ململانێی نێوان مەسرور و نێچیر، هەروەها ئاریان و ئیدریس گەیشتوتە کوێ؟

Thursday, 05.20.2021, 19:37

2854 بینراوە


ئاستی ململانێکانی نیوان مەسرور و نێجیرڤان گەیشتۆتە نیمچە تەقینەوە ، بەوەی لەمیدیاکانەوە وا بەرەو شەری دادگا دەڕۆن وەک ئەوەی ئەو ماوەیە مەسرور بارزانی هەوڵی دا گروپی سەلاح الدین کەکۆمپانیا بازرگانیەکانی سەر بەنێچیر و سیروان بارزانیە  بداتە دادگا ، وە مولکەکانیان  داگیربکا،بەلام نێچیر بەرلەوە هەڵساوە لەرووی یاسایەوە رای گەیاندوە کە گرووپی سەلاح الدین ئیفلاسی  کردوە. ومولکەکانیشی بەناوی یەکیک کردوە کە ملیونێرەکە (عەبدولمتەلیب) کە بەردەوام بەرپرسی دارایی مەکتەبی نیچیر بووە   و  ناردویەتیە ئەورپا تانەتوانن لەژێر فشاردا مولکەکانی لێ وەربگرن چونکە شەری هەردوولا ئیستا لەسەر چەند دۆنم زەویەکی گران بەهای  نزیک پەرلەمان و فروکەخانەی هەولێرە کەمەزەندە بە ٤ ملیار دولار لەنرخەکەی دەکرێ  ،بۆراستی ئەمەش بڕۆن سەیری شوینی گروپی سەلاح الدین بکەن کەنزیک هوتیلی میڤان  روو لە شاری موسلە.
هاوکات  ململانێی نەوەکانیشیان (ئاریان مەسرور  و ئیدریس نێجیرڤان) لەتەک بوونی  دوو زانکۆ (کوردستان و ئەمریکی)  و کەنالەکانی کوردستان ٢٤ و روداو ، سەروکایەتی حکومەت و هەرێم .... گرووپ سەلاح الدینی نیچیر و گروپ ستیرکی سەربەبالی مەسرور ، هاوکات هەریەکەیان بۆکورەکەی شوینی مونوپۆلی فروشتنی سوتەمەنی (گاز وبەنزین (لە دروستکردنی  (کورد نەفت بۆئیدریس)  و (نۆرس ئویل)  بۆ ئاریان مەسرور لە هەڵکشاندایە . کۆی ئەوانە لەگەل چەندین بابەتی تر بەدرێژی  لەم لینکەدایە