وه‌یسی بارزانی كوری خوشكی عیسمه‌ت ئه‌رگوشی ده‌ستگیر ده‌كات

Saturday, 11.13.2021, 22:43

2593 بینراوە


به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیوا محمه‌د سه‌لیم مزوری ئه‌فسه‌ری باڵای ئاسایش ئاشكرای كردووه‌، كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ وه‌یسی بارزانی راویژكاری ئاسایش و پاراستنی هه‌ریم، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دارێك هه‌واڵی ده‌داتێ كه‌ خوارزایه‌كی عیسمه‌ت ئه‌رگوشی به‌ریوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ریم، فشاری بۆ هیناوه‌ كه‌ ده‌بیت 4 شوقه‌ی به‌ به‌لاش بداتێ، به‌ ڕێگه‌ی لیوا به‌هادین حه‌مه‌سه‌عید جیگری ئاسایشی گشتی زانیاریه‌كان ده‌گه‌یه‌نیته‌ وه‌یسی بارزانی كوری مه‌سعود بارزانی و ئه‌ویش به‌ ناردنیی مه‌فره‌زه‌یه‌كی دژه‌ تیرۆر كوره‌ خوشكی عیسمه‌ت ده‌ستگیر ده‌كات و، ئیستا له‌ زیندانی دژه‌ تیرۆری گشتی ده‌ست به‌سه‌ره‌.
عیسمه‌ت ئه‌رگوشی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ باڵه‌كه‌ی نیچیره‌ڤان بارزانییه‌  و تا ئیستا نه‌یویراوه‌ هه‌واڵی خوارزاكه‌ی ببرپسیت .
ئیستا دیارده‌ی خاوه‌ وه‌رگتن له‌لایه‌ن به‌رپرسان و كورو خزمه‌كانی به‌رپرسان له‌ سه‌رمایه‌داران و زه‌نگینه‌كان له‌ هه‌ولیر زیادی كردووه‌.

هیمن هه‌ولێری