چی دەگوزەرێت لە کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی کەباڵ؟

Saturday, 18/12/2021, 19:03

4980 بینراوە


لە ساڵی ٢٠١٧ دا بابەتێکم نوسی بە ناوی " کێن ئەوانەی بڕیار لەسەر هەسارەی زەوی دەدەن" لەم بابەتەدا باسی کۆمەڵی مەجەستیک ١٢ کردبو کە لە ساڵانی پەنجاکان دامەزراوە..

ئەم نوسینەوەی ژێرەوە وەرگێڕانی گفتوگۆی نێوان دکتۆرێکە کە لە فڕۆکەخانە پێش ڕاکردن بەرەو چیاکانی پانەما لەگەڵ لێکۆڵەر لە بواری بونەوەری دەرەکی و دەڤری فڕیو چەند خولەکێک تۆمار دەکەن.. ئەمەش وەرگێڕانی ئەو گفتوگۆیەیە وەک خۆی.

ئەم گفتوگۆیە لە ساڵی ٢٠٠٩ تۆمارکراوە

 

لە ئێستادا زۆر باس لە "Bilderberger" دەکرێت کە بریتیە لە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنەی لە ساڵی ١٩٥٤ دامەزراوە و کۆنفرانسی ساڵانە ئەنجام دەدات بۆ گفتۆگۆ لە نێوان ئەوروپا و باکوری ئەمریکا بەمەبەستی ڕێگریکردن لە ڕوودانی جەنگی جیهانی.

پرسیارم کرد کە کێ بەرپرسیارە لەم دۆخەی ئێستا؟!
ووتی " تۆ گروپی بیڵدەربیرگت بیستووە ؟١!
ووتم بێگومان ، ئایا ئەوان لە پشت ئەم دۆخەوەن؟! ئەوانەن کە لە لوتکەی دەسەڵاتدان ؟!
ووتی نەخێر
!!

لێکۆڵینەوەکان دەربارەی ڕاگواستنە بۆ ناوچەیەکی نادیار!!!

دکتۆر ، ئێمە باس لە کارێکی دڕندانە دەکەین! لەناوبردنی ٩٠% ی دانیشتوانی سەر گۆی زەوی!! ئەوەی تۆ پێمان ئەڵێی ئەوەیە کە گروپی بیڵدەربیرگ نین کە ئەو بڕیارە دەدەن وە ئەوانە کەسانی ترن لەسەروو ئەوانەوە ئەو بڕیارانە دەدەن؟!

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایان ئەو ئافرەتەوە کە بە من دراوە ئەوەیە کە ئەنجومەنێك هەیە کە لە ٧ پیاو پێکهاتووە کە هەڵدەستن بە داڕشتنی بڕیاری درێژخایەن دەربارەی ئەوەی کە دەیانەوێ ڕووبدات، چ ووڵاتێك پێش بکەوێ و چ ووڵاتێك بڕووخێت ، چ ئابووری یەك گەشە بکات و چ ئابووری یەك داڕمێت.

زۆر گرنگە لەوە تێبگەین کە ئەو کەسانە هیچ پابەندیەکیان نیە بۆ هیچ ئاینێك یان نەتەوەیەك یان بۆ هیچ پارتێکی سیاسی!! ئەوان سەربەخۆن!!

ئەوان بەپێی یاساکانی خۆیان ڕەفتار ئەکەن و یاساکانیشیان ئەو یاسایانە نین کە لەو دام و دەزگایانەوە دەرچووبن کە ئێمە بڕوامان پێیانە و پابەندین پێیانەوە!!

کەواتە تۆ ئەڵێی ئەو کەسانە مەبەستیان جینۆسایدکردنە؟!

ئەو پەتای ئەنفلەوەنزایە هۆکارێکی هاندەر بووە، تۆ تەماشا بکە ، ئەگەر تۆ کەسێکی لێکۆڵەری بواری جینۆساید بی ، زۆر قورسە بیر لە کوشتنی ٦ ملیار کەس بکەیتەوە، وەك کەسێکی سەربازی ڕاهێنراو، کەسانێك ڕاهێنانیان پێکراوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە و پاشەکشەو  و بەرەنگاربوونەوە و پلانیان بۆدادەنرێت.

ئایا هێز و دەسەڵاتی ئەو کەسانە چەندە کە لەسەروو ئەندامانی بیڵدەربێگەوەن ؟!

ئەوەندە بەهێز نین بە قەد ئەو هێزەی ئێمەی خەڵکی سەرئەم زەوی یە هەمانە! ئێمە دەنگ بەرز ئەکەینەوە هەموو جارێك کە ئێمە دەنگمان بەرز بکەینەوە ئەوان پاشەکشە دەکەن و دەگەڕێنەوە دواوە! کێشەکە لەوە دایە یاخود نهێنی یە شاردراوەکە ئەوەیە کە ئێمە ئەو هێزەمان هەیە بەڵام ئەوان نایانەوێ کە ئێمە بزانین هێزێکی ئاوامان هەیە!!

ئاگادارکردنەوەکە گەێندراو  و دکتۆر لایبۆ گەڕایەوە بۆ حەشارگەکەی لە نێو شاخەکانی پانەما!!

پەیامەکەی ئەو ڕوونە! ئیتر ئەوە بڕیاری خەڵکە کە بڕیار بدەن چی بکەن دەربارەی زانیاری یەکانی ئەو دکتۆرە.

خەڵک چەند ساڵێکە دەنگۆی ئەوە بڵاو دەکەنەوە کە گروپێکی نهێنی هەن کە هەموو جیهانیان کۆنترۆڵکردوە و بەرێوەی دەبەن. هەمیشە دەنگۆی ئەوە هەبووە کە کەسانێك کۆبونەوەی نهێنی یان ئەنجام داوە !! بەڵام گەیشتینە ئەو ڕاستی یەی کە شتە ڕاستەقینەکە ئەندامانی بیڵدەربێرگە و ئێستا ئەتوانین دەمووچاوی ڕاستەقینە بخەینەسەر دەنگۆکان و ئەتوانین ناویش لە دەموچاوەکان بنێین .

ئەو ئەندامە پلە باڵا و بەدەسەڵات و بەهێزانە هەرگیز ئەوە ناشارنەوە کە هەمیشە لە کۆبوونەوەدان بەڵام ئەوەی دەیشارنەوە ئەوەیە کە چی لە کۆبوونەوەکانیاندا دەگوزەرێت!!

ئایا ئەو ئەندامانە کۆنترۆڵی نەتەوەکان دەکەن ؟! کۆنترۆڵی خۆراك و تەنانەت دەرمانیش دەکەن؟!

بەڵێ زۆر بە دڵنیایی یەوە!! ئایا دەیانەوێ خەڵکی لەناوبەرن ؟! من بکوژن ، لەوانەیە تۆش و خێزانەکەشت بکوژن؟! بەڵێ بە دڵنیایی یەوە!!

 ئەمەش لینکی ڤیدیۆکەی لە فەیسبوک


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە