سێگۆشەی بەرمۆدا لە كوردستان لە كوێیە؟

Saturday, 22/05/2021, 0:48

11095 بینراوە


بۆ یەكەمجار سێگۆشەی بەرمۆدام لە كوردستان بینی، ماوەی نیو سەدەیە ئەم وڵاتە بەدەست رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی بنەماڵەوە ئەسوتێنرێ و كاول ئەكرێت، بەڵام ئەزانن ناوچەیەك لە كوردستان هەیە كە:
- پەنجا ساڵە رێگا نەدراوە هیچ شەڕێک لە نێوان كورد و رژێمی عێراق روو بدا، بۆیە دار و درەختەكانی هەموی قەدیان ئەستورە ئەویش دەڤەرا بارزانە... سوپای درندەی عێراقیش لە بەر هۆیەكی گرنگ دەستی بۆ نەبردوە، چونكە مەلا مستەفای رەحمەتی سێ كوڕی بە بەغدا جاش بوون (عوبێد و سابیر و لوقمان) كە وەزیری بێ وەزارەت بوون.
- مەلا مستەفای نارەحمەتی هەمو شەڕەكانی بردۆتە ناوچەی سۆرانیەكان و شێخ ئەحمەدی برای قبوڵی نەكردوە فیشەكێ لە بارزان بتەقێ
- لە دوای راپەرینەوە وا (30) ساڵە هیچ دەزگایەكی راگەیاندن جگە لە پارتی مافی ئەوەی نییە پەیامنێری لە دەڤەری بارزان هەبێ. هەر كوشتن و تەقە و شەڕێكی ئەو ناوچانە دێزە بەدەرخۆنە ئەكرێ، بۆیە كراوە بە سێگۆشەی بەرمۆدا و كەس نازانێ لەو دەڤەرە چی دەقەومێ؟.
یەكەم جار لەگەڵ وەفدێک بە ناچاریی چوینە بارزان بینیم، كه هیچ بنكە و ناوەندێكی رۆشنبیری یا چێشتخانە و كەپری سەیرانگاشی لێ نییە و هیچ گروپێكی گەشتیاری كورد و عەرەب بۆی نیە سەردانی بارزان بكات مەگەر بۆ سەردانی گۆڕی بارزانی نەبێ!.
- هیچ سۆرانیەك حەدی ئەوەی نیە ئەگەر وەسیەتیشی كردبێ قەبرەكەی لەوێ بێت. هەژاری موكریانی بەو هەمو دڵسۆزیەی بۆ بنەماڵەی بارزانی تاكە داواكاری لە وەسیەت نامەكەی ئەوە بوو، لە نزیك بارزانی بینێژن بەڵام ئەو داوا بچوكەیان بە بەراورد لەگەڵ ئەو خزمەتە گەورەیەی بۆ ئەوانی کرد، خستیانە زبڵدانەوە.
- هیچ بارزانیەك جگە لە ماڵباتی بارزانی خۆی بە پرسی نیشتیمانی و نەتەوەیی  مەشغوڵ ناكاتن، چونكە هەموو وەكالەت و بزنسێک هی ئەوانە و بازرگان و كاسبكارانی بازاڕی هەولێر و دهۆك وەك دەستێ دوو لە ئەوانی ئەكڕنەوە. بۆیە های لایڤ لێی ئەژین و خەریكی سەفەر و سەفان و بونەتە ملیاردێر و خاوەن كۆشك لە ئەستەنبوڵ و وڵاتانی ئەوروپی.
مەگەر سێگۆشەی بەرمۆداش هەروا نیە؟ 
داوا لە دۆست و هەڤاڵانم دەكەم لەئێستاوە بە دەڤەری بارزان بڵێن سێگۆشە یان دەڤەری بەرمۆدا.

تێبینی!

لەگەڵ وەفدێكی رێكخراوی میدڵ ئیست وۆچدا سەردانی ناوچەكانی بارزان  و گەرمیان و هەڵەبجەم كرد و بەچاوی خۆم حەقیقەت و بەراوردەكانم بینی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە