پیاوەکانی بارزانی لە شنو داوادەکەن خەڵکی دەستبداتە چەک، تا رۆژهەڵات بکەن بە گۆمی خوێن


ئەودرۆیەی سیوچوار ساڵە گوێ بیستی ئەبین

Friday, 09.23.2022, 20:53

539 بینراوە


ئەگەر لە مێژووی دورو نزیکی خۆمان بڕوانین لاپەڕە ڕەشەکانی زۆرترن لە لاپەڕە پرشنگدارەکانی ، ئەوە شەرەفنامە لە بەردەستدایەو مێژووی بابانەکان هێشتا کۆن نەبوە،ئەوەندە شەرم هێنەرە مرۆڤ نازانێت چۆن لێی بڕوانێت، ئەمانە هەمویان تا سەدەی نۆزدە بون، بەڵام ئەوەی کە ناوی لێنراوە کوردایەتی لە سەدەی بیستەمدا تۆمارئەکرێت ئەبێت بە بەشێک لە مێژووی ئەم گەلە ، سەرجەم بریتیە لە شکستو هەرەس و نەهامەتی، تا ئەگات بە یاخی بونی بەرزان و کۆماری مهاباد و شۆڕشی گوڵانەکەی ماڵباتی مەلا مستەفا، شۆڕشی نوێی ماڵباتی تاڵەبانی، قۆڵبڕینەکەی گۆڕان لە لێکترازانی نەوشیروان مستەفاوە، ئەگەر پسپۆرانی مێژوو لێکۆڵینەوەی بۆ بکەن لە هۆکاری داڕمانو شکستهێنانیان ورد بنەوە ئەگەنە ئەو ئەنجامەی کە کۆی ئەم جوڵانەوانە لە سەر درۆو قٶڵبڕین بنیات نراون، لەکاتێکا هەمو ئەوانەی کە خۆیان سەپاندوە بە سەر سەرکردایەتیەکاندا یا لە بنە ماڵەی ئاینیەوە هاتون یاخود سەرۆک عەشیرەتو خێڵەکی بون ، لێرەدا ئەبێت نەوشیروان بخەینە دەرەوی ئەم گشتگیریەوە، بە هۆکاری ئەوەی  کە نە لە بنە ماڵەیەکی ئاینی بوە نە لە بنە ماڵەیەکی خێڵەکی ، هەرچەندە ئەمە بەمانای ئەوە نایەت کە لەوانی تر شۆڕشگێرتر یان لە خۆ بوردە ترە بەڵکو یەکێک لە دەردو نەخۆشیەکەی نەوشیروان ئەوە بو کە قین لە دڵێکی بێوێنە بو ئەمە جگەلەوەی کە هەمیشە گیانی تٶڵە سەندنەوە بەسەر کەسیەتیەکەیدا زاڵ بو، دەردێکی تری ئەوە بوو کە هەمیشە خۆی لە هەمو کەس بەڕاستتر ئەزانی، ئەوانی تریش هەر لە مەلا مستەفاوە تا ئەگاتە مام جەلال و ئیبراهیم ئەحمەدو زۆری ترو، ئێستاش نەوەکانیان کە کۆنترۆڵی سەرجەم کایەو جومگەکانی دەسەڵاتیان لە بن دەستدایە، وەک میراتیەک لە باوانیانەوە بۆیان ماوەتەوە، ئەوەتا تاکی کورد کاتێ گوێ بۆ هەواڵەکانی کەناڵێکی سەر بە ماڵباتی بەرزانی ڕائەدێری سەری لێ ئەشێوی ناتوانی تی بگات، مەسعود سەرۆکە بەڵام نازانین سەرۆکی چیە، بەرزانیەکی تر سەرۆکی هەرێمە، بەرزانیەکی تر سەرۆکی حکومەتە بێچوە بەرزانیەکی تر سەرۆکی زانکۆیە یەکێکی تر هێشتا باڵق نەبوە سەرۆکی ڕێکخراوەو بەو جۆرە،وادیارە لە گەڵ ناوکبڕینیانا ئەبێت پێشگری سەرۆک ببێتە وێڵداشی ناوەکانیان، بەکوردی بەکورتی ماڵباتی تاڵەبانی لەوان خراپتر دەستیان داوەتێ ، وەک ئەوی درەنگیان بەسەر هاتبێ لە تاڵانی وڵاتدا دواکەوتبن، یاخود ماڵی برایم ئەحمەد، کەس نازانێ شاناز خان چۆن بەقودرەتی قادر بوە میراتگری حیزبی شەهیدان ، لە هەمو ئەمانە سەیر تر، کاتێک ئەمریکاییەکان دێنو پێیان ئەڵێن هێزی پێشمەرگە یەک بخەن، بەچکە سەرۆکێکی بەرزانی سوپاسی ئەمریکا ئەکات کە هاوکاری هێزی پێشمەرگە ئەکات و ئەڵێت ئێمە زۆر هەوڵمانداوە هەوڵەکانمان چڕ ئەکەینەوە بۆ یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە ئەو پرۆسەیە ئەگەیەنینە ئەنجام ، نازانم خۆی و ئەوانەی کە ڕویان لە ستەیجەکەبو شەرمیان لە خۆیان نەئەکرد کە لە ڕۆژانی بەرەی کوردستانیەوە گۆبیستی ئەم درۆیەین، پاشان ئەرێ کەس دەسی گرتون و نەیەڵێت، تۆ بڵێی کەسانێک نەبن کە باش ئاگادارن ئێوە هیچ بڕیارێکتان بەدەست خۆتان نیە ئێوەی نەوەی مەلا مستەفا ئەڵقە لەگوێی سوڵتان ئەردۆغانن، میراتگرانی تاڵەبانێش گوێ لە مستی ئاخوندەکانی قومو تارانن تۆ بڵێی ئەم دو دوژمنە سەرکیەی کورد ڕێگەتان بدەن ئێوە یەکگرتو بن ئەگەر ڕۆژێک مێژووی ئەم گەلە لە لایەن قەڵەمە بە ویژدانو بێلایەنەکانەوە نوسرایەوە ئەوا خیانەتەکانتان سەرجەم تۆمار ئەکات ئەزانێ ئێوە تەنهاو تەنها شەیدای پارەو دەسەڵاتن، هەرگیز ڕۆحی ئەوەتان تیا نیە کە لە خۆ بوردەبن لە پێناوی وڵاتو گەلەکەتاندا،پێویستە قەڵەم بەدەستانی مێژوو بەویژدانەوە هەمو خیانەتەکانتان تۆمار بکەن ، هەمو ئەو درۆیانەی لە بیرەوریەکانتانا ئەینوسنەوە ئاشکرا بکەن بۆ ئەوەی لەمە ڕسواتر بن ئێوە لە ساڵی هەشتاو هەشتەوە کە بەرەی کوردستانیتان ڕاگەیاندوە زۆرترین گەنجی ئەم میلەتەتان کردوە بە قوڕگی ئاشی دوبەرەکیو قینی دڵتانو هیچ لە بارانەبونتان، بێئەوەی خۆتان یان ئەوی بە خزمایەتیش ئەتانگاتی خوێن لە لوتی هاتبێت یان هەتاو لێی دابێت یان شەوێک بە برسێتی ڕۆژی کردبێتەوە، ئێستا ئەوا سیوچوار ساڵ تێپەرێوە و بەرزانی زادەکان ئەیانەوێت درۆکان دەمەزەرد بکەنەو جارێکی تر چاووڕاو لە خەڵک  بکەن کە گوایە هێزی پێشمەرگە یەک ئەخەنەوە ، ڕەنگە ئیتر نەوەیەک پێبگات کە باوەڕ بە درۆکانتان نەکات و دڵنیاش بن دواڕۆژتان لە دواڕۆژی دیکتاتۆرەکانی وەک سەدامو هاو شێوەکانی باشتر نابێت ئێوە مێژوتان هەموی درۆیە و خۆتان درۆزن .