ئەمانیش بەشێکن لەو خیانەت و ناپاکییەی کە بەرامبەر بەو خەڵکەی دەکەن

Monday, 14/02/2022, 22:10

4779 بینراوە


ئەو دوو وێنەیە بریتیە لە کوبوونەوەى ئەجومەنى زانکوى بولی تەکنیک لە کولیژی تەکنیکى ئەندازیارى هەولێر...
ئەم جۆرە کوبونەوەیە دەوریە مانگانە لە کۆلێژێک یان پەیمانگایەکی سەر بە زانکو دەکرێت، ئەوەى جێگای تێرامان و هەڵوێستەیە ئەوەشیانە، کە ئەم جۆرە بۆنانە زوربەى فەرمانبەرانى هەراسان کردووە، کە بەردەوام  کۆدەبنەوە و دانیشتنەکان پارەیەکی زۆری تێدەچێت، سەیری دانیشتنەکە بکەن، لە کاتى ئامادە کردنى پێداویستیەکانى کووبونەوە لە ئاهەنگ و داوەت دەچێت، نەوەک کۆبوونەوەى ئاسایی بۆ چارەسەری کەموکوڕی و کێشەکانی ناو کۆلێژەکان، سەیر بکەن، بزانن هەر بۆ خواردن و خواردنەوە چەند کاتی دەوێت، کە بەدەم خواردن و خواردنەوەوە، دانیشتنەکە جگە لە قسە و پێکەنین و قسەی رۆژانە، بەشی ئەوە ناکات، باسی کێشە سەرەکییەکانی زانکۆ بکەن.  تەنانەت دواى ئەو هەموو شتەی کە لەبەردەمایاندا دانراوە و قوزەڵقۆرتی دەکەن، ئینجا دەچنە دەرەوە بۆ  چێشتخانە و شوێنی دانیشتن لەوێ پارەیەکی زۆر دەدەن بە نان و خواردنەوە، بە دەیان سەیارە بەدوای یەکدا دەڕۆن وەک ئەوەى بو ئاهەنگ و زەماوەند بچن، ئەمە لە کاتێکدا حکومەت هاواری لێهەڵساوە و دەڵێت قەیرانە و پارەی موچە و خانەنشینەکانمان نییە، دەشڵێن دەست دەگرینەوە لە پارە سەرفکردن.
ئەمە مێزی کۆبوونەوەیە، یان خواردن و خواردنەوە و رابواردن

کاتیک ماموستایان یان فەرمانبەرانیش یاداشتێک بەرز دەکەنەوە بو پێداویستی، هەر ئەم نامبورەکانە کە لە وێنەکاندا دەمو چاویان دەبینن، دەڵێن پارە نییە، تا پێداویستی قوتابیانی پێ دابین بکەین، یان لە کاتی خۆیدا نایکڕن، دوای دەخەن. تەنانەت درەنگ دەکەوێت یان هەر ناکڕێت...
هۆکاری ئەمەش ئەوەیە،  کەسی شیاو ناکرێنە سەرۆکى ئەو دەزگایانە، هەر خەریکی دزیی و  دانیشتنت و پارەسەرفکردنی خۆیانن.
با واز لەوەش بهێنین، کە زۆربەیان ئاستی فیکری و تێگەیشتنیان لە خوار پێڵاوەکانی خۆیانەوەیە، کەچی بۆ ماوەیەکى زۆر لە پۆستەکانیان دەمیننەوە،  تا دەبنە گەندەڵێکی عەیار بیست و چوار.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە