نهینی زۆری کورسیەکانی پارتی بۆ پەرلەمانی بەغداد

Tuesday, 12/10/2021, 8:58

4609 بینراوە


پێش دەنگدان بە دوو هەفتە خەڵک دەیزانی کە پارتی زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمان دەبات...
تاکە هۆکاریش ئەوەیە ئەندامەکانی پارتی دەروێشن، سەرۆکی تەکیە و شێخی تەریقەت بە شەق لێیان بدات، سواریان بێت، ئیهانەیان بکات، ئەوان هەر لەفەرمانیان دەرناچن و بە ووشەی ( بەڵێ ئەزبەنی ) وەڵامیان دەدەنەوە...
بۆیە تا کەمترین خەڵک بەشداری بکات لە هەڵبژاردن. لە قازانج و سوودی پارتی دەبوو.
بۆ؟
دەنگەکانی پارتی زۆرترین خەڵک بەشداری بکەن یا کەمترین، پارتی هەر ئەو دەنگدەرانەی کە دۆست و ئەندام و لاینەگرین بەشدا دەبن و دەنگیان پێدەدەن و هەر ئەو ڕێژەیە دەهێنن کە هێناویانە زیاد و کەم تاڕادەیەک ناکات...
لە حاڵەتی بۆیکۆتدا ( Boycott ) ، پارتی براوەی یەکەم دەبێت، چونکە ئەو کات بەس لاینەگرانی پارتی دەچنە سەر سندوقەکان و بەمەش دەبنە زۆرینەی دەنگەکان و کورسی زۆریان بەردەکەوێت، بە پێچەوانەشەوە ، گەر زۆرینەی خەڵک بەشدای بکات، ئەو کاتە دەنگەکانی پارتی کەهەر هەمان دەنگە کاتێک بەراورد بە دەنگەکانی تر دەکرێت دەبنە کەمینەو کەمترین کورسیان بەردەکەوێت لە پەرلەماندا...جگە لەوەیە لە هەڵبژاردنی بازنەییدا حزبە گەورەکان سووی زۆر باشی لە دەنگدەران دەکەن و بە پێچەوانەو کەسانی سەربەخۆ و حزبی بچوک زەرەرمەندی یەکەم دەبن.
بۆیە تاکە نهێنی دەنگەکانی پارتی هەر ئەوەیە کە ئەندامەکانیان سواریشیان بن هەر دەچن بەشداری دەنگدان دەکەن و دەنگ بە پارتیەکان دەدەن گەر کوڕە جاشێک بووبێت وەک شاخەوان عەبدوڵا لە ەکرکوک یا کۆنە بەعسیەک بووبێت وەک ژنە ئەندام مەرلەمانی پیشووئەشواق جاف، ئەندامانی لایەنەکانی تر هوشیارترن کاتێک دەبینن حزبەکانیان چەتەن و خیانەتدەکەن، بەشداری ناکەن یا دەنگیان پێ ناده ن...
دەنگدان لە % 30 بووە ، زیاتر لە سێ بەشی ئەوانەی بەشداری دەنگدانیان کردووە ئەندام و دۆستی پارتین، زۆرینه ی ئەوانەی بەشداریان نەکردووە دژەکانی پارتی و یەکێتی و جەتە حوکمڕانەکانیتری کوردستانن...
دەکرێ گەر ئەم خەڵکە نارازیە بەشداری تەواوی بکردایە، ئەو کات پارتی و یەکێتی دەبوونە کەمینە، چونکە بە هەردوو حزب ڕێژەی لە %25 ی دەنگەکانیان هیناوە لە کۆی گشتی ڕێژەی دانیشتوانی کوردستان، لەو ڕێژەیەی کە مافی دەنگدانیان هەبووە.


ئەو ژمارە دەنگەی کە پارتی هێناویەتی لەم هەڵبژاردنەدا دەکاتە %20 ئەوانەی مافی بەشداری کردنی دەنگدانیان بووە.


بەم ڕێژەیە بێت پارتی کەمینەی خەڵکی کوردستان لەگەڵیدایە و ئەو دەنگەی هێناویەتی هەموو دۆست و لایەنگر و ئەندامی پارتین، بە هێزی چەکدار و بندیوار و کەسانی بەرژەوەندی خواز و کۆنە جاش و کۆنە بەعسیەکانی دانیشتووی هەولێر کە دەگەنە کەمتر لە چارەکێکی کۆی دانیشتوانی کوردستان.
بەم پێیە گەر هەڵبژاردنیک بکرێت خەڵک متمانەی بە دەنگەکانی خۆی هەبێت و زۆرینە بەشداری بکەن، پارتی هەر ئەم دەنگە دەهێنێت کە ئێستە هێناویەتی، بەم جۆرە دەبێتە زۆر کەمتر لە کەمینەی کورسیەکانی پەرلەمان عێراق و کوردستان.

تەماشا بکە لە دهۆک کە تاڕادەیەک زیاتر لە نیوەی دەنگدەران بەشداریان کردووە، لەسەر ئاستی ئەو شارە کە جاران پارتی بە قەڵای زەردی خۆی دەزانی! 
لەم هەڵبژاردنەدا چونکە ڕێژەیەکی زیاتر بەشداری کردووە ئەندامێکی یەکگرتوو بە تاکی تەنیا سێ هیندەی هەر سێ ئەندامەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگی هێناوە....
بەو پێوەرە ڕاستە پارتی سێ کەسی دەچێتە پەرلەمانی عێراق لەو بازنەیە، بەڵام وەک دەنگدەر و لایەنگری لەو سنوورەدا زۆرینەی خەڵک دژی دەسەڵاتی پارتی و ماڵی بارزانین وە زۆرینە دۆست و لایەنگر و دەنگدەری یەکگرتووی ئیسلامین.
ئەمە واتای چی دەگەیەنێت: واتای ئەوەیە گەر هەڵبژاردنەکانی بازنەیی نەبوایە زۆرترین کورسی و زۆرترین دەسەڵات بەر یەکگرتووی ئیسلامی دەکەوت و پارتی و بارزانی تووشی شکستێکی گەورەی ئابڕوو بەرانە دەبوون لەم هەڵبژاردنەدا ، نەک باس لەسەرکەوتن بکەن و بیکەن بە قوون بادان و ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە