هێزی بزوێنەری مێژوو...  شۆڕش و راپەڕینە، نەک قسەکردن و رەخنەگرتن


ئارام قادر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سێ ملیۆن دۆلاری لە پاڤێل وەردەگرێت

Friday, 09.17.2021, 23:07

1842 بینراوە


چه‌ند رۆژی رابردوو به‌رهه‌م سالح سه‌رۆككۆماری عیراق، له‌ مێركه‌پان بانگێشتی ئارام قادر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كردووه‌، داوای لیكردووه‌ 3 ملیۆن دۆلار له‌ پاڤێڵ تاله‌بانی وه‌ربگره‌ و بۆ هه‌ڵبژاردن بچنه‌ پاڵ یه‌كیتییه‌وه‌، پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانیش تۆ پشكت له‌ ئیداره‌ی سلیمانی و زۆنی سه‌وز پێده‌دریت، هەروەها پێی وتووە ئەگه‌ر حه‌زیشت كرد ده‌كریته‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و شوین و مه‌كانی تایبه‌تی گرنگت پێ ده‌درێت.
پاڤێل تاله‌بانی و مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ی له‌گه‌ل ئارام قادر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كۆبوونه‌ته‌وه‌، ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان واژوو كردووه‌و، 3 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن شانازی  برایم ئه‌حمه‌وه‌ دراوته‌ ده‌ست ئارام قادر له‌گه‌ل دوو سه‌یاره‌ی وه‌نه‌وشه‌ی 2021  و دوو شوقه‌ له‌ گاردن ستی و به‌رزاییه‌كانی سلێمانی بۆ شه‌خسی ئارام قادر.
شایانی وتنه‌ ئارام قادری ناوه‌ ئه‌سله‌كه‌ی (ئه‌یوب نیعمه‌تی)یه‌ و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، وەک سەرچاوەکە وتی کەوا

ئارام قادر کێیە!؟

ساڵی 1965 لە تەوێڵە لەدایکبووە.
- خوێندنی لە هەڵەبجە تەواوکردووە.
- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە.
- ماستەری لە زانستی سیاسیدا لە بەریتانیا خوێندووە.
- لە سەرەتای هەشتاکان بووەتە ئیخوان موسلمین.
- ساڵی 1986 زانکۆ جێدەهێڵێت و دەچێتە ئێران.
- 1988 بۆ کاری رێکخستن‌ دەگەڕێتەوە کوردستان.
- 1992دا حیزبێکیان بەناوی بزووتنەوەی راپەڕینی ئیسلامی- نەهزە دامەزراند.
- ئەندامی مەکتەبی سیاسی نەهزە بووە.
- بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی بووە.
- لە کۆمەڵی ئیسلامیدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستن بوو.
- لە خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستاندا سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ بوو.
- ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی بوو.
-رۆژی 09-11-2018 بە سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی هەڵبژێردرا.