مەرجی مانەوەی بنەماڵەی بارزانی!

Tuesday, 08/06/2021, 13:23

5124 بینراوە


مانەوەی بنەماڵەی بارزانی و پاڕتی نادێمۆکڕاتی کوردستان لە شەڕی دژ بە پ،ک،ک، مانەوەیەکە بۆ ماوەیەکی کورت خایەن.چونکی داییم گوتوویانە: مەسروور بارزانی دوایین کەس ئەو بنەماڵەیە کە لەسەر دەسەڵات دەبێ و لە سەردەمی ئەودا ئەو دەسەڵاتە کۆتایی پێ دێ.
پاڕتی و بنەماڵەی بارزانی تەواوی جومگەکانی جەماوەریی و ناودەوڵەتیان لە دەست داوە. وێنەی منداڵێکی ئیفلیجیان بەسەرهاتوە. پاڕتی جەستەی مردووە، تەنیا سەری کار دەکا ئەویش لە ڕیگای  پارەی دزیەتی و دەوڵەتی ئەردۆغانە کە بۆ قازانجی خۆی لە سەر پێ رایگرتوە!

ئەو سەرەش بۆ ئۆکسیجێن کار دەکا، هەر بینا لە ناکاو سۆندی ئەو ئۆکسیجێنەش پچڕا! مەپرسن کێ شەڕ بە کێ دەفرۆشێ. بار و دۆخ وەک رۆژیی رووناک دیارە. دەڵێن: تاکە ڕێگا مانەوەی پاڕتیە لە ئێستادا بۆ ئەوەی تورکیا دەستی بەرنەدا و درێژە بە شەڕێکی نەخوازراوی ناوخۆیی بدا. مەرجی سەرەکیش کە بۆ مانەوەی بنەماڵەی بارزانی دانراوە: شەڕ دەگەڵ پاڕطی کڕێکارانی کوردستانە.

بە دڕێژایی دیرۆک ئەو بنەماڵەی یان سیخۆریی ناونەتەوەیی بون، یا بەگژرێکخراوەکانی دیکەی کوردستاندا هەڵچون. رەمزیی خۆ ژیاندنەوەی ئەو بنەماڵەیە ،رەمزیی سەرکەوتنی کورد نەبووە. رەمزیی مانەوەی خۆیان بووە لە سەر دەسەڵات!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە