شۆڕشی ئەیلوول!

Sunday, 09/10/2022, 10:10

5771 بینراوە


کتێبی لە کوردایەتیەوە بۆ دابەشکردنی کوردستان بە دەستم گەییت.ئەو پەڕتووکە بەرهەمی خامەی بەڕێز دوکتور فایق گوڵپییە.بۆیە بەش بەحاڵی خۆم ماندوونەبوونی لێدەکەم هیوام تەمەندرێژییە بۆ بەڕێزیان.هیوادارم قەت لە گووتنی راستیەکان نەسڵەمێتەوە.پیش ئەوەی بچمە ناو جەهەریی ئەو بەرهەمە وواتای شۆڕش،دەتوانم بەرآشکاوی ئاماژە بەوە بکەم کە بەڕێز فایق زۆر بوێڕانە کەڵكی لە زۆرێک لە دەستەواژە وڕستە وقسەی زبرورەخنەی زبروەرگرتووە.هەرچەند ئەو رەخنە یان قسە زبرانە لەئاست ئەو گشتە جینایەتەی مەلامستەفاوپاشماوەکانی دەرحەق بە نەتەوەی کوردیان کردوە،کەمن .بۆیە دووبارە لە تەختایی دڵەودەستخۆشیی لێدەکەم.چون بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیش شایانی هیچ پێداهەڵاگووتنێک نین.ئەو دەسەڵاتە لەماوەی سی ساڵێ رابوردودا هیچ جنێووقسەی زبروزیندانی زبروشکەنجەی زبرودزیی بەئاشکراونۆکەرایەتیی داگیرکاربە رۆژی رووناک کۆتاییان نەکردوە.جوابی تەحای،پەحایە.کەس لە بەرێز گوڵپی زوێڕ نەبێ.
لەناوناوەرۆکی ئەو کتێبەدا تەنیا من تاقە وشەیەکم دەست نیشآن کردوە ولەسەری دەڕۆم ومەبەستم سەرجەم شڕۆڤەکردنی ئەو کتێىە نییە وشکاریی لەسەرناکەم.هیوادارم هەرتاکێکی کورد ئەو کتێبەی وەدەست بکەوێ وبیخوێنێتەوە..ئەویش وشەی (شۆڕشە).ئەوەی کە خۆش خۆش جەللادەکانی دەسترۆیشتووبەرپرسیی پاڕتی نادێمۆکڕاتی کوردستان سەر بە بنەماڵەی بارزانی، دەیجوونەوە ناویان ناوە شۆڕشی ئەیلوول وشۆڕشی گوڵان!بەتایبەت لەو پەڕتووکەدا باسی شۆڕشی ئەیلوول کراوە.

کێ دەتوانێ شۆڕش هەڵگیرسێنێ؟

لە هیچ کوێی دونیاداکەسی خێڵەکی ودەرەبەگ ودەستەمۆی داگیرکاروپارەپەرەست وپلەپەرەست وشێری ناوخۆوو ڕێوی دەرەوە ناتوانێ شۆڕش هەڵگیرسێنێ.من نازانم بۆ بەرێز گوڵپی کەڵکی لە وشەی شۆڕش ورێبازیی شۆڕشگێڕی وەرگرتووە.خۆ چاکیان دەناسێ.تۆ بڵێی جیاوازیی لە نێوان شۆڕشگێڕوسەرشۆڕی لێ تێکچووبێ کە دەسەتەواژەی شۆڕشی ئەیلوول بەکار دێنێ؟

مەلامستەفای دڵرەق:

سابیرولوقمان هەردووکیان کوڕی مەلای کوردکوژبون.لەبەرئەوەی رەخنەیان لە ئاکارەکانی مەلای باوکیان دەگرت،کەوتنە بەررقی فیڕعەونانەی باوکیان.ئەوان باوکی خۆیان چاک دەناسی ودەیانزانی دەیانکوژێ وتڕۆریان دەکا.بۆیە خۆیان هاویشتە ناو ئامێزیی سەددام وحیزبی بەعس!لە کوێی دونیاداباوک لە سەر هیندێک رەخنە کوڕی خۆی دەکوژێ؟ئەوەیە بەرهەمی شۆڕشی ئەیلوول؟
مرۆڤی شۆڕش گێڕ،خۆنەویستە،زانایە،هوشیارە،فیداکارە،سیاسەتمەدارە،خایین نییە،وڵاتفرۆشن نییە،پارەپەرەست نییە،درۆزن نییە،کام یەک لەو تایبەتمەندیانە لە مەلامستەفادا هەبوون؟من نازانم بەرێزگوڵپی چۆن بۆچوونێکی بۆ بەکار هێنانی شۆڕشی ئەیلوول هەبووە.من لەسەر ئەوباوەڕەم کە لە هەر چوارپارچەی کوردستان بە درێژایی ٢٠٠ ساڵی رابوردووهیچ سەرکردەیەک وهیچ حیزبێکی کوردیی / جگە لە پ،ک،ک،/ نەیتوانیوە شۆڕشێک هەڵگیرسێنێ.زۆربەی هەری زۆریی حیزب وسەرکردەی کورد یان ئاشبەتاڵیان کردوە یان سەرکردەکانی خۆیان رادەستکردوە یان فریوی دووژمنیان خواردووە وکوژراون.
هەڵگیرساندنی شۆڕش بە گووتەی بەریز گوڵپی،بە درەبەگ وئاغاوەت وخێڵەکی وئاکاریی ترۆریستیی وپارەوەرگرتن لە دووژمنی کوردوکوشتنی نەیارەکانی خۆیان ودیکتاتۆڕیی وسەرەڕۆیی ولە کۆتاییشداراگەیاندنی ئاش بەتاڵ وداواکردنی لێبووردن لە بەعس وسەددام...ناکرێ.شۆڕشگیڕیی تەنیا لایەنی چەکداریی نییە،رەهەندی سیاسی وئابووری،کۆمەڵایەتی وپەروەردە وڕاهێنان،گۆڤارومێدیای سەربەخۆو رێبەرایەتیی زانای گەرەکە.
شۆڕشێک کە تەنیا ئەو ژنانەی تێیدا بەشداربووە کە مەلامستەفا سواریان دەبووتامنداڵی بۆ دروست بکەن،کواوەک شۆڕش دەچێ؟گوتنێکی مەلاهەیە کەدەڵێ: ژن جلی خۆی بشووا،شێوی خۆی لێنێ وگانی خۆی بدا!جێگای سەرسووڕمانە ناوی بنێی شۆڕشی ئەیلوول!مرۆڤی راستەقینەی شۆڕشگێڕبۆ خۆیەتی وتفەنگی دەستی وزانابون لەسەر رێبازیی ئەو شۆڕشەی کە بەرهەمی هێناوە.دوای مەلاش،کام یەک لە کوڕەکانی هەستیی شۆڕشگێڕییان تێدابووە؟ئەگەر نەتانزانی بڕۆن کارنامەی سی دەسەڵاتداریەتیی بنەماڵەی بارزانی بە تاڵەبانیشەوە لە باشووری کوردستان لێک بدەنەوە .شۆڕش حەمام نییە،هەرکەس و ناکەس بە مەیلی خۆی بچێتە رووژێ وخۆی تێدا بشوا.
هیوادارم ئەوجارەش بەرێز گوڵپی بە من نەڵێ.سەری لێ تێكچووە،من باوەڕم بەقسەی خۆم هەیە وئیسپاتی دەکەم کە بنەماڵەی بارزانی نە بنەماڵەی تاڵەبانی نە دێمۆکڕاتەکانی کۆی سەنجەق ونە کۆمەڵەکانی زڕەگوێز کە سەر بە رۆژهەڵاتی کوردستانن،فڕیان بە شۆڕش وشۆڕشگێڕیەوە نییە.مرۆڤی شۆڕشگێرلەتاریکایی شەوداراناکاتە ئامریکاوپارەی شۆڕش نادزێ.بەڵام مەلا مستەفا ئەو کارەی کردوپاش بە کوشتدانی هەزاران مرۆڤی بێ تاوان ئاشبەتاڵی راگەیاندو گووتی:کاری من تەواوە!

پەراوێزێکی پێویست:

یەکێک لەو رووداوە تاڵانەی کە لێرەدا باسی دەکەم ولە کتێبی چێشتی مجێوری هەژارکە خۆی بە نۆکەریی مەلامستەفا دەزانی ئەوەیە.کاتێک شەهید سلێمان موعینیان هێنایە بەردەستی مەلامستەفای کوردکوژ،دەیزانی رادەستی ئێڕانی دەکاتەوە.بۆئەوەش جوابەجەنگیی دەگەڵ مەلای مرۆڤ کوژ کرد.
مەلای نامرۆڤیش گووتی:ببەن ببەن ئەوسەگبابە بکوژن!هەرلەوێ تیرەبارانیان کردو جەنازەکەیان دایەوە شای ئیڕان تا نیشانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی بدەن!
دووبارە دەستخۆشیی لە بەرێز گوڵپی دەکەم بۆ نووسینی ئەو کتێبە،بەڵام بەڕآشکاوی دەڵێم، ناوهێنانی رووداوە تاڵەکانی  ئەیلوول،بە شۆڕشی ئەیلوول کەموکورتیەکە ورەخنەیەکی جیددیە لەو کتێبە.بۆیە پێداچوونەوەی پێویستە.نەمەلا ونە منداڵەکانی شۆڕشگێڕن ونە رووداوەکانی یەیلوولیش شۆڕشە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە