گازەرای پشتم بوو بە دوو

Wednesday, 09/02/2022, 22:03

3300 بینراوە


 میلەتێکی بێهۆش،میلەتێکی خەواڵو،میلەتێکی سڕکراو،میلەتێکی گێژو ووێژ تا دێت لە بوونی خۆی لەسەر خاکی خۆی دوور ئەکەوێتەوە و گشت ماف و ناسنامەی بە دەستی خۆی ،زیندە بەچاڵ ئەکا. لە بری هیواو ئومێد بۆ ئاییندە ،تاریکایی و تەڵخی بەرچاوی ئەم گەلەی ئێمەی سواغ داوە و ناتوانێ بەردەم پێێ خۆی ببینێ و هەڵخ خلیسکاوەتە نێو جەنجاڵ و سەرلێشێواوی.
ماوەی 5 ڕۆژە ئەم میلەتەی ئێمە خەریکی سنگ کوتان و دەم و چاو ڕنینن بۆ مێرمنداڵێکی عەرەبی مەغریبی بە ناوی (ڕەیان). خەریکی شین وشەپۆڕ و گریانن وە  سات دوای سات هەرچی کاتی خۆیانە لەم هەواڵەدا تەرخانیان کردوە تا بزانن چی ڕووئەدا و چۆن چۆنی کۆتایی پێ دێت. کاتێ سۆشیال میدیا ئەبینی تەنیوە بە هەواڵی ئەم مێرمنداڵە و چۆنێتی ڕزگارکردنی لە مردن،هەست ئەکەی ئەم میلەتەی ئێمە چەندە ساویلکەن کاتێ خۆیان ئەکەن بە قوربانی و نزا و دوعا ئەکەن بۆی و زۆر جار بە کاکە ڕەیان ناوێ دێنن.
پرسیای ئێمە ئەوەیە تاکەی میلەتی کورد دێتەوە هۆش خۆی و چێتر سنگ بۆ خەڵکانی تر نەکووتێ و کاتی خۆی بە فیڕۆ نەدا، تاکەی ئازارو مەینەتی و ناسۆری خۆی نابینێ و تەنها و تەنها خۆی لە ئازاری خەڵکانی تردا، ئەتلێنێتەوە؟ بۆچی نەمان بینی گەلانی تر بەگشتی و عەرەب و موسڵمانان هیچ بۆ کورد نایەن دەنگ و هاوخەمی خۆیان بۆ ئێمە دەرنابڕن؟ ئەوە لەبری ئەو مناڵە هەمان مناڵی کورد بوایە گوێبیستی ئەوە ئەوەبووین لە مەغریبەوە بەهانامانەوە بێن و سەرەخۆشیمان لێ بکەن؟ چەندین ساڵە مناڵانی ئێمە بە کارەساتی سروشتی و نا سروشتی لەناو ئەچن و جەرگی خوشك ودایکانمان ئەسووتێ، نەمان بینی عەرەبێك و موسڵمانێك نقەی لێوە بێ! نەمان بینی هاو سۆزیەك و هاوخەمیەك بۆ ئێمە بنێرن. 
ئێمە ناڵێین ڕەگەز پەرست بین، لێ ناشبێ کۆیلە و خۆ بەبچووك زان بین. نابێ خەڵکانی ترمان خۆش نەوێ ، لێ ناکرێ کچ و کوڕی خۆمان بە قوربانی خەڵکانی تر بکەین. ناکرێ ئێمە هەرتەنها خەمبار بین و بگرین،ئەشێ پێچەوانەی بین. ناکرێ دوێنێ بەمڕۆ بسپێرین و ئەمڕۆ بە ئاییندە، پێوستە هەموو ڕۆژێ وێنەکان و ڕووداوەکان وەك خۆی ببینین و مامەڵەی لەتەکدا بکەین . ئەبێ وەك چۆن ڕێز لە میلەتانی تر ئەگرین، ئاوهاش ئەوان ڕێزمان لێ بگرن. دەنا تەنها ئەبین بە کۆیلە و خزمەتکاری عەرەب و ئیسلام.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە