ڕاوبۆچوونی (حسەین دۆلارپەنا) لە ئارشیڤی رۆژنامەی گۆڵان

Tuesday, 02.08.2022, 21:46

1616 بینراوە


چیرۆکی رۆستەم و زۆراب، یان  زوڕنا و دهۆڵکوتانی * حسەین دۆلار پەنا * سەڕۆکی بەناو پارتی ئازادی کوردستان !


دەک داڕزیت ناپیاو بۆ ئەو هەموو دەسماڵ کێشانەت و بۆ ئەو هەموو  ماستاوکردن و خۆ بە نزمزانینەت !  دۆلار  ئەوە دەهێنێت کە هێندە سۆجدەی بۆ بەریت و پۆزەت لە زەوی بدەیت  ئەی بە حەق  دۆلارپەنا ؟ 
 من خۆم ناخەمە نێو گۆمی وڕێنەکانت  کە هەندێ جاریش بۆ ڕەواییدان بە  قسە شڕو وڕەکانت  هەوڵی فریودانی خەڵک دەدەیت و باس و بابەتگەلی تێکەڵ دەکەیت  بۆ ئامیان و تام و چێز لە ڵەحاڵێکدا  لە سەردەمێ و بگرە ئیستاش هەر عەبد و عەمالەت بۆ  ئەو لایەنە دەکەیت   وەک کۆماری ئیسلامی ئێران ؟
 بەڵی بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەڵام مەرج و پێداویستیەکانی سەربەرخۆیی لە کۆمەڵگەدا چییە کە تۆ  لە تاوی کۆکردنەوەی دۆلار و بارکێشی ئاماژەت بە هیچیان نەکردوە و  لە ئاستی هەست پێ کردن و بینینی ماهییەتی ئەم دەسەڵاتە بە پۆشینی کەوڵی جاشایەتی کە پیشەی دێرینەتە  چاویلکەی ڕەشت لە چاوناوە ؟ 
ئایا  20 % ئەو پێداویستیانە  لە ماوەی ٢٤ ساڵ فەرمانڕەوایی سەرۆکە وەلی نیعمەتەکەت لە باشور بۆ پەروەردەی سیستەمێکی ئیداری سیاسی کە پارێزەری ماافەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا و بەرجەستەکردنی بنەماکانی دیموکراسی بێت  لەم گەندەڵخانە دەستەبەر کراوە ؟ 
 تۆ باس لە ڕادەست کردنی شاری موسڵ دەکەیت لە لایەن سپای عراقەوە بە تیرۆریستانی داعش؟ 
 ئەی بۆ باس لە فەزێحەتی چۆڵ کردنی شەنگاڵ ناکەیت لە لایەن 8000 چەکداری زێرەوانی حکومەتی هەرێم  ئیدی بە ئەمر و فەرمانی کێ بوو و بە پلانی چ دەوڵەتی پلانڕێژی بۆکرا و کەوتە گەڕ  * الڵە اعلم ؟ 
 تۆ ئەگەر مرۆڤێکی هەستیار و خاوەن ویژدان بیت بۆ باس لە کارەساتی ڕادەستکردنی شەنگاڵ و دەرئەنجامە جەرگ و دڵبڕەکەی ناکەی  کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەژاند و داغدارکرد و بە ڕفاندنی هەزاران کیژۆڵەی کورد و قەڵاچۆکردن سەروەت و سامان و گیایان کێشانی سەدان گەنج و بەساڵاچوو  لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە  گەلی زۆرتر لە کارەساتی کیمیابارانی هیرۆشیما و ناکازاکی و هەڵەبجەی شەهید و ئەنفال مێژووی مرۆڤایەتی خستە ژێر پرسیار !  
تۆی کۆنە تەوابی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران  شەرم  لە خۆت  و ڕابردوی خۆت ناکەیت  خۆت لە هەندێ بابەت تێوەدەگلێنیت  کە  نە کار و پیشە و  بەرپرسیاری تۆیە و نە ئەقڵ و ئاوەزی سیاسی و کۆمەڵایەتی و مرۆییت پێدەشکیت  بەڵام  سەرەڕای هەموو ڕەخنەکان  سەرلەنوێ زۆرنا و دووزەلەکە  دەگریتە دەم  و فووی پیادەکەیتەوە بەس بۆ مووچە و گیرفان !  بە قەولی ئاغاکانت ، رو کە رو نیست سنگ پای قزوین است ؟ 
 تۆی ڕەزل پیشە چییت  کە داوا لە حیزب و خەڵکی شەرفمەندی کورد دەکەیت کە پشتگری داوخۆازەڕەواکەی بە قەولی خۆت سەرۆک بارزانی بکەن  بۆ سەربەخۆیی کوردستان ؟  
ئەی کاڵ فام  ، سەربەخۆیی بەبێ یاسا  و بە بێ پەرلەمان و بە بێ باوەر بە ڕۆحی نەتەوەیی و ئازادی تاک و کۆمەڵ و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و دەستاودەست کردنی دەسەڵات و.......................  و  پارێزگاری لە خاکی نیشتیمان چۆن دەکرێت  و بەرهەم دێت؟ 
 سەربەخۆیی بە گەوزین لە  ناخی کلتوری خێڵەکی و عەشایری و دووئیدارەیی و دابەشکردنی باشوری کوردستان بە زۆنی * سەوز و زەرد * و قۆرغکاری تەواوی جمگەکانی ئیداری و سیاسی و تاڵانکردنی سەروەت و سامانی گەل و کودەتای پەرلەمانی و هۆسارکێشانی لەشکەری تورک  دژ بە چارەنووسی  خەڵکی بە ڕوومەت و کۆڵنەدەری ئازادیخۆازانی رۆژئاوا و باکوری کوردستان ، و هاوپەیمانی دەگەڵ باوکی تیرۆریستانی داعش عەرەبستانی سعودی و دەوڵەتی تورک و ئیمارات و قەتەر و کۆماری ئیسلامی دەکرێت ؟  
شەرم شەرم  ئەی بێ شەرم  !  باشترە  بێدەنگ بیت و سەر بخەیتە نێو ئالکدانەکەت و شوکری سفرە و  مووچەی گەندەڵی سامانە سرۆشتیەکان بکەیت.