باوکی کورد!

Saturday, 07/05/2022, 13:37

7030 بینراوە


فرێزووگیایەکی خۆرسکە وهیچ قازانجێکی بوبێستانچی وکشتوکاڵ نییە،لە هەر بێستان وسەوزەڵانێک بدا وەک خۆرە لە ناوی دەبا.بۆیە خەڵكی گووندەکانی لای خۆمان رقیان لە فرێزوویە.چون بەرهەمیی چاندن وتێکۆشآنیان لە ناودەبا.بەواتایەکی دیکە دژی رەنج وماندووبوونی گووندیەکانە.بۆیە لە کاتی نزیک بە گەیشتنی بەروبوومی خاوەن زەویەکان فرێزوو بژاردەکرێ ولەناو دەبردرێ.
هیچ ئاسۆیەکی روون بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان نابینم.لە کاتی خۆیداتەنیا دووحیزب توانیان ئەوەی لە دەستیان دێ بەرانبەربە خەڵك بیکەن.ئاکامی بەرواڵەت سیاسەتەکانیان ئەوە پەسیو بوونە لە ناو کەمپەکانی کۆی سەنجەق و زڕگوێزەڵە! ترسی مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامیش فززەی لێ بڕیون ومەجبور ماوەن بڵێن هیزوپێشمەرگەکانمان نانێرینەوە ناو رۆژهەڵاتی کوردستان و مەترسیان بۆ درووست ناکەین.دەڵێن:ئەگەر زۆر هات قەباڵە بە تاڵە.
من نازانم بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان چۆن درووست بووە.بەڵام وێنەی فرێزوویان دەشووبهێنم کە کاریان لە داهاتوودا دەبێتە سووتاندنی بەرهەمی خڵەو خرمانی تێکۆشآنی کورد لەو بەشە لە وڵات. هەر ڕؤژێک تاقم وحیزبێک وەک قارچک سەر وەدەرئەنێن وچەند کەسێک لە دەوری خۆیان کۆ ئەکەنەوە ولۆگۆیەک وئاڵایەک وناوێک بۆ خۆیان دیاری دەکەن.لە سەرناوی شەهید وئاڵاو سروودی ئەی رەقیب دوکان وبازاڕێک بۆ خۆیان ئەکەنەوە.
بەپێی راگەیاندنێكدا کە بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوی کردۆتەوە دەڵێ:١١ی بانەمەر( یان ١١ی مانگی گوڵان) دەبێتە ١٢٢هەمین ساڵرۆژیی لە دایک بونی قازی محەممەد.بۆیە ئەم رۆژەی وەک رۆژی / باوکی / کورد و کوردستان ناودێرکراوە!هەروەها لە بەشێک لەو راگەیاندنە بە قازی محەممەد هەڵادەڵێ وپێی وایە نموونەی بەرزولووتکەی بوێری وقارەمانەتیی بووە! کەچی کەسێک قارەمان بێ پێشوازیی لە دووژمن ناکاو مەڕی بۆ ناکوژێتەوە.لەم روانگەیەداقسەی مەلامستەفای کورد کوژم وەبیر هاتەوە کە کاتی خۆی گووتوویە،من خۆم بە قەیتانی قۆندەرەی عەبدولکەریم قاسم دەزانم وسەربازی ئەوم.پاشآن تاقمێک کۆیلە کردوویانە بە باوکی روحیی نەتەوەی کورد.قازی محەممەد چەندە باوکی کوردە،مەلای مرۆڤ کوژیش هەر ئەوەندە باوکی روحیی نەتەوەی کوردە.
مێژوو بۆتە گاڵتەی رۆژگار.هەرواهاسان هەر کەس بەیانی زوولە خەو هەستا حیزبێک دروست ئەکاو بە کەیفی خۆی تیف تیفەی ئەدا دەرخواردی کوردیی هەژاروکەسانی ساویلکەی ئەدا.کێ ئیزنی داوە چەند کەسێک لە دەوری یەکتر کۆ ببنە وە و بە کەیفی خۆیان دایک یان باوک بۆ نەتەوەی کورد بدۆزنەوە بە بێ ئەوەی پرس بە کەس بکەن!
من خاوەنی باوکی خۆمم،قازی محەممەدیش ناکەمە باوکی خۆم.چون دایکیشم هەیە.هەرکەسیش ئازادە قازی وەک باوکی خۆی دەست نیشآن بکا.بەڵام رابووردووی ئەو کەسە ئەوە نییە کە حیکایەت وئەفسانەی بۆ ساز بکەین.کاتیك سەفەرەکانی بۆ سۆڤیەت دەنرخێنم بۆم دەردەکەوێ لە بواری سیاسیدا لاوازودەست بەتاڵ بووە.کەسێک لە ئەرتەسێ سوور بخوازێ دەوڵەتی کوردیی بۆ دامەزرێنێ وادیارە لە سیاسەتی ناونەتەوەیی وکوردستان بێ ئاگایە.
لەم باسەداناکرێ بە تەواوی رووداوەکانی یەک ساڵەی کۆمارشیکاریی بکەین.سەرکردەیەک کە لە ناو خۆی وڵاتدا نیوەی زیاتریی هیزلایەنگریی نەبێ وپشتیوانی لێ نەکا چۆن ئەگاتە ئامانجەکانی؟قازی وای نەدەزانی کە حوکمی لە سێدارەدانی بۆ دەرئەچی،بۆیەبەرەوپیلی سەرهەنگ هومایونی چووومەڕی لە بەر قاچی کووشتەوە.بە بێ تەقەش مهاباد گیرایەوە.تائەوڕۆش زۆر بابەتی ئەم کۆمارە بە شآراوەییی ماوەتەوە و جێ پەنجەی پێنووس وخامەی نووسەرومێژووزانی کورد دیارە کە بەتاڵە.لەوانەش زۆر کەس نەوێرێ راستیەکان بنووسێتەوە.
کێ ئیزنی بە بزووتنەوەی کۆماری خوازان داوە کە / باوک / بۆ کوردستان دەستنیشآن بکا؟کوردستان پڕ بووە لە حیزبۆکەی رەنگاورەنگ. کە هەرکامیان لە هەوایەک زۆڕنا ئەژەنن.کوردستان باوکی شکست خواردووی ناوێ.کارنامەی ئەو یەک ساڵەی ئەم کۆمارە دەبێ سەرلە نوێ بە قەڵەمێکی بوێر دووبارە بنووسرێتەوە.با چیدی داهاتووان فریوی درۆ دەلەسەی حیزبیی نەخۆن.قازی محەممەد رەنگە باوکی بەرپرسان وکارگێڕانی بزووتنەوەی بە ناو کۆماری خوازان بێ،بەڵام من بە باوکی خۆمی وەرناگرم.ئێووە ئەم مافەتان نییە لە جیاتی گەلی کورد بڕیار بدەن.
قازی محەممەد ناتوانێ پێناسەی / باوکی / کوردی پێ بدرێ.چون بە بنەماڵەو رەگەز کورد نییە وخەڵكی گورجستانن.ئەو بنەماڵەیە پاشآن هاتوونە رۆژهەڵاتی کوردستان ولە وێ ماونەوە.ریشەورەگەزیی قازیەکان بۆ کورد ناگەڕیتەوە.سیاسەت بە هەست و سۆزناگاتە ئامانج.مێژووکایەی منداڵانی بچووک نییە،کەسی لێهاتوووحیزبی شآرەزاوسەرکردەی لێزانی گەرەکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە