تیاترۆ و لۆتی و بن دیوار و کرێکار

Tuesday, 24/08/2021, 7:27

9847 بینراوە


ئەو سەردەمەی نەنکم دەستەواژەی تیاترۆ (Thetro )ی بەکار دەهێنا، کاتێک لە کچەزاکانی توڕە دەبوو، تێنەدەگەشتم مەبەست لە تیاترۆ چی بوو، پاش چەندەها ساڵ لە ئەوروپا تێگەیشتم کە مەبەست لە Thetro وشەی ئیتاڵیە بە مانای؛ شانۆگەری، من وام دەزانی مەبەستی لە تیانترۆیە، تیانترۆ، دەرمانێک بوو بۆ پاکیژەکردنی برین بەکارمان دەهێنا، زۆر دەچوزایەوە کاتێک برینێکمان ساڕێژ دەکرد، بۆیە کاتێک گوێم لەنەنکم دەبو دەیووت ؛ تیاترۆ، وێنەی کچێکم دەهاتە بەرچاو پیاوێک دەچوزێنێتەوە، تێ نەدەگەشتم بۆچی کچ وەک تیانترۆ پیاو دەچوزێنێتەوە.
تیاترۆ(Thetro ) بەو کەسانە دەوتران کە کاریان شانۆگەری و گۆرانی وتن بوو لە ئەوروپا، لەو سەردەمەدا دەستەواژەیەکی نەرێنی بوو وەک چۆن لای ئێمە دەمان ووت ؛ (لۆتی)، لە هەمان کاتدا ئەو کەسانەی کە بە شانۆوە خەریک بوون لەلایەن کەنیسەوە نەفرەتیان لێ کرا بوو، لەبەر ئەوەی دین دژی شانۆ بوو، ئەگەر کەسێکی وەک مۆلیێر زۆر بە ناوبانگیش بووبێت، ئەوا لە کاتی ناشتنیدا بۆی نەبووە تەرمەکەی لە دەرگای گۆڕستانەوە بچیتە ژورەوە، دەبوایە بە سەر دیوارەکەدا ببرایەتە ناو گۆڕستانەکەوە.
بەڵام ئەگەر کەسێکی وەک مۆلیەر توانیویەتی بژێوی ژیانی خۆی بە کاری شانۆ هەتا ئاستێک پەیدا بکات، ئەوا بۆ مێینە لەو سەردەمەدا کارێکی زۆر گران بووە ؛ ئەو کچانەی لە ئۆپرا کاریان کردووە، موچەکەیان هێندە کەم بووە، کاتیک شەریکەکە حسابی مانگانەی مەسرەفی بۆ کردوون ؛ جل و بەرگ، نان خواردن، خواردنەوە، گەڕان....تاد، هونەرمەندە مێینەکان قەرزار دەبوون، دەبوایە پارەیان بدایە بە شەریکەکە، بۆیە ئەم کچانە ناچار دەبوون لەگەڵ پیاوانی دەوڵەمەندا سێکس بکەن، هەندێکیان پیاوێکی تایبەتیان هەبووە بەخێویان کردون بەرامبەر بە سێکس وەک گایشێ لای ژاپۆنیەکان. لەبەر ئەوەی کەسانێکی بەناوبانگ بوون هەندێکیان بە پارەیەکی زۆر گرانبەها سێکسیان کردووە. ئەم مۆدێلە لە ڕۆژهەڵاتیش بڵاوبویەوە، ئەو کەسەی پیشەی شانۆ و هونەر بوایە بە ئۆتۆماتیکی ناچار دەبو کاری لەشفرۆشی بکات دەنا نەی دەتوانی بژێوی ژیانی وەدەستبخات.
بێگومان ناتوانین گۆرانی بێژبین یان نووسەر بین و هەفتەی هەفتا سات کرێکاری بکەین، مەگەر ببینە بن دیوار وەک چۆن ئەمڕۆ ئەم مۆدێڵەش؛ مۆدێلی بندیوار لە کوردستان بەربڵاوە، خۆ نووسەر و شاعیرە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێراقیش لە سەردەمی سەدام حسەیندا، لەوانە موزەفەر نەواب، هەر جارە و سەرۆکی ولاتێک دەیژیاندن دوای قەزافی، موزەفەرەم دەمبینی هەمیشە بە جلی کەشخەوە لەم وڵات دەچوو بۆ ئەو وڵات بە بێ کارکردن، دەهات بۆ لامان لە فەرەنسا و هەتا بەیانی شەرابی دەخواردەوە و رای دەبوارد بە بێ کارکردن. کەواتە ئەوانیش جۆرێک بوون لە گایشێ و تیاترۆ و لۆتی.
لە پشت هەر ئافرەتێکی دەستەمۆ و کەویکراو بۆ بەرپرسەکان، هەڵکەوت زاهیر حزوری هەیە

 ئەمڕۆ شا جوانەکانی ئێراق، دوای وەرگرتنی پلەی شاجوانی، گەوادێک دەچێت بە پیریانەوە و کاریان بۆ دەدۆزێتەوە

ئەمڕۆ شا جوانەکانی ئێراق، دوای وەرگرتنی پلەی شاجوانی، گەوادێک دەچێت بە پیریانەوە و کاریان بۆ دەدۆزێتەوە لای بەرپرسە دزەکانی هەرێم . لەبەر ئەوەی هەر کاتێک تۆ پارەت چنگ دەکەوێت، یان هێزی حوکمڕانی، بە ئۆتۆماتیکی کەسانێک دەورت ئەدەن بۆ تێرکردنی هەوەست؛ شاعیرێک بە شان و باڵتا هەڵئەدات، هەتا هەست بە شکۆمەندی خۆت بکەیت، گەوادێک کچانی سمت خڕ و لێو ئەستورت بۆ ئەدۆزێتەوە، چەند کلاونێکیش لە دەورت هەڵەدەپەڕن بۆ ئەوەی بێزار نەبیت لە ژیان.

.....بندیواری و نۆکەری و گەوادی و سەردانەواندن بە هەموو کەس ناکرێت.....

خۆ ئەگەر تۆ وەک تاکیک، ئارەوزی ئەوە ناکەیت ببیتە یەکێک لەوانە، ئەوا دەبێت کرێکاری بکەیت، کرێکاریش جۆرێکە لە کۆیلایەتی، بەڵام هەرچۆنێک بێت سەرت بەرزە و بە ئازادی ئەدوێیت. خۆ هەڵیانداوە بە گوێمدا ئایا ئارەزوی ئەوە دەکەم ببمە بندیوار، وتم: برا، بندیواری و نۆکەری و گەوادی و سەردانەواندن بە هەموو کەس ناکرێت .
ئەگەر ئەم کارە نەفرەتی لێ کراوە، ئەوا ئەو کەسانەشی کە خۆیان بە ڕۆشنبیر و شۆڕشگێر دەزانن دەکەونە ئەو یاریەوە؛ هەر کاتێک دەبنە خاوەنی دەسەلات و پارە، چەندەها کەس لە دەوریان کۆدەبنەوە بۆ خزمەتکردنیان، ئەبێت بەڕاستی کەسێکی شکۆمەند بیت، زۆر بەهێز بیت، خاوەنی مۆراڵێکی پتەوبیت هەتاوەکو نەکەویتە ئەو یاریەوە. 
ئەو کچە شاجوانەی ئێراق، وەک گەنجێک دەکەوێتە ناو یاریەکەوە، نازانێت ئاکامی ئەو یاریە بەرەو کوێی دەبات، دوای ڕوداوەکان دەکەوێت وەک گەنجێکی ساویلەکە، پاشان تێی دەگەیەنن کە ئەو ناتوانێت وەک شاجوانێک لە جێشتخانەیکدا کارێکی ئاسایی بکات، دەبێت بۆ بژێوی ژیانی هەوەسی بەرپرسەکان تێر بکات. ئەم سیستەمە بە نهێنی بێت یان بە ئاشکرا لە هموو جیهاندا بۆتە مۆدێلێک، بۆیە ئەمڕۆ خەباتی فێمینیستەکان دژی ئەم دیاردەیەن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە