لە پەڕاوێزیی یەکگرتنەوەی دێمۆکڕاتەکانی کۆی سەنجەق

Sunday, 28/08/2022, 23:24

3808 بینراوە


شآزدە ساڵ لەوەی پێش لە سەرناکۆکیی شەخسیی ورقی بەرواڵەت سیاسیی ناو خۆیان بوونە دووحیزب.یەکیان شآنازیی بەوە دەکرد کە پاشناوی ئێرانی لە حیزبەکەی خۆی وەلاناوە ولە کوردستانی گەورە زیاتر ئەگەر یەک بستیشی کەم نایهەوێ.
لایەنەکەی دیکەش وەها پاشناوی ئێڕانی بە خۆیەوە لکاندبوو کە خۆی بە پارێزەریی یەکپارچەیی خاکی ئێڕان پێناسە دەکرد.دوای ١٦ ساڵ لە تێپەڕ بونی ئەو بارودۆخە هاتنەوە سەرخاڵی سیفروشآدمان بوونەوە بە دانانی ناوی / ئێڕان /!ئەوکات کە لێکترازان پرسیان بەکەس نەکرد،ئێستیش کە بوونەوە یەک هۆی لێکترازانیان لە خەڵک دەشآرنەوە.
حەق وابوو لە هەردووک لایەن کە ئەو ١٦ ساڵە دیرۆکەیان خوڵقاند لێپرسینەوە بکرێ وجوانیان لێ وەرگیرێ.بەڵام تایبەتمەندیی کۆمەڵگای ناهوشیار هەرئەوەیە.لە جیاتی لێپرسینەوە وروونکردنەوە بێ دەنگیی هەڵدەبژێرێ، هەروەها کا... خالید فەرموویان خەڵک چەند رۆژێکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان شاییولۆغان دەگێڕن. کە گۆیا دێمۆکڕاتەکان بوونەوە یەک حیزب.من لێی دەپرسن؟ ئەو کات کە ١٦ ساڵ لەوەی پێش لێکترازان پرستان بە خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد؟ سیاسەت بابەتێکە ودرۆکردنی ئاشکراش بابەتێکی دیکەیە.

واتای کۆنگرە چییە؟

مەبەست لە بەستنی کۆنگرە لە هەروڵاتێک یان هەر حیزبێک یان لە هەر پارڵـمانێک،ئەوەیە کە چارەسەریەکی سەردەمیانە بدۆزرێتەوە بۆوەلانانی کێشەکانی رابووردووودانانی رێکار یان نەخشەیەکی نوێ بە بەشداریی ئەندام وکادروسەرجەم سیستمی بەرێوەبەریی حیزبیی یان حکومی بۆ داهاتوو.
لە چەندرۆژیی رابووردوودا یەکگرتنەوەی دێمۆکڕاتەکانی کۆی سەنجەق راگەینرا.کاک مستەفای هیچڕی جەختی لە سەر یەک پارچەیی خاکی ئێڕان دەکردوە وپیرۆزبایی ئەو یەکگرتنەوەی کە کوردەکانی ئێڕانی دەکرد.بە پێچەوانەش کا ... خالید عەزیزی لە قسەکانیدا دەستەواژەی رۆهەڵاتی کوردستانی بەکار دێنا.هەرچۆنێک بێ شێوەی ئەو دووئەدەبیاتە ناکۆکە دەگەڵ رەوتی یەکگرتنەوە.
کۆنگرە نە گیرا،قەرارە بۆ ساڵێکی دیکە دوا بخرێ.ئەوەش حیکمەتی تێدایە؟ کە من تێناگەم.رەنگە وایان دانابێ لەو یەک ساڵەدا کۆماری ئیسلامی لایەکی وەلایەک بکەوێ وئەوانیش وەک ساڵی ١٩٧٨ سەلانە سەلانە شۆڕ بنەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان.لەو سەردەمەدا دووحیزب بون ،بەڵام ئێستێ نزیکەی شەش یان حەوت حیزب دەبن،جگە لەوانەی کە ئەو کات وەک کارگە گولە هەڵدەتۆقێن.
کا...خالید عەزیزی وەک وتەبێژیی ح،د،ک،ئێڕان هەڵبژێردراوە،لە کۆی قسەکانیدا ئاماژەی بە خالێکی دواکەوتوانە کرد وفەرمووی: ئێمە باش دەزانین لە رۆژهەڵاتی کوردستان حیزبی دیکەش هەنە،بەڵام زۆرینەی خەڵک لەو بەشە لە وڵات لایەنگریی لە ئێـمە دەکەن هەواداریی ئێمەن.
ئەوە یەکێکە لە تایبەتمەندیەکانی چەپی سووننەتی و حیزبی کلاسیکیی لە ساڵی ٢٠٢٢دا! کە مایەی شەڕمە بیستنی ئەو جۆرە ئاخاوتنانە.هێشتا هەر لە ژیانی کەمنشینییدا قەتیس ماون و نەگەڕاونەوە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان کە چی بناغەی شەڕێکی ناوخۆیی ساز دەدەن.دەخوازن بە دونیا دەرەوە بڵێن هەر لە ئێستاوە ئەوە ئێمەین حیزبی سەرەکی لەو بەشە لە ئێران.
مرۆڤی سیاسی کاتێک لە باسێکی چارەنووسسازدا ڕای خۆی دەردەبڕی دەبێ زۆر وشیاربێ کە بتوانێ خاوەن لە گووتنەکانی خۆی دەرکەوێ.ئەگەر زۆرینەی خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان لایەنگریی لە ئێوە دەکەن،بێ گومان دەشتوانن ببنە پشتوپەنایەک  بۆ ئێوە لە بواری سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووری.
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە،رۆژهەڵاتی کوردستانیش وەک باکوری کوردستان پڕە لە ئەشکەوت ودۆڵودەڕوکانی وئاووپێگەی خۆ حەشآڕدان،بۆ چی جوغڕآفیای کۆی سەنجەقتان هەڵبژاردوە وناچنەوە سەر چیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تا بەربەرەکانێ دەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا بکەن؟
خالید عەزیزیی وتەبێژوفرەبێژیی ح،د،ک،ئێران لە فەرموودەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە حیزبی ئیـمە هیچکات مل کەج نەبووە بۆ سەددام حوسێن.ئەوسەردەم کە قاسملوو بە بارتەقای ١٢٠٠٠ پێشمەرگە دیناری لە سەددام وەردەگرت تا بتوانێ دڕیژە بە شەڕبدا دەگەڵ کۆماری ئیسلامی،تەشریفیی کا...خالید ئەندامی کارای یەکێک لە حیزبە کومونیستەکان بووە وهیچ پەیوەیندیەکی دەگەڵ هیچ حیزبێکی کوردیی نەبووە.لە بیریشی چۆتەوە کە لە سەرکیمیابارانکردنی شاری هەڵەبچە،قاسملوو ئێرانی تاوانبار کرد تا پاکانە بۆ سەددام بکا.(سەرچاوە رۆژنامەی ئەلعەڕەبیە).

رووخاندنی کۆماری ئیسلامی!

قەرارە تا بەستنی کۆنگرە لە سالێکی دیکەدا ١٢ کەس وەک بەڕێوەبەر،ئەو حیزبە ئیدارە بکەن.پاشان کە کۆنگرەگیرا خەباتی / هاوبەش / دەست پێدەکا.بەکارهێنانی ئەو دەستەواژەیە بەو واتایەیە کە پلە وپۆستیی حیزبی بە مەیلی خۆیان لە نێوان خۆیاندا دابەش دەکەن.لەوەش بترازێ روون نییە کە ئەو خەباتە هاوبەشە چییە و چۆن بەڕێوە دەچێ لە حالێکداجوغڕافیای ژیان کۆی سەنجەق وکەمپەکانی کۆی سەنجەق بێ.ساڵێک زووتەواو دەبێ با چآوەڕوان بین ئاڵوگۆڕەکان چۆن دێنە دی؟
بەڵام هەڵگرتنی درووشمی رووخانی کۆماری ئیسلامی سەیروسەمەرەیە!کورد لە هیچ یەک لە بەشەکانی کوردستانی مەزندا ئەو توانایەی نییە دەسەڵاتدارانی ناوەندیی فارس وتورک وعەڕەب بڕووخێنێ.ح،د،ک،ئێران چۆن ئەو کارەی پێدەکرێ وبە کام مەبەست ئەو درووشمەی کردۆتە سیاسەتی سەرەکی خۆی من تێیناگەم.
دوای ١٦ ساڵ لە دابڕآن بە سێ رۆژوبە بێ بەستنی کۆنگرە ١٢ کەسیان دیاری کردووە بۆ بەڕێوەبەریی،کۆنگرەشیان دواخست بۆ سالێکی دیکە!تا کۆنگرەی ساڵی ٢٠٢٣چاوەڕوان دەبین تا بزانین دایکی گەروون چمان بۆ دێنێتە سەرزەوی؟

کۆتایی:

کا... خالیدی عەزیزی لە خوێندنەوەی مێژوودا سەرەتا لە کۆتاییدا دەست پێدەکا تا ئەوەی کە بگەڕێتەوە دەستپێکی دیرۆکیی.شانازیش بەوە دەکا کە دوای رووخانی سەددام هیچ بەڵگەیەک بە دەستەوە نییە کە ح،د،ک،ئێران پەیوەندیی ژێڕ بە ژێریی دەگەڵ حیزبی بەعس وسەددام هەبووبێ.من لێرەوە تەنیا لاپەڕەیەک بۆ خوێنەری ڕیزداردەخەمە روو کە دوای نەمانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد/ ژ،ک / چۆن حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانیان بۆ داتاشین؟
وەلانانی ژێ،کاف ودامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان:
هاتنی قازی محەممەد بۆ ناو کۆمەڵەی ژێ،کاف، بە فیتی شووڕەوی بووە،چون ئەو سەردەم نەفتی باکوری ئێڕان گرینگیەکی ئەوتۆی بۆ رووسەکان نەبووە.بەڵام دوای ماوەیەک نەفتی باکوری ئێران تەماحی خستە سەرسیاسەتی رووسەکانوئاڵوگۆڕیی بەسەرهات.بۆیە رووسەکان سەرەتا روویان لە شێخ عەبدوڵڵا ئەفەندیی گەیلانی وعومەر خان شەریفی کرد تا وەک مۆرە بەکاریان بێنن.ئەوان قەبوڵی هاوکاریان نەکرد.
لە کۆتاییدا چوونە لای قازی محەممەد.رۆزوێڵت لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ژێ،کاف، لە سەر پێداگریی رووسەکان وەلانراوە وپاشآن حیزبێکی تازە دامەزراوە و کراوەتە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان.بە واتایەکی دیکە لە سەر پیشنیازیی باقرئۆف / دەبیریی یەکەمی حیزبی کومونیستی ئازەربایجان / حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دامەزراوە.

سەرچاوە:

کتێبی حاشآوبەرخۆدان.( خوێندنەوەیەکی نوێ لە سەر فیرقەی دێمۆکڕاتی ئازەربایجان وکۆماری مهاباد لە ژێر بەڵگە،زۆر نەهێنیەکانی شووڕەوی).
لە نووسینی: عەلی مراد مەراغەیی.
لاپەڕەی:١٢٤.
تێبینی: دەبوایە لە کۆبوونەوەکانی یەکگرتنەوەدا ئەو ئاڵایە لە پشت سەری خۆیان دابنێن کە لە سەردەمی کۆماری مهاباددا هەڵکراوە.نەک ئاڵایەک دابنێن کە بنەماڵەی بارزانی بەسەریاندا سەپاندون.ماڵی ترس بە سێ چەپەی بە قوڕگێرێ!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە