کابرایەکی بارزانی له‌ ئه‌وروپا یه‌ك ملیۆن دۆلاری ره‌وه‌ندی كوردی دەدزێت

Wednesday, 12.08.2021, 1:35

1231 بینراوە


عیرفان عه‌زیز سه‌رۆكی پیشووتری یه‌كیتی قوتابیانی كوردستانی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستان، چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ ئه‌وروپا له‌ له‌نده‌ن ده‌ژی و، به‌ناوی خویندنه‌وه‌ ده‌ستی ده‌یان کوردی ئەو وڵاتەی بریوه‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاری به‌ فێل و ده‌ست برین لێوەرگرتوون، به‌ناوی ده‌زگای پاراستنه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌ی كوشتن و ده‌ستگیركردنیان له‌ كوردستان لێ ده‌كات.
نه‌قیب كاروان محه‌مه‌د سابیر كادیری پاراستن ، به‌ ئاشكرا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ عیرفان بارزانی كاتی خۆی ده‌یان به‌دره‌وشتی له‌ ناو سكرتاریه‌تی قوتابیان ئه‌نجام دابوو، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌ تا ئیستا سكرتاریه‌تی قوتابیان خه‌ریكی دانه‌وه‌ی قه‌رزی عیرفان عه‌زیز بارزانی ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی گه‌نده‌لی زۆری هه‌بووه‌.
هه‌روه‌ها به‌پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شوانه‌ی خوارزای خاله‌عه‌فان ، عیرفان عه‌زیز كۆمپانیاییه‌كی دامه‌زراندووه‌و، مه‌وادی شیرمه‌نی له‌ ئه‌وروپا داخلی كوردستان ده‌كات و، له‌زگه‌كانی به‌سه‌ررچوون ده‌گۆریت و، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌  به‌ساخته‌ له‌زگه‌ی سین لاده‌بات و له‌زیگه‌ی به‌ریتانیا و ئه‌لمانیا لێ ده‌دات، ته‌نانه‌ت بۆ جگه‌ره‌ش هه‌مان تاوانی ساخته‌كاری ئه‌نجام داوه‌

حه‌مید سورچی