دیسان مەلا فڵتانی

Wednesday, 13/04/2022, 1:55

6725 بینراوە


 مەلای بێعەمەل لە دوا پەیامی ئەڵێ؛ مەسعود بارزانی گەورەی خەڵکە. 
ئەم کابرایە هەر ئەوەندە ئەزانی لە کەناڵێکەوە سەر دەرئەهێنێ و ئەکەوێتە فڵتە فڵت، زۆر جار خۆشی نازانێ چی ئەڵێ و چی ناڵێ، هەر ڕۆژەی پەیامێك و قسەیەکی لێ بەرئەبێتەوە کە زۆربەری جار ڕووی ئاوەدانی نیە. لەوەش خۆشتر خۆی بە فەیلەسوف و هزرمەند ئەزانێ و لچ لە هەموو باس و خواسێك ئەدا.
مەلا ئەم نا ماقوڵیەی ئێستا کردی کە گوایە مەسعود بارزانی گەورەی خەڵکە تەنها ئەتوانێ بەناوی خۆیەوە لێدوان بدا و ڕەئی خۆی بڵێ، مەلا نوێنەری کەس نیە تا بەو گشتگیریە بدوێ و خۆیمان لێ بکا بە وەکیل و دەم ڕاست و ڕیش سپی.. ئەو خۆی مەسعود چۆن چۆنی ئەبینی و چی ئەڵێ با بیڵێ، بەڵام نەیەت بەناوی خەڵکەوە قسە فڕێ بدا و وابزانێ ڕاستی ووتوە،،نەخێر مەلا سەری دای لەبەرد و شەکری شکاند، مەسعود تەنها دزێکی گەورە،جاشێکی گەورە،کورد کوژێکی گەورە،خاکفرۆشێکی گەورە،زۆڵێکی گەورە و هیچی تر. مەسعود و بنەماڵەکەی جگە لە ڕیسوایی و قێزەوەنی و خیانەت لە کورد و کوردستان هیچی تریان پێ نەبوە و پێ نیە.
مەسعود و بنەماڵەکەی و هەموو ئەو جاش و خۆفرۆش و نیشتمانفرۆش و خاکفرۆش و کورد کوژانە هی ئەوەن نەفرەتیان لێ بکرێ و سزای گەلیان بەسەردا بسەپێنن، هی ئەوەن نەیەڵن خاکی کوردستان باوەشیان بۆ بکەنەوە،هی ئەوەن مردوەکانیشیان لە گۆڕ هەڵتەکێنرێن و ئێسك و پروسکیان فڕی بدرێتە ئەو ووڵاتانەی جاشێتیان بۆ کردوون .. مەسعود و بنەماڵەکەی ئەبێ باش بزانن هەر ئەوە چارەنووسیانە و بە دەم ڕۆتێکی وەك مەلا ئۆلۆمپی ناتوانن ڕووی ڕەشیان سپی بکرێتەوە.
ڕۆژگاری دا دێ ئەو ڕاستیەمان بۆ دەرئەکەوێ کە ئەوەی خاك بفرۆشێ  وچاوساغی بۆ دوژمنانی گەلەکەمان بکا و کوردی دڵسۆز تیرۆر بکا، تەنها و تەنها بە کۆتایی خۆیان و بنەماڵەکەیان و ئەو ناپاکانەی وەك مەلا دێت و مل ئەشکێنن.

مەلا بەختیار دەڵێت: ئێستا مەسعود بارزانی گەورەی خەڵكە

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی پێی وایە بۆ چارەسەری ئەو داخرانە سیاسییەی كە ئەمڕۆ لە عێراق هەیە، پێویستە هەمو لایەنەكان نەرمی بنوێنن بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان و مەسعود بارزانی و دەشڵێت، ئێستا مەسعود بارزانی "گەورەی خەڵكە."
ئاوێنە: مەلا بەختیار، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رادیۆی روداو، لەبارەی داخرانی سیاسی لە عێراق رایگەیاند"باشترین چارەسەر دۆزینەوەی شێوەیەکی نوێیە لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی سێقۆڵی، ئەمە بەپێی خوێندنەوەی خۆم. بۆ نمونە لەسەر برایانی شیعەی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی پێویستە کەمێک سازش لە داواکارییەکانیان بکەن، پێویستە یەکێتی نیشتمانی سازش لەسەر هەندێک بڕیاری خۆی بکات، رەوتی سەدر هەندێک بڕوای خۆیان بگۆڕن، پارتی دیموکراتی کوردستان هەندێک نەرمی بنوێنێت، چونکە بەرپرسیارێتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێز مەسعود بارزانی، لەنێو هاوپەیمانی سێقۆڵی بەرپرسیارییەتییەکی گەورەترە. پێموایە ئەگەر دۆخێک روبدات، خوانەخواستە لەنێوان هەولێر و بەغدا، بەهۆی هاوپەیمانی سێقۆڵی، یاخود بەهۆی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەوا بەرپرسیارێتی گەورە دەکەوێتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە زۆرینەیە لە پەرلەمانی عێراق، یاخود لە پەرلەمانی کوردستاندا، بۆیە پێموایە پیاوی گەورە بیر لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە گەورەکان دەکاتەوە. بابەت و کێشەی بچوک، چارەسەری ئاسانە، بەڵام کێشەی گەورە چارەسەکردنی سەختەو خەڵک چارەسەری دەکات."
لەوەڵامی ئەوەی ئێستا کێ گەورەی خەڵکە؟ مەلا بەختیار وتویەتی"ئێستا کاک مەسعود بارزانییە، بەوپێیەی حیزبەکەی زۆرینەیە، چ لەسەر ئاستی عێراق، یاخود لەسەر ئاستی کوردستان، کەواتە ئەو گەورەیانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە