نهێنی گەلەکۆمەکێی گەلەگۆوورگانەی سەر ڕوسیا

Thursday, 05.26.2022, 11:34

1862 بینراوە


باوەک مەدیای خۆرئاوا بڵێین کە باس دەکەن، کە گوایا ڕوسیا ووڵاتێکی دیکاتاتۆر و دڕنندە و خوێنخۆری گەلانی جیهانە، بۆیە هەر هەموویان پێکەوە وەک گەلە گوورگ پەلاماری ڕوسییاندا، ئەگەر وایە خۆ تورکیا لەیەکاتدا گۆمی خوێنی هەڵسانددووە لە ٣ وولاتدا سوریا، عێراق، لیبیا، باکوری نیشتیمانیش هەمیشە، ئەی بۆ دژ بە تورکیا ئاڵای لبیبی یان سووری یان عێراق نادەن لە یەخەی جاکەتەکانیان، ئەی بۆ هاوکاری عێراقی، سوری، لیبی ناکەن؟ ئەگەر مەبەستیان مرۆڤ دۆستیە؟!
لەبابەتی پێشووترماندا باسی ڕووتاندنەوەی ووڵاتانی ئەفەریقامان کرد، کە بازرگانەکانی ئەڵمانیا، فەڕانسا، ئیتالیا.....هتد، ئەفەریقایەکان دەڕووتێننەوە و برسیان دەکەن، بەکۆمەڵ لەبرسا دەیان دەیانکوژن، ئەی مەگەر ئەمە دڕنندەی و جینۆساید نیە؟
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=91253
ئەی بۆ لە ئاست فەڕانسا وئەڵمانیا و ئیتالیا بێدەنگن، لەو ڕاپۆرتەدا ببینە کە چۆن فەڕانسا دەستی ناوەتە بینە قاقای ئەفەریقاییەکان، بێدەگیان بەڵگەیە کە هەڵویستیان مرۆڤانە و مرۆڤ دۆستی نیە وڕاستگۆ نین و دۆستی ئۆراینەکانیش نین، بەڵکوو راستیەکەی دژمنی گەلانی ئۆکرینان، هەردوێنێ ٤٠ ملیارد دۆلاریان ڕەوانەی ئۆکراینا کرد، کە سەرمایەی نیشتیمانی دەیان ووڵات ناگاتە ٤٠ ملیارد، کە پێش هەموو شتێک لەو پارە زەبەلاحە دەنگە نارازیەکانی پێ خەفە دەکەن، ئیتر کێ دەکوژرێت، کوێ ویران دەکرێت، کەی کێشەی زلنسکی و ناتۆیە.
ئەمانە بەڵگەن کەلە خەمی گەلانی ئۆکرنیادا نین و بەڵکوو بەڵگەیە گەلێک نهێنی ئاشکرا دەکات، کە ئەم گەلەکۆمە گەلەگورگیە، زۆر لە ووڵاتانی لەدوور ونزیکەوە پەیوەندی بەم شەڕەوە نیە، یان ووڵاتێکی وەک سوید کەبەشداری شەڕەکانی جیهانی یەکەم و دووەمی نەکردووە، ئەی خێرە کەبە پەلەپڕوزێ دەیەوێت خۆی بهاوێتە ناو کێشە قورسەکانە، نەخێر ئەم ڕەوشە ئەوە بورهان دەکات کە شێخی هەرە گەورەیان فەرمانی پێکردوون، شێخەکەیان کەسایەتیەکە کە سەرپەرشتی تەواوی دارای جیهانی دەکات، کە نیوەی سەرمایەی نیوەی جیهانیان لە ژێردەستدایە، بۆیە کە دەگووترێت کە ئەمەریکا٩ ترلێۆن زیانی پێکەووتووە،مانای وانیە کە ٩ ترلێۆنی لە بازاڕەکاندا زیان پێگەیشتووە، بەڵکوو کە دەبوو ٩ ترلێۆن قازانج بکات، بەڵام ڕوسیا ڕیگری کرد،
ئەگینا لەگەرمەی ئافاتی "کۆڤید١٩"تیشدا "کۆمپانیای ئەمازۆن" کە هەزاران کۆمپانیا بانکڕووتی ڕاگەیاند، ئەمان دووبەرانبەر قازانجیان کرد.
بۆیە دەبینن کە سەرجەمیان وەک گەلە گورگ کۆبوونەوەو پەلاماری ڕوسیایاندا، هەرچەند ڕوسیا دوای دادو بێدادێکی زۆر کە داوای چارەسەری کێشەکانی ئۆکرانیای کرد، هەرلە ساڵی٢٠١٤ وە بەلام خۆرئاواو ناتۆ خۆیان کەڕکرد، هیچ وەڵامێکی ڕوسییان نەدایەوە، نەک هەر وەڵامیان نەدایەوە بەڵکو بەمەستەوە، زیاتر و زیاتر هۆکارەکانی بەرپاکردنی شەڕیان گەرمتر کرد، بە پتەوکردنی هێزە نازیە نوێکان ئازاردانی ڕوسەکان وئاراوەکردنیان بەرەو "بێلاڕوسیا و ڕوسیا" لەسەروی هەمووشیانەوە، یان هەرە گرنگترین هۆکارەکان، ڕیگیریکردنی فلادیمیر پوتین لە "جاکۆپ ڕۆتشێڵد" لە چاپکردنی ڕۆبڵی ڕوسی هەروەها ڕێگیریکردنیان لەکارکردن ساڵی ٢٠١٧، دەسگیرکردنی زۆربەیان کە ژمارەیان دەگاتە٥٣٠٠ کەس لە کارگێران وکارمەندانی کەلە ڕوسیا بەناوی جیا جیاوە کاریان دەکرد، جاکۆپ ڕۆتشێڵد لە چینیش قاجاغەو فەرمانی دەسگیرکردنی هەیە، بۆیە پیلانی بەرپاکردنی ئەم شەڕە ٢٤ی دووی ٢٠٢٢ نیە،بەڵکوو لەساڵی ٢٠١٧ پیلانی بۆ دانراوە.
خێزانی جاکۆپ ڕۆتشێڵد مێژویەکی دێرینیان هەیە، لەراستیدا مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی بابلیەکان، دروستبوونی ئەم کۆمەڵەش لەسەردەستی کۆمەڵێک بەنا بووە بۆ پارستینی جوولەکە بووە، لە لەناچوونیان بەناوی"ماسۆنیە"، چوونکە بەدرێژی مێژوو جوولەکە لە ژێر هەڕەشەی پەلامارداندابوو. بەڵام لە قۆناغی نوێدا، ووشیارانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکاندا دەکەن، ئێستا دەستیان گرتووە بەسەر شادەمارە هەرە گرنگەکانی ژیندا، هەرچەند خێزانی ڕۆتشێڵد شاراوەن و کەم خۆیان دەردەخەن، زۆرکەمیش بۆ مەدیاکان دەدوێن، لەگەڵ ئەوانەشدا، جێ دەستیان دیارە لەهەموو بوارەکاندا.
ڕوسیا زوو لەپیلانەکانی"جاکۆپ ڕۆتشێڵد و جۆرج سوروس" تێگەیشت، بۆیە٥٣٠٠ کەسیانی دەستگیر کرد، جگە لە ١٥٠ کەسیان کە خۆیان خزانبدبووە نێو دەزگا هەستیارەکانی پاراستنی ئاسایشی ووڵات، ئەو ١٥٠ ئەندامەیان زیانی گەورەیان گەیاندە جوڵەی سەربازەکانی ڕوسیا لە سەرەتای جەنگەوە، بەتایبەت لە کوشتنی جەنەڕاڵە ڕووسەکان، هەروەها جوڵەی سەربازی ڕوسیا بەتایبەت لەهەوڵدانیان بۆ گەمارۆی پایتەخت "کێێف".
لەلایەکی دیکەشەوە، ناتۆ و هاوپەیەمانەکانیان، بێئاگا نەبوون لە پێشبینیەکانی 'فرێد هاریسمان" کەبە زمانی ژمارە و زانستی ماتیماتیکی دەیسەلمێنێت کە قەیرانی هەرە گەورە بە ڕێوەیەو لە سویدەوە دەستپێدەکات.
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=90453
هەروەها ئەو قەیرانەش دەبێتە هۆکاری گۆڕانکاری گەورە لەهەموو جیهاندا و چارەسەری ئەو قەیرانە هەڵاوسانە سانا نابێت.
هەروەها "نایل فریگسۆن"نیش مێژوونووسی بواری ئیمپراتۆریەکان، پسپۆڕی ئیکۆنۆمی ئەویش بەزانستی ماتماتیک دەیسەلمێنێت کە کۆتایی ئیمپراتۆریەتی ئەمەریکا نزیکە و هاوشێوەی بەریتانیا کە دەسەڵاتی هەبوو بەسەر یەک لەسەر٤ی جیهاندا، بەهۆی بارگرانی قەرزەوە کە گەیشتە لە ١٠٠دابۆ ٢٠٠ بەرانبەر بە بەرهەمی نەتەوەیی بەریتانیا، ئەوا دەستبەرداری خاکە داگیرکراوەکانبوو، بەناچاری، فریگسۆن لە کتێىەکەیدا بەناوی "زەبەلاح" باس لەوە دەکات کە ئەمەریکا ئێستا بەرهەمی ساڵانەت ٢١ ترلێۆنە کەم و زیاد دەکات وات کەمێک بۆ سەوتر، کەمێک بۆ خواتر، بەڵام ٢١ ترلۆن دۆلار قەرزارە، ئەم قەرزەش لەئایندەی نزیکدا دەگاتە ئاستیلە سەدا٢٠٠ بەرانبەر، واتا ئەمەریکاش ناچار دەبێت کەوەک بەریتانیا دەستبەرداری ئەو ٨٠٠ بنکە سەربازیەی ببێت و پاشەکشە بکات بۆ ناو ئەمەریکا، ڕێک وەک بەریتانیا،
بۆیە ئەمەریکاو ناتۆ هەروەها خێزانی رۆتشێڵد پەلەقاژە دەکەن جەنگ بەرپا دەکەن، هەموو هاوبیرەکانیان دەترسێنن کەئەم ترسەمان لە پێشدایە و بەچاوی خۆمان دەیبنن، بۆیە کە ووڵاتێکی وەک سوید کە ساڵانێکە کە بێلایەنە ناچار دەکەن و لەم کارەساتەی تێوە دەگلێنن.
بۆ بیرهێنانەوە، کە ووڵاتانی سەرمایەداری و دیموکراسیەکەیان بەبێ نانەوەی شەڕ و ئاژاوە، ناتوانن ووڵات بەرن بەڕیوە، "ویسلی کلارک" هەفەتەیە دوای ڕووداەی ١١ سێپتامبەر ئەڵێ لەپڕ لەناو باڵەخانەی پەناتۆگۆن تووشی ڕامسفڵێد وەزیری بەرگری ئەوکاتەی ئەمەریکا بووم، پێی ووتم ئەگەر کاتەت هەیە با قاوەیەک پێکەوە بخۆێنەوە، ویسلی جەنەڕالی خانە نشین وتی نەوەڵا کارم نیە، کارەکانم تەواوکردەوە دەگەڕێمەوە، بەهەرحاڵ ویسلی کلارک ئەم قسە لەبەردەم دەیان کەناڵی ئاسمانی تێڤیو سەدان ڕادێو و ڕۆژنامەنووس ئەڵی ڕامسفێلد ووتی خۆت ئامادە بکە لەم نزیکانە ٥ ووڵات دەڕوخێنن، دیکلارک ئەڵێ ووتم بۆ؟ دیکلارک ئەڵێ رامسفێڵد ووتی نازانم، فەرمانکە لەسەرترمانەوەی، دواتر کەجارێکی دیکە ڕیکەووتی ڕامسفێڵدم کردەوە، پرسیم ئەرەێ لەسەر بڕیاری خۆیان ماون کە ٥ ووڵات دەڕوخێنن، دیکلارک ئەڵێ رماسفێڵد ووتی خراپتر بوو بە ٧ ووڵات، ئەمەش کاتێک بوو کە هێشتا بەهاری عەرەبی دەنگ ڕەنگی نەبوو.
تەنها بۆ زانین،ئەوەی شاراوە نیە، بە ئێستاشەوە، زۆربەی هەرە زۆری ئەمریکاییەکان و جیهانیش نازانن کە US واتای ووڵاتە یەگرتووەکان نیە و US ناوی کەسێکەو بوونی هەبووە و جڵەوەی دەسەڵاتی هەرەگەورە زلهێزی جیهانی بەدەستەوەبووە، بۆ نموونە، بەریتانیایەکان ساڵی١٨٢٢، لەپڕ باجیان لەسەر گەلانی ئەمەریکا بە شێوەیەکی ترسانک بەرزکردەوە، گەلانی ئەمەریکاش دەستیان دایە چەک، ناویانا شەڕی سەربەخۆی ئەمەریکا، بەڵام لەپڕ لەگەرمەی جەنگا خواردن نەما، هەرلە پڕیش بەرمیلە گۆشتی سوور"نیو پوت" با بڵێین نزیکەی بوتڵێک غاز، کەلەسەری نوسرابوو U S کەوتە بازڕاکانەوە، خەڵکەکە سەریان سوڕما و پرسیان ئەمە چیەو و لەکوێوە هات؟ ووتیان ئەوە خەڵاتی uncle sam مام سامە، ئەوەی سەیر نیە، بە ئێستاشەوە بە دەگمەن نەبێت نازانن مام سام کێیە تا لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا گۆنگرێسمانەکان ووتیان مام سام واتا U S ناونیشان سیمبولی نیشتیمانی ئەمەریکایە، واتا لەوێشدا بە خەڵکیان نەگووت و درۆیان لەگەڵ گەلانی ئەمەریکا کردووە، کە مام سام کەسایەتیەکی ڕاستیە Samuel Wilson، مام سام کەسایەتیەکی سەرپەرشتی "ماسۆنی"ەیتی جیهانە کە بە خێزانی "ڕۆتشێڵد" ناسراون. بەکورتی ئەو شەڕە، شەڕی ناتۆ بەسەر پەرشتی مام سام و ڕوسیایە، ئۆکراینەیەکان قوربانینن، هەروەک چۆن کە ٧٦ سالە گەلەکەمان بەناوی ئازادیەوە قوربانی جووت مافایای جووت خێڵی فەقێ مستەفا و بلەی ئەحەڕەشە.