یەکێک لەو دوو تاوانبارەی کە محەمەد زەکی چەلەبیان تیرۆرکرد لەلایەن هێزێکی تایبەتەوە کوژرا

Sunday, 02/10/2022, 18:30

10983 بینراوە


سەرچاوەیەکی نزیک لە دەزگای پاراستنی پارتیی، بە پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاند،  ئەو دوو کەسەی کە لە شەوی 17-05-2022 چوونە شاری سلێمانی کوردێکی باکور بە ناوی (محەمەد زەکی چەلەبی)یان تیرۆر کرد، ئەو دوو کەسە یەکێکیان سەر بە دەزگای پاراستن بووە و کاری بۆ میتی تورک دەکرد، لە لایەن هێزێکی نەزانراوەوە توانیان لە ناو شاری هەولێردا دەستیان پێی بگات و بیکوژنەوە.

سەرچاوەکە ئاوای بە کوردستانپۆست راگەیاند:
پێش هەفتەیەک لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە کوژرایەوە. سەرچاوەکە گوتی: پێدەچێت تۆڵەیان کرد بێتەوە و بەسزایان گەیاند بێت. سەرچاوەکە ئەوەشی گوت کە پاراستنی پارتی بە فەرمانی میت، دەیەوێت ئەو هەواڵە بشارێتەوە و خەڵکی نەزانێت.
جێگای باسە ئەم کردە تیرۆریستیە لەلایەن دوو کەسی سەر بە میتی تورک ئەنجامدار، بکوژەکە هاریکارێکی لەگەڵدابووە، هێشتا هاریکارەکە نەکوژراوەتەوە، بەڵام بکوژە سەرەکییەکە بەسزاگەیەنرا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە