پیاوەکانی بارزانی لە شنو داوادەکەن خەڵکی دەستبداتە چەک، تا رۆژهەڵات ببێتە گۆمی خوێن


نیازم نه‌بوو ئه‌مه‌ بنوسم به‌ڵام!

Wednesday, 09.07.2022, 21:26

328 بینراوە


به‌م ره‌فتاره‌ی ئه‌م دوكتۆره‌ به‌رێزه‌ زانیم كه‌ زانكۆ كانمان پرٍن له‌ نه‌خوێنده‌وار و خه‌ڵكی بازارٍی باڵیان به‌سه‌ریاندا كێشاوه‌  و خوێندكارانی ئازیزیش چۆن گیرۆده‌ی ده‌ستی ئه‌م نمونانه‌ن .
له‌ كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی دانیشبووم و كتێبی (كه‌سایه‌تی محه‌مه‌دی)  وه‌رگێراوم بردبوو له‌سه‌ر مێزه‌كه‌م دانابوو، دكتۆرێكی به‌رێزی ئه‌م زانكۆی سلێمانیه‌ خۆی كرد به‌ ژووردا و هه‌ر له‌ خۆیه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت، كتێبه‌كه‌ی گرت به‌ ده‌ستیه‌وه‌ و فرێیدایه‌ سه‌ر مێزه‌كه‌ و وتی؛ توخوا ئه‌وه‌ كتێبه‌ وه‌رتگێراوه‌ و خۆتت پێ هیلاك كردووه‌؟ منیش هیچ قسه‌یه‌كم نه‌كرد و زانیم كه‌ هه‌رچه‌ند دكتۆری فیزیایه‌ به‌ڵام  به‌و ره‌فتار و قسه‌یه‌ی له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ چه‌ند بێ ئاسته‌. 
ئا ئه‌مانه‌ن ته‌نها به‌ چاوێك سه‌یری هه‌موو شته‌ زانستیه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ به‌ زانستی و باش ده‌زانن كه‌ له‌گه‌ڵ راو بۆچونی خورافی خۆیاندا بگونجێت و به‌س.
ده‌بێت ئه‌وانه‌ بزانن كه‌ ته‌نها پسپۆریه‌ زانستیه‌كه‌ و ئایین و عه‌قیده‌ و بیری خه‌یاڵی نیه‌ میله‌تان پێشده‌خات، ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌وه‌شدا لێی بزانن و هه‌موو شتێك تێكه‌ڵ نه‌كه‌ن، به‌لكو ده‌بێت كه‌ ته‌نهاه‌به‌ناو هه‌ڵگری شه‌هاده‌ی دكتۆرا نه‌بیت هیچ نه‌بێت ده‌بێت زانیاری راستودروست با كه‌میش بێت له‌ مه‌عریفه‌ت و ئه‌ته‌كێت و بواری ئه‌ده‌بیشت هه‌بێت. ده‌بێت بزانیت كه‌ دكتۆرێك له‌ فه‌ره‌نسا نادۆزیته‌وه‌ ئه‌گه‌ر پسپۆرٍێتیه‌كه‌ی زانستیش بێت، بالزاك و راسین و رامبۆ  و مه‌دام دوستایل و  فیكتۆر هۆگۆ نه‌ناسێت و ته‌نها باوه‌ری به‌ ئایین و شتی خورافی هه‌بێت. دكتۆرێك نیه‌ له‌ روسیا تۆلستۆی و مایوكۆفسكی و پوشكین و ئایتمانۆف و چیخۆف و دستۆفسكی  و كارل ماركس نه‌نانسێت. ئه‌وانه‌ نه‌ك هه‌رده‌یانناسن به‌ڵكۆ شانازیشی به‌ خۆیان و به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بیه‌كانیانه‌وه‌ ده‌كه‌ن و باوه‌ریان به‌ نوسین و وه‌رگێران و چالاكی هه‌مه‌جۆری زانستی و ئه‌ده‌بی هه‌یه‌ نه‌ك له‌خۆبایی وزلزانی هیچ نه‌زان بن و چالاكی ئه‌ویتر بێ به‌ها بكه‌ن و باوه‌ر و عه‌قیده‌ و ئایین و خورافات بكه‌نه‌ سه‌نگی محه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌می زانستی و رۆشنبیری .  
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا فرانسوا میتیران وتی؛  من نوسه‌ری روسی سولجینتسین به‌ گه‌وره‌ترین رۆشنبیر له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌م  داده‌نێم . پێش ئه‌م جه‌نه‌رال دیگۆل ره‌تیكردوه‌ سه‌ركوتی خۆپیشاندانه‌كه‌ی فانسان بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌یله‌سوف جان پۆل سارته‌ر  و كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌دیبان و رۆشنبیران به‌شداریان تێدا كردبوو. ئه‌وه‌شتان پێ بڵێم كاتێك نوسه‌ری كۆڵۆمبی گابریل گارسیا ماركیز هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵ مرد، باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی:جیهان ناوێكی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستچوو كه‌ ئاسان نیه‌ قه‌ره‌بو بكرێته‌وه‌.كاسترۆ ئه‌و قاوه‌خانه‌یه‌ی كه‌ ئه‌رنیست هه‌مه‌نگوای تێیدا داده‌نیشت كرد به‌ مۆزه‌خانه‌ و لاقرته‌ی پێ نه‌كرد كه‌ له‌ قاوه‌خانه‌ داده‌نیشێت و به‌رهه‌مه‌كانی فرێبدات و خۆیشی به‌ شت بزانێت و ته‌نها باوه‌ری به‌ ئایینه‌كه‌ی هه‌بێت و به‌س، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئایین سه‌رجه‌م كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر كردبێت. ئه‌مه‌ و هه‌زاران نمونه‌ی تر هه‌ن له‌ جیهاندا بۆ رێزلێنان له‌ كاری ئه‌ویتر و پێزانینی له‌ هه‌ر بوارێكدا بێت.
 كه‌ ئه‌و ره‌فتار و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌و دكتۆره‌م بینی لای خۆمه‌وه‌ وتم هه‌ر باش بوو شتێكی زۆر گرنكی  نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ و خه‌ریكی شتی خورافیه‌ وزانسته‌كه‌ی به‌فیرۆ چووه‌، ئه‌گه‌ر له‌وه‌ش بزانێت و زانیاری زانستیانه‌ی دوور له‌ خورافاتی له‌و بابه‌ته‌دا هه‌بێت. بۆیه‌ لێره‌دا قسه‌كه‌ی برناردشۆی نوسه‌ری گالًته‌داری دووباره‌ ده‌كه‌مه‌و كه‌ده‌ڵێت: تۆڵستۆیش وه‌كو من بوو باوه‌ری به‌ هه‌ندێك خورافاتی وه‌كو زانست و پزیشكی نه‌بوو .