـانیان هەبێـت. پەرتـووکخانەکانیش لە لایەن مامۆستایانی زمـانی کـوردی و گـروپێکی قـوتابیـانی هـۆگـری خوێنـدنـەوەوە بەڕێـوەببـرێـن. 
٧ـ پێویستە مامۆستایانی وتنـەوەی زمانی کوردی، لە وانـەی خوێندنـەوەی بابەتەکانی پەرتـووکی"خوێندنەوەی کوردی" دا، بە دەنگێکی بەرز و روون و چـێژەوە بابەتەکان بخـوێنـنەوە.. خۆشی و چـێژێکی ئـەدەبی زیـاتر بە قـوتابییەکـانیان دەبەخـشن. داوا لە قوتابییەکانیشیان بکەن ئەوانیش وەک خۆیـان بە دەنگی بەرز بابەتەکان بخوێننەوە. لە دواییـش دا، لە میانەی پرسیار و وەڵامەوە، تێـدەگەن کە تا چ رادەیەک قوتـابییەکـانیان لەو بابـەتـانەی خـوێنـدیانەوە تێگەیـشـتوون. 
٨ـ بەشداریکردنی مانگانەی قوتابخـانەکان لە کـڕینی ئەو گۆڤـارانەی مانگانە یا وەرزی بۆ منـداڵانی کوردمـان دەردەچـن، لایەنی کەمەوە لە هـەر ژمارەیەکـیان دا (٣) ژمـارەی لـێبـكـڕن. لە ئێـستا دا، گـۆڤـاری (پەپـولـە) و ( سـڤـۆرە) و (گـوڵـزار) کە لە کوردسـتان دا دەردەکرێن. (٣) گـۆڤاری رازاوە و رەنگین و دیـزاییـن جـوانی بابـەت هەمەڕەنگەن.
دەشتوانن قوتابییەکانیان هـانبدەن بۆ کـڕین و خوێنـدنەوەی ئـەو گۆڤـارانە و پەرتووکی چاپکـراوی بابـەت هەمەجـۆرە بۆ منـداڵان. 
٩ـ مامۆستایانی زمانی کوردی رۆڵێکی گرنگییان هەیە، لە گەشەکردن ئەدەبی منداڵان و لە هـاندانی قوتابییەکانیان بۆ هـۆگربـوون، بە خوێندنەوەی بابەتەکانی ئەدەبی منـداڵان بۆ نووسینی چـیرۆک و هـۆنـراوە و پەخـشان. بە تایبەتیـش لە وانەی "داڕشـتن" دا. 
١٠ـ قوتابخـانەکان دەتـوانـن چەندین شـێواز و و رێگای تر بگرنەبەر، بۆ گەشەکردنی ئەدەبی منـداڵان و رۆشنبیریکـردنی قـوتـابیـان لە قـوتابخـانەکـانیان دا. 
١١ـ بێجگە لە خـێزان و لە قوتـابخانە، نووسەرانی بواری ئەدەبی منـداڵان، گـرنگـترین فاکتەرن لە داهـێنان و گەشەکردن و پێشکەوتنی ئەدەبی منداڵان. لە سایەی نووسەرانی ئەدەبی منداڵان دا، هەموو ژانرە ئەدەبییەکانی منداڵان گەشەدەکەن. وەک تیبینی دەکرێ بەشێکی زۆری نـووسەرانی ئـەدەبی منـداڵان، مامـۆستا بـوون یا مامـۆستان. بە هـۆی تێکەڵبوونی راستەوخۆیان بە جیهانی پاک و بێتاوانی منداڵان، زیاتر لە ئارەزوو و نیاز و راز و خـەون و هـیواکانی منـداڵان تێگەیشتوون. بـوونە بە ئیلهـام بۆ چـیرۆک و بـۆ هـۆنـراوەکـانیـان. بـەڵام ئـەمـە مـەرج نیـیە. گـەلێ کـەڵـە نـووسـەرانی بـواری ئـەدەبی منـداڵانی کوردمان هـەیە، کە مامۆستا نەبـوون و مامۆستا نیـن. جوانترین هـۆنـراوە و چـیرۆکیـان بۆ منـداڵانی کوردمـان نووسـیوون.