چاكسازییەکانی مه‌سرور بارزانی

Tuesday, 05.25.2021, 19:01

1167 بینراوە


بۆ یه‌كه‌مجار حاڵه‌تی وه‌ها له‌ جۆری گه‌نده‌ڵی ببینم، كه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بگوازرێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌!.
به‌ واژووی دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،  له‌ نووسراوێكدا بریاریانداوه‌ مووچه‌ی دوو برای خانه‌نشین كراو،( هابی حسین  مسته‌فا و نازم حسین مسته‌فا)، له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ گواستۆته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و، له‌ كاتێكدا ئه‌و دوو كه‌سه‌ هیچ پله‌و پۆستێكی سه‌ربازیان دیار نیه‌و نه‌نووسراوه‌!
به‌ پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هاواری برای نه‌جاتی عه‌لی فاتم، به‌رپرسی یه كه‌ی هه‌شتای پارتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌ننشینكراوان له‌ وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ دوو به‌رابه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی 20 رۆژدا، ئه‌مه‌ 3 هه‌مین حاله‌ته‌ ، كه‌ (په‌یامنێری كوردستانپۆست) له‌م جۆره‌ گه‌نده‌ڵی یانه‌ له‌ لایه‌ن ستافه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی به‌ده‌ست ده‌گات، له‌ حاله‌تی یه‌كه‌م كورێكی فه‌ره‌یدون جوانرۆی له‌ پله‌ی(نه‌قیب بۆ عه‌مید) به‌رز كراوه‌ته‌وه‌، له‌ میژوودا شتی وه‌ها نه‌بووه‌ و، حاله‌تی دووه‌میش كه‌سێك  كه‌ تا پۆلی سیه‌می سه‌ره‌تای خویندووه‌، به‌ واژووی مه‌سرور بارزانی به‌ یه‌ك جار كراوه‌ته‌ (نه‌قیب)ی ئاسایش!
هه‌روه‌ها ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌ مانگی رابردوو له‌ لیستێكی 4000 كه‌س، كه‌ خاوه‌نی بروانامه‌ی به‌رزو شاره‌زا فۆرمیان بۆ به‌شی پزیشكی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ پر كردبووه‌وه‌،ته‌نها 50 كه‌س یان وه‌رگرتووه‌، یه‌كه‌م ناو ناوی كچه‌كه‌ی خۆی بووه‌، كه‌ ده‌رچووی سالی 2020 بووه!

حه‌مید سورچی