هەواڵگەریی فارس دەڵێ! ئیسلام دەستوری خواردنی مرۆڤەکانی دیاری کردوە!

Thursday, 23/09/2021, 2:25

3280 بینراوە


وەرگێڕان لە فارسی

ئاخووند نەبەویان دەڵێ: خواردنی مرۆڤەکان ئەگەرلەسەررێبازیی / ویلایەت / بێ،جێگای حەفتا ساڵ خوداپەرەستی دەگرێتەوە لە ئایینئ ئیسلامدا!هەروەها دەڵێ،ئیسلام دەستورەکانی ئینسان خۆریی دیاری کردوە!
بەپێی ڕاپۆڕتێکی فارس نیوز،حوجەتول ئیسلام سەیە مەحمود نەبەویان،خوازیاریی ئێعدامی ئەو کەسانە بووە کە دژی بەرپرسایەتی رەهای ویلایەتی فەقین وباوەڕیان پێی نییە!ئەوئاخووندە دەڵێ،بە شێوەگەلی جۆراوجۆر،وەک خواردنی گۆشتی ئەو کەسانەی کە لە دین وەرگەڕاون/ موڕتەد / حەڵالە!هەروەک ئەوەی کە لە سەردەمی سەفەویەکاندا ئەو کارە کراوە.مرۆڤ خۆریی ئەگەر لە ڕێگای خوداو ئیسلامدا بێ،وەک ئەوەیە کە مرۆڤێک حەفتا ساڵ تاعەتی خودای کردبێ!
نەبەویان، لە وتووێژێک دادەگەڵ هەواڵگەریی فارس دەڵێ،یاساکانی سەردەم بۆ ئێعدامی لە دین وەرگەڕاوەکان، بۆ کەسانێکە کە باوەڕیی خۆیان لە یاساکانی ئیسلام وئیمامە شیعەکان لە دەست داوە!ئەو گوناحانەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو کەسانە باوەڕیی خۆیان بۆرێبەری گەورەی شۆڕش حەزرەتی ئیمام خامنەیی وخومەینی لەدەست داوە!
نەبەویان،دەڵێ:سەردەمێک کە شیعەی ١٢ ئیمامی لە ڕێگای سەفەویەکانی لوبنان هاتنە ئێڕان،شیعەکانی دژی شای سەفەویان دەخوارد!ئەوەندە بەس بوو کە شا ئیسمایل وشا عەبباس ئاماژەیەکیان کردبایە تا شیعەکان بە هەمان جلوبەرگی دەرباریی،لە دین وەرگەراوەکانیان بە زیندووی خواردبایە!تەنانەت یەسقانەکانیشیان دەخواردن!
هەروەها دەڵێ:لەو سەردەمەدا ئێمە چیمان بەسەرهاتووە کە بەرادەی مرۆڤخۆرەکانی شاعەبباسیش غیرەتیی شیعەگەریمان تێدا نییە!ئایا ئەوە راستە  لە مێژوودا پێمان بڵێن،شیعەکانی ئیمام خامنەیی بە رادەی شیعەکانی شاعەبباس غێرەت ووەحشیگەرییی دینیان نەبووە؟
ئیسلام رێکارەکانی مرۆڤ خۆریی دیاری کردوە!دونیا دەبێ تێبگا کە شیعە وحشییە وگاڵتەی دەگەڵ کەس نییە!بۆ دەبێ ئێمە ئیسپاتی نەکەین کە شیعەی ئەو سەردەمەش هی موڕتەزاعەلین؟هەر ئەوەندە بەسە کە کاتی بەڕێوەبردنی مراسیمی ئایینی کە حاڵەتی جەزم دەگرین ولە هۆش خۆمان دەچین وسنگ دەکوتین،چەند کەسێک لە دین وەرگەڕاوانە کەوێنەی ناسکۆلە منداڵ دەچن وبە خۆیان دەڵێن خوێندەواری زانکۆدەزانن،بیانخەینە بەردەستی مرۆڤخۆرەکانی شیعە وپێیان بڵێن، ئەگەر شیعەی حەزرەتی عەبباسن ئەوانە بخۆن!
دوای ئەو کارە ئیدی هیچ کەس ئەو غیرەتەی نابێ کە لە دین وەگەرێ / مەبەستی دینی شیعەیە /.بۆیە دوای ئەو کارە ئەو جورەئەتەی نابێ لە دین وەرگەڕێ وئەو نەخۆشیەش بە ئیزنی خودا لە ئیسلام پاک دەبێتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە