هەواڵێک لە شاری مەشهەدەوە لە ئێران

Thursday, 03/11/2022, 21:12

7029 بینراوە


بە پێی هەواڵە گەیشتوەکان بە مێدیای ئەنترناشناڵ،دوێنێ/٣١/١٠/٢٠٢٢/ باڵەفڕێک پڕلە موسافیرلە ڕیگای  باڵەفڕخانەیەکی شاری بەغداوە نزیکەی ١٥٠ کەس کە خاوەنی جلوبەرگیی نیزانی وتایبەتی بون ، بەرە شاری ئایینی مەشهەد لە ئێڕان سەفەریان دەکرد.ئەو ١٥٠ کەسە لە لایان دووکەسی ئیڕانی چاوەدێریان لێ دەکرا،تەنانەی ئیزن بە هیچ مسافێرێکی دیکە نەدەدراکە لە گەیتەکەیان نزیک ببنەوە.
شیمانە دەکڕێ ئەو ١٥٠ کەسە لە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی وحیزبوڵڵای عێڕاقی بن کە کەڵکیان لێ وەردەگێرێ بۆ سەرکوت کردنی خۆنیشاندانەکانی شاری مەشهەد وشارەکانی دیکەی ئێڕان.وێدەچێ ئەو یەکەم فڕۆکە نەبووبێ کە لە بەغداوە بەرەو ئێڕان رەوانە دەکرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە