ئاڵا تاڵەبانی دەڵێت، من ئاڵایەکی عەرەبییم و شەوی بوکێنیم شەوی قادسیەیە!

Thursday, 22/07/2021, 23:08

11593 بینراوە


بۆ میللەتی کورد لە باشووردا نامۆ نییە کە، ئاڵا ئەسەدی خاوەن مێژوویەکی سیاسی، ڕۆشەنبیری نییە، یان بەلای کەم وەک تاکێکی نیشتمانپەروەر نەناسراوە. هەروها ئەوەش بۆ باشوورییەکان نامۆ نییە،  کە ئەم ئاڵا ئەسەدییە،  تا چوونی بۆ بەغداش ڕۆژێک لە سەنگەری میللەتەکەیدا لە خەباتدا نەبینراوە، بۆ یەک جار ناوی ئەو ژنە نەبیسترابوو، کە ئافرتێکی شۆڕشگێری خاوەن هەڵوێست بووبێت و لە مەیدانی خەباتی کوردایەتی یان چینایەتی یان مرۆڤایەتییدا بینرابێت.
ئەم ئافرەتە خاوەن هیچ پێگەیەکی سیاسی یان ڕۆشنبیری نەبووە، بەڵام دوای کۆڕەو جەلال تاڵەبانی ئەم خوشەکەزایەی هێنایە پێشێ، بەجڕەجر دەنگی ڕەش وڕووتی کەرکوکییەکانی بۆ کۆکردەوە، بە کۆتا کردی بە ئەندام پەرلەمانی عیراق.
وا زێتر بۆ هەژدە ساڵ دەچێت کە بەرهەمی خوێنی هەزاران هەزار گەنجی کۆمەڵەی ڕەنجدەران و یەکێتی نیشتمانی، ئەم ئاڵا تاڵەبانیە دەیخوات!
بۆ باشووریەکان ئاشکرایە کە نمونەی لە جۆری ئاڵا ئەسەدی گەلێک زۆرن، هەنووکە لە سەرکردایەتی حزبەکانی باشوورن، بەدەیان لەو ژنانە، لە نزیکەوە ناسراون، کە لە کاتی خۆیدا سەر بە حیزبی بەعس بوونە و هەندێکیان لە دەزگای هەواڵگری و میدیای بەعسدا کاریان کردوە، هەندێکیشیان دوای کۆڕەو کێشە و مەسەلەی ڕەوشتیان لەسەر هەبووە، کە ئەمڕۆ لە بەغداد لە ڕێگەی حیزبەکانی باشووری کوردستاندا نوێنەرایەتی میللەتی کورد دەکەن. ئەمە بووە بە دیاردەیەکی زەق و تێبینی کراو، لەگەڵ هەموو ئەوانەدا هێشتا ئەوان وەک ئاڵا تاڵەبانیان نەکردوە و ئاڵا ئەسەدی ژمارەی پێوەری لە خۆفڕۆشتندا شکاندوە!

پێناسەی ئاڵا ئەسەدی بە چی بکەین ئەگەر ئەو شیعرەی خوارەوە هی ئەو بێت، یان ئاگاداری گرتە ڤیدیۆیەکە بێت؟

"جاش" وشەیەکە پڕ بە پێستی خۆی لە مێژووی کورددا وەک دەستەواژە بۆ خۆفڕۆشان بەکارهاتووە، بەڵام ئەوەی ئاڵا تاڵەبانی لە بەغداد دەیکات، هەموو سنوورێکی بەزاندووە، کە وشەی "جاش و خۆفڕۆش"ی شەرمەزار کردوە، بۆیە ڕۆشنبیران و نیشتمانپەروەران دەبێت لە وشەیەکی زۆر لە وشەی "جاش" بەهێزتر بدۆزنەوە بۆ پێناسە کردنی هەڵوێستەکانی ئەم ئافرەتە لە بەغداد!
ئەمە شیعرەکەی ئاڵا تاڵەبانییە، کە بە زمانی عەرەبی نووسیتی و بە نوێنەرایەتی لە بری یەکێتیەکان لەنێو عەرەباندا لە بەغداد پێشکەشی کرد!

من ژنێکم بڕیارم داوە عیراقم خۆشبوێت و
لەبەرچاوی خێڵەکەم شوو بکەم بە عیراق.
هەر لە منداڵیەوە، چاوم بەشەوی عیراق ڕەش دەکرد،
بە خاکی عیراق دەستم لە خەنە دەگرت،
من ژنیکم لە هیچ ژنێکی دی ناچم،
من دەریام، من هەتاو و مرواریم و
من ژنێکم لە باشووری عیراقەوە هاتووم،
شارستانیەتی بابل، لەنێو چاوانمدا دەخەوێت،
گەل و هۆز و تیرە بە نێوچاوانمدا ڕەتدەبێت،
هەندێک جار تابلویەکی سۆمەریم!
هەندێک جاریش کەژاوەی بابلیم!
هەندێک جاریش ئاڵایەکی عەرەبیم و
شەوی بوکێنیەکەشم شەوی قادسیەیە!

تێبینی: ئەم شیعرە لە عەرەبیەوە وەرگیراوەو هەڵگێردراوەتە زمانی کوردی.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە