کێ وێنەکێش و پەیکەرتاشێکی لێهاتوویە؟

Friday, 29/04/2022, 18:45

8355 بینراوە


 ئادەی با یەک پرسیارت لێبکەم:

ئایا کە تۆ هەر کارێکی هونەری دروست دەکەیت، - وێنەیەک یان پەیکەرێک یان هەر شتێکی تر، - لەخۆوە، بێ یان هەبوونی هیچ مەبەستێک، هەر وردەکارییەک زیاد یاخود کەمیش دەکەیت؟...

ئەگەر، وەڵامەکەت بەڵێ بێت، ئەوە بەداخەوە تۆ بەهیچ شێوەیەک هونەرمەندێکی لێهاتوو نیت! چونکە کاتێک کە دادی هەر کار و بەرهەمێکی هونەریی بە "لێهاتوو" دەدەیت، ئەوە چۆن دەکرێت کە تەنانەت بچووکترین و سادەترین وردەکاریشت تیایدا بەزیادەوە کردبێت و هیچ ئامانج و مەبەستێکت بەو وردەکارییەوە نەبێت لە کارە هونەرییەکەتدا؟ یان ئەوەتا، بەپێچەوانەوە، چۆن دەکرێت ئەوەی کە تۆ بە کار و بەرهەمێکی "لێهاتوو" یاخود "ناوازە" دایدەنێیت، ئەوە لە سادەترین و ساکارترین وردەکاریشی کەمبێت و هێشتا "تەواو" نەبێت؟
کەوابێت، هەموو شتێک، لە هەر کار و بەرهەمێکی هونەری "ناوازەدا" لەلایەن هەر هونەرمەندێکی "لێهاتووەوە،" بەبێگومانەوە دەبێت کە "ئامانج و مەبەستی خۆی هەبێت" و "لەپێناو شتێکدا کرابێت" و "هۆکارێکی هەبێت،" ئەگینا نابێت بکرێت.
جا ئێستا کە قەستی خۆم لەم قسانە گەیاندووە، با بێمە سەر ئەوەی کە هاتووم ئەم پۆستەم بۆی کردووە. ئاخر، عاسمانەکە، شوێنەوارناسی بەناو "شارەزا" هەیە، بەو هەموو شەهادە و ئەم هەموو تەمەنەشیەوە، هاتووە دەڵێ، بۆ نموونە: وەڵا لە پەیکەرەکانی فیرعەونی میسردا کە کەللەی سەریان ئاوا درێژکراوەتەوە و گەورەکراوە، بۆ جوانی وای لێکراوە!... کورە، تۆ بەس سەیرێکی ئەو وێنانەی فیرعەونەکانی میسربکە کە لە خوارەوەی پۆستەکە دامناوە، ئاخر دەی وەرە پێمبڵێ ئەوە چ زەوق و سەلیقەیەک بووە خەڵکی میسری کۆن هەیبووە تا ئەو کەللە سەرە درێژ و زلە بە "جوانی" دابنێت، ها؟... ئێ باشە، ئەگەر جەنابی پەیکەرتاشیش بۆ جوانی نەیکردبێت، ناپرسیت کە دەبێت ئامانج و مەبەستی چی بووبێت لەو وردەکارییە؟ ئەو وردەکارییەی کە، کەللەی سەری فیرعەونەکانی ئاوا درێژکردۆتەوە؟...
شتێکی سەیر نییە ئەو کەللە سەرە درێژبۆوانە، هەزاران پاشماوەیان لێدۆزراوەتەوە و لە مۆزەخانەکان هەڵگیراوە - تەنها سەیری وێنەکانی کە دامناوە. هەر تەنانەت، کەسایەتی زیندوومان هەیە بەو جۆرە کەللە سەرانەوە، بۆ نموونە، جەیکۆب ڕۆثچایەڵد، گەورەترین سەرمەیەداری جیهانی! ئەوەندە دەوڵەمەند و سەرمایەدار، هەر ڕێک، کورە بڵێ، فیرعەونی سەردەم و تەواو.
باشە، واز لە کەللەسەری فیرعەونەکانیش بهێنە، با بڕۆینە سۆمەر و تەماشایەکی پەیکەرێکی گلگامێش بکەین. تۆ سەی ئەو پەیکەرەی گلگامێش کە لەدوای هەموو وێنەکان دامناوە! ئەوە ڕێک شێرێکە کە بەس بە یەک دەست لە قوڕگەوە هەڵیگرتووە! واتا، ئێستا جەنابی پەیکەرتاش، ئەمەی بۆ "جوانی" دروست کردووە؟ جوانیش نەبێت، بۆ دەرخستنی "ئازایەتی" یان "شکۆمەندی" گلگامێشی کردووە؟ جا ئەگەر وابێت، خۆ ئەوە بەچکە شێرە! ئاخر، هەڵگرتنی بەچکە شێرێک چ ئازایەتییەکی تێدایە، ها؟... وەڵا، مەگەر، ئەوە هەر بەڕاستی شێرێکی ئاسایی بووبێت و، گلگامێشیش بە بەراورد بەو شێرە قەبارەی ئا ئەوەندە گەورە و زەبەلاح بووبێت!...
هونەر، شتێکی ئاسایی و سادە و ساکار نییە، بەتایبەت کاتێک کە لە مەبەستێکی ڕامیاری یا ئەوەتا تۆماری مێژووییدا بەکاردەهێنرێت! هەمیشە ئەو هونەرەی کە لەپێناو شتێکی ئاوا گەورە و گرنگدا بەکاردەهێنرێت کە دەکرێت کاریگەرییەکی زۆری بەسەر جیهانەوە هەبێت یا ئەوەتا بۆ سەدان و سەدان نەوەی داهاتوو بمێنێتەوە، ئەوە دەبێت هونەرێک بێت کە بەواتای تەواو وشەکەی خۆی، "ناوازەبێت". چی دەبێت، ئەگەر هاتوو هونەری مێژووە دێرینەکانی مرۆڤایەتی و هەروەها ئەفسانەکانیش، تەنها جارێک بەڕاستی وەکو خۆیان وەرگرین و لەسەر ئەم بنچینەیە پرسیار لەسەر شتەکان دروست بکەین، ئاخۆ بە چی دەگەین؟
کەللەسەری نێفەرتیتی، بە بەراورد بە پاشماوەیەکی دۆزراوە

ئێسکەپەیکەری توت
کەللەسەری جەیکۆب ڕۆثچایەڵد بە بەراورد بە کەللەسەرە دۆزراوەکان
گلگامێش


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە