ڕۆژنامەی ئێکسپرێس:بنەماڵەی بەرپرسانی ڕژێم، ئێران بەجێ دەهێڵێن

Friday, 28/10/2022, 23:04

5589 بینراوە


ڕۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە بنەماڵەی بەرپرسانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی، ئێران بە لێشاو بەجێ دەهێڵن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەست ئەو ڕۆژنامەیە گەیشتووە لەوەتەی سەرهەڵدانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێ کردووە، بەشێک لە فڕۆکەخانەی تاران تەرخانکراوە بۆ ڕۆیشتنی بە لێشاوی ئەندامانی بنەماڵەی بەرپرسانی ڕژیمی ئێران و لانیکەم ڕۆژانە پێنج گەشتی چارتەر ئەنجام دەدەن و لە ئێران دەردەچن.
ئێکسپرێس بە پشت بەستن بە سەرچاوەیک کە ناوی نەبردووە نووسیویەتی، بەشی ڤی ئای پی فڕۆکەخانەی تاران تایبەتە بە ڕۆیشتنی بنەماڵەی کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران.
هەروەها هێزە ئەمنییەکانی فرۆکەخانەکە لابراون و کەسانێکی دیاری کراو لە شوێنیان دانراوە.
بە گوێرەی ئەو رۆژنامەیە مۆبایلی بەشێکی زۆر لەو کەسانەی کە لەو بەشەی فڕۆکەخانەکە کار دەکەن زەوت دەکرێ بۆ ئەوەی نەتوانن وێنە لە دۆخەکە بگرن.
وەرگیراو لە واڵی فەیسبوکی  (سەڵاح حوسەینپور)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە