كه‌ ژینا ئه‌مینی قوربانیی ده‌ستی هاورٍه‌گه‌زه‌كه‌ی خۆی بێت

Friday, 23/09/2022, 20:41

3808 بینراوە


كه‌ گوێم له‌وه‌ بوو خاتوو ژینا ئه‌مینی به‌ فیعلی قوربانی ده‌ستی هاوره‌گه‌زه‌كه‌ی خۆی بووه‌ و به‌فه‌رمانی به‌رپرسه‌كه‌ی  كا نازانرێت پیاوه‌ یان ژن ئه‌و تاوانه‌ی جێبه‌جێكردووه‌ و به‌ ناحه‌قی به‌ده‌ستی ئافره‌تێك ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی دراوه‌ و ئه‌و ئازاره‌ی چه‌شتووه‌ و دواتر گیانی سپاردووه‌، سه‌رم سورما، سورسورمانه‌كه‌شم  له‌به‌ر ئه‌وه‌نه‌بوو كه‌ من ره‌فتار و ئه‌خلاقی ئاخونده‌كان و زوڵم و زۆریان ناناسم و باوه‌رٍ به‌ دسه‌تدرێژیكردن و زولمكردنیان له‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی بێتاوان نیه‌ ، نه‌ نه‌خێر بۆ ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ به‌ تێرٍامانیًكی قووڵه‌وه‌ له‌م جینایه‌ته‌م روانی و باوه‌رم نه‌كردبێت كه‌ رژێمی ئیسلامی له‌م كرده‌وه‌قێزه‌ونانه‌ دوور بێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رسورهێنه‌ر بوو كه‌ ئه‌م خاتونه‌ه‌ قوربانیه‌ شه‌هیده‌ به‌ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئافره‌تێكی هاوره‌گه‌زی خۆیه‌وه‌ كه‌ به‌ ناسك و نازدار و ئاوریشمی ناسراوه‌ له‌ دونیادا رۆمانسیه‌ت و ژیانی ئاساییدا، ئه‌وه‌نده‌ رقوقین له‌دلأ بیت به‌و هێزی لێدانه‌ی له‌ شوێنی هه‌ستیاری وادا كه‌ ئه‌وه‌نده‌ كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر مێشكی ئه‌م خاتوونه‌ بكات بیگه‌یه‌نێته‌ مردن.
زۆر باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ هه‌میشه‌ پیاو دڵرٍه‌قه‌ و خولقی دایه‌لۆگی نیه‌ و به‌ خێرا هه‌موو گفتوگۆیه‌ك ده‌كه‌ینێته‌ لێدان و، ئافره‌ت به‌زه‌حمه‌ت ئه‌وه‌نده‌ هه‌ڵده‌چێت، تا بگاته‌ ئه‌م باره‌ی ببێته‌ هۆكاری مردنی هاوره‌گه‌زه‌كه‌ی خۆی، پرسیاره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ بۆچی ئه‌م تاوانه‌ و بكه‌رانی ئاسایی نیه‌ و قوربانیه‌كه‌ی له‌ نێو ئه‌و دونیایه‌دایه‌ كه‌ تاوانباره‌كه‌ تێیدا ده‌ژێت، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی هێزی ره‌ق حساب ده‌كرێت كه‌ خۆ له‌ بیركردنه‌وه‌ و هه‌ست و بیركردنه‌وه‌ی پیاودا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ نه‌ك ره‌فتاری ناسك و گوڵ ئاسای ژن.
ئایا ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌ نیه‌ وه‌ك زۆری!ك ده‌ڵێن كه‌ دڵره‌قی ژن زیاتره‌ و راده‌ی ناوه‌راستی نیه‌، كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌ كه‌ ژن یان زۆر رۆمانسی و نه‌رمونیانه‌ یان له‌ پیاو ره‌قتر و و بێ هه‌ست و جینایه‌تكارتره‌.
له‌ رووی فكر و عه‌قیده‌شه‌وه‌، ژن له‌ بواری پابه‌ندبوون به‌ ئایین و مه‌زهه‌ب و رێنماییه‌ ئایینیه‌كان تا راده‌ی خۆبه‌ستنه‌وه‌ به‌ خورافات و شێوه‌  بیروبۆچون و كرده‌وه‌ی سیحراوی ده‌روات و ته‌نانه‌ت كاری پێده‌كات و، وه‌كو پیاو نیه‌ كه‌ كار به‌ بۆچونێك بكات و باوه‌ری پێنه‌بێت  و ، ژن كه‌ به‌ ره‌هایی ئه‌و فكره‌ی وه‌رگرت به‌ زه‌حمه‌ت بیروبۆچونی له‌ق ده‌بێت. یان به‌رژه‌وه‌ندخوازی ژن ئه‌وه‌نده‌ زاڵه‌ هیچ گومانی تێدا نیه‌، یان ژن ناتوانێت زۆر كار كاربه‌رێكه‌ر بێت و باوه‌ری به‌ پرۆسه‌یه‌ك نه‌بێت و كاری له‌سه‌ر بكات و به‌رامبه‌ركه‌ی بخه‌ڵه‌تێنێت. یان ئه‌وه‌ی له‌ خوێنی ژندایه‌ كه‌ هه‌میشه‌ رق و قینه‌ و بوغز به‌رامبه‌ر ژنی هاوره‌گه‌زی خۆی  زیاتر له‌ پیاو هه‌ڵده‌گرێت و  تاراده‌یه‌می زۆر ئه‌و سیفه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر پیاو نیه‌؟ 
زۆر كه‌س ده‌ڵێن هه‌ڵگرتنی فكری ئایینی و مه‌زهه‌بی له‌ ژندا تۆكمه‌تر و قووڵتر و به‌هێزتره‌ و چه‌سپاوتره‌ له‌ پیاو و ناتوانێت خۆی به‌ دوور بگرێت له‌ كاریگه‌ریی سه‌لبی ده‌ردانه‌كانی بۆچون و فكری خه‌یاڵی، یان ئه‌وه‌نده‌ باوه‌ری به‌ شتی ئایدیاڵیه‌ و تێیدا رۆده‌چێت نیو ئه‌وه‌نده‌ باوه‌ری به‌ شتی ماتریاڵی و ریاڵستی نیه‌ و به‌ ئاسانی نغرۆی دونیا یۆتۆبیا ده‌بێت و كاری تێیدا ده‌كات.
ئه‌وه‌ی له‌م تاوانه‌دا له‌ رووی سیاسیه‌وه‌ ده‌بینرێت، قێزه‌ون و شه‌رمه‌زاریه‌، به‌ڵام له‌وه‌ شه‌رمه‌زارتر به‌ده‌ستی جینایه‌تكارێك روویدا بێت كه‌ جێگه‌ی داخێكی گه‌ره‌یه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یكی جێگه‌ی قه‌ناعه‌تی عه‌قڵی هیچ كه‌سێك نیه‌ به‌ تایبه‌تی ژندۆستان و شاعیر و ئه‌دیب و شیعردۆستان و ئه‌ده‌بدۆستانی به‌گشتی , بۆیه‌ ده‌بێت له‌ دونیای سیاسه‌تدا به‌خۆداچونه‌وه‌یه‌ك بكریًت له‌سه‌ر كاری ژن له‌م بواره‌دا، به‌ تایبه‌تی فیمینسته‌كانی كوردستان ،كه‌ ژن به‌ ئاسانی ده‌بێته‌ دارده‌ستی كوێرانه‌ی پیاو و به‌ بیركردنه‌وه‌ فه‌رمانی پیاو جێبه‌جێده‌كات له‌ لایه‌كه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی تازه‌یه‌ ژن به‌فه‌رمانی هاوره‌گه‌زی خۆی و به‌ پراكتیزه‌كردنی هه‌مان ئامرازی پیاو كرده‌وه‌ی نابه‌حێ به‌رامبه‌ر خۆی و هاوره‌گه‌زه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە