ئایا زەوی تەختە یان خڕ؟

Tuesday, 09.27.2022, 20:34

2579 بینراوە


ئەو پرسیارەی مرۆڤایەتی کردوە بە دوو بەشەوە!

لەم نوسینەدا چەند زانیاریەک دەخەمە پێش چاوی خوێنەر ئیتر خۆت بڕیار بدە ئایا باوەڕت بە زەوی تەخت هەیە یان زەوی خڕ..

لە نەخشەکۆنەکانی شارستانیتەکانی پێش ئێمە  زەوییان بە تەخت ناوبردوە، ئەوان شارەزایی باشیان هەبوە لە نەخشەی زەوی و دەرەوەی زەوی.. ئەوان باسی نەخشەی زەوییان کردوە کە لە پشت سەهۆڵبەندانەکەوە کۆمەڵێک خاکی لێ یە کە تا ئێستا مرۆڤی ئەم سەردەمە نەیبینیەوە..(هەڵبەتە مەبەستیان مرۆڤی ئاسایە).

زەوی تەخت وێنەی پشت سەهۆڵبەندان
نەخشەیەک کە لە ساڵی ١٥٩٥ دا دروست کراوە، ئەو نەخشیە وێنەی ژێر سەهۆڵبەندانەکەی باکو ( لەسەر نەخشەی ئێستا) نیشان دەدات..لە کاتێکدا کە دوو کیلۆمەتر سەهۆڵی لەسەرە..کەواتە ئەمە ئەوەمان نیشان دەدات کە پێشتر ئەو سەهۆڵبەندانە نەبوەو و ئەو شوێنە خاک بوە.

نەخشەی ١٥٩٥ زەوی تەخت
ئەدمیراڵ ڕیچەرد جەمسەری باکور

لە ساڵی ١٩٢٦ دا ئەدمیرال ڕیچەرد بیرد  Richard Byrd سەردانی جەمسەری باکوری کرد، ئەو توانی بچێتە ئەودیوی سەهۆڵ بەندانەکەوە و وە توانی بچێتە ناو ناخی زەویەوە،و لەوێ ژیانی بونەوەری زیرەک بدۆزێتەوە کاتێک گەڕایەوە نەیانهێشت ڕوداوەکان بگێڕێتەوە و ویستیان بە نهێنی بیهێڵنەوە.

هەڵبەتە دوای ئەم سەفەرە لە ساڵی ١٩٢٨ لە ساڵی ١٩٣٣ ساڵی ١٩٣٩ ساڵی ١٩٤٦ و ساڵی ١٩٥٤ چەند جارێک گەڕاوەتەوە بۆ جەمسەری باکور و باشور.. لە ساڵی ١٩٥٧ کۆچی دوای کرد.کۆچکردنەکەشی دوای ئەوە بو کە ویسی زانیاری بڵاو بکاتەوە لەسەر ئەودیوی سەهۆڵبەندانەکە.

ئەمە سێ نمونە کە هەرسێکیان باسی زەوی تەخت دەکەن..

لە ساڵی ١٩٥٨ دا دوای ئەو زانیاریانەی ئەدمیراڵ ڕیچەرد و دوای ئەوەی کۆمەڵی مەجەستیک ١٢ دامەزرا هاتن ڕێکخراوێکیان دروست کرد بۆ گەوجاندنی خەڵک ، ئەم ڕێکخراوە ناو نرا ناسا.

ناسا

ناسا بۆ ئەوە دروست کرا کە زانیاریە گرنگەکان لەسەر زەوی و ژێر زەوی و ئاسمان بشارێتەوەو خۆڵ بکات چاوی خەڵکەوە.  دوای ڕودانی ڕۆسوێل لە ساڵی ١٩٤٧ دا حکومەت خۆی دانی نا بەوەدا کە دەڤرێکی فڕیو کەوتۆتە خوارەوەو سەرنشینەکان دوانیان ماون و دوانیان مردون.. ئەم هەواڵە دوای یەک ڕۆژ خۆیان بە درۆیان خستەوەو کردیانە نهێنی دەوڵەت..لە ساڵی ١٩٥٢ دا سەرۆکی ئەمریکا ئەوکات ئایسنهاوەر بو بڕیاری دا کە لیژنەیەک دروست بکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو مەبەستە ئەو لیژنەیە ناو نرا مەجەستیک ١٢ واتە لە ١٢ کەس پێک هاتبون زۆربەیانی سەرۆکی بەشی سەربازی و مخابەراتی و ئیستخباراتی بون..

کەواتە ئێستا زانیمان کە ناسا درستکرا لە لایەن ئەم کەسانەوە بۆ شاردنەوەی ڕاستیەکان لەسەر کەون و بونەوەری دەرەکی...

ئەو وێنانەی زەوی کە ناسا نیشانی دەدات هەموی بە کۆمپیوتەر دروست کراوە و ناسا تا ڕۆژی ئەمڕۆ یەک وێنەی بڵاو نەکردۆتەوە کە لە ئاسمانەوە گیرابێت.. هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وێنەکان نیشانی دەدەن زەوی تەختە نەک خڕ..

پاشان وەک پێشتر لە نوسینەکانمدا ئاماژەم پێکردوە کە زەوی سیستمی داخراوە واتە وەک مەنجەڵ سەرقاپی هەیە..

زەوی و خۆر

ئێستا پرسیاری ئەوە دێتە پیشەوە ئەگەر زەوی تەختە چۆن شەو ڕۆژ دروست دەبێت و دەورانی خۆر چۆنە..

خۆر و مانگ لەسەر هێڵێکی هێلکەیی دەوران دەکەن ئەمە وا دەکات کاتێک لای ئێمە خۆر ئاوا دەبێت لە لایەکی تر خۆر هەڵدێت.. وە لە هەموی گرنگتر ئەوەیە خۆرو مانگ لەسەر یەک هێڵی ڕاست ناڕۆن هەمیشە جێگاکانیان دەگۆڕێت. وە یەک شتی تریش گرنگە کە بیزانین ئەویش ئەوەیە گەورەیی خۆرو مانگ زۆر زۆر بچوکترە وەک لەوەی ناسا باسی دەکات و لە قوتابخانەکان فێر دەکرێین. وە زۆر زۆر نزیکن لە زەویەوە و لە ناو ئەو کورڤەدان کە وەک سەقفی زەوی وایە... پاشان ئەو ئەستێرانەی کە بە شەو دەیانبینیت هەموی هۆڵۆگرامەوە لە ڕاستیدا بونیان نیە... ئەگەر سەیری ئەو ئەستێرانە بکەیت بە درێژایی مێژو لە یەک شوێندان و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت..زۆر جار لە بیابانەکان ئەو ئەستێرانە بەکار دەهێنن وەک دەلیل بۆ شەو ڕێ کردن..ئەگەر زەوی بخولایەتەوەو ئەو هەسارانە بخولانایەتەوە ئەوا  شوێنی هەسارەکان دەگۆڕان...

هەڵبەتە خۆر بە دائیرەیی خڕ ناسوڕێتەوە بەڵک و لە شیوەی هێلکەیی پاش خۆر ئاوابون وەک ئەوەی بکەوێتە چاڵێکەوە لەسەر شێوەی پیتی U دوبارە بەرزدەبێتەوە لە بەشێکی تری زەوی خۆری لێ هەڵدێت.. ئەمەش ئەگەر بە چاو یان بە فلیم نەیبینیت کەمێک زەحمەتە بتوانیت هەرسی بکەیت..

هەمو یەکێک لە  ئێوە دەزانێت کە فاکیۆم دەتوانێت شوشەی ٨ ملم بشکێنێت و ئەو هەوایەی کە لە ژێریدایە هەڵیمژێت.. بەڵام ئەگەر سەیری قسەی ناسا بکەیت لە دەرەوەی گۆی زەوی هەوا نیە، واتە فاکیۆم ، لە دەوری زەوی هەوا هەیە و بەرگێکی هەیە، حەتمەن ئەم بەرگە لە ئاسن دروست نەکراوەو لە گاز دروست کراوە، کام گاز هەیە لەم گەردونەدا فاکیۆم هەڵینەمژێت؟ واتە بەرگە هەوا لە هەرشتێک بێت فاکیۆم دەتوانێت هەڵیمژێت و هەواکە بۆ خۆی ببات..بەڵام ئەگەر وەک من دەڵێم شیڵدی ئەلەکترۆنی هەبێت ئەوا زەوی سیفاتی مەنجەڵێکی داخراوی دەبێت و هەواکەی لێ دەرناچێت.

کاتێک ناسا دەڵێت زەوی خڕەو بە خێرایی نزیکەی هەزار مایل لە کاتژمێرێکدا دەسوڕێتەوە. فڕۆکەیەکی بۆینگ ٥٦٠ مایل دەڕوات لە کاتژمێرێکدا، ئەگەر ئەم فڕۆکەیە بەرەو خۆرهەڵات بڕوات ئەوا خێرایی زەوی دو بەرابەری خێرایی فڕۆکەکەیە واتە فڕۆکەکە هەرگیز ناگاتە شوێنی مەبەست، بۆ ئەم قسەیە کۆمەڵێک خەڵک هەن دەڵێن لەبەر ئەوەی پەستانی هەوا لە دەوری زەوی لەگەڵ زەوی دەخولێتەوە کەواتە فڕۆکەکەش بە خێرای زەوی زائیدەن خێرایی خۆی دەڕوات.. بەڵام ئەگەر سواری فرۆکە بیت سەیری دەرەوە بکە لە سەرو هەورەوە هەورەکە لە جێی خۆی وەستاوە کەواتە ئەگەر هەورەکە بە ئاڕاستەی فڕۆکەکە نەڕوات ئەمەش دەری دەخات زەوی تەختەو فڕۆەکەکە بە خێرای زەوی ناڕوات بەڵک و تەنها بە خێرایی خۆی دەڕوات.. ئەوەش لەگەڵ تێۆری زەوی تەخت دەگونجێت، کاتێک تۆ ٤٠٠٠ کم دەبڕیت بە چوار سەعات کەواتە ١٠٠٪ فڕۆکە بەقەد خێرایی خۆی مەسافەی بڕیوە.

جگە لەوەش کە فڕۆکە هەمیشە بەرزی ١٠ کم دەفڕێت، ئەگەر زەوی خڕ بوایە دەبو هەر چەند کیلۆمەترێک فڕکەکە لوتی داگرێت و نزم ببێتە چونکە فڕۆکەکە لەسەر یەک هێڵ دەڕوات و هەمیشە یەک بەرزی هەیە بێ گۆڕان ئەمە تەنها لەگەڵ زەوی تەختدا دەگونجێت نەک زەوی خڕ ئەگەر زەوی خڕ بێت دەبێت فڕۆکەکە لەگەڵ خڕی زەوی بفڕێت نەک لەسەر یەک هێڵی ڕاست.

ئەم وێنەیەی لای خوارەوە لە ماڵپەڕی ناسا وەرگیراوە کە زەو تەخت دەکاتو  دەڵێت زەوت جێگیرە.

ماڵپەڕی ناسا دەڵێت زەوی تەختە

هەمو ساوخەکانی ناسا بۆ ئاسمانی هەڵدەدات دوای ماوەیەکی کەم ڕو لە دەریاکان دەکات و ڕوی وەردەگێڕت واتە بەرەو ئاسمان ناڕوات وبەرەو زەوی دەگەڕێتەوە...

ساروخەکان دوای ماوەیەک دەگەڕێنەوە بەرەو زەریاکان

ناسا ساڵانە ٢٤ بلیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە تا درۆی زەبەلاح بکات هێندەی بوجەکەیان..

ئەم زانیاریانە بە هەند وەرگرە وە محاولە بکە ئەم زانیاریانە بکەیتە بنەمایەک بۆ گەڕانی وردتر تا خۆت بگەیت بە ڕاستیەکان..مەرج نیە ئەوەی لە قوتابخانە فێر کرایت ڕاستی بێت، ئەوانەی دەسەڵای ئابوریان هەیە حەز ناکەن تۆ فێر بیت و سەربەخۆ بیت، ئەوان حەز دەکەن وەک کۆیلە بەکارت بهێنن بۆ خۆشگوزەرانی خۆیان.. کەواتە مێشکت بکەرەوە و بگەڕێ بۆ زانیاری...