سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


کەمال جەمال موختار کێیە؟

Wednesday, 24/08/2022, 22:46

2887 بینراوە


کەمال جەمال موختار کێیە؟
لە کاتێکدا هەموان حیزب بێهۆشی کردبووین، کۆمەڵگا دابەش بوو بوە سەر پارتی و یەکێتی، ئەوانیش وەک مەڕ و ماڵات خەڵکیان دەکردە قوربانی. کەمال جەمال موختار بەرپرسیاریەتیەکی گەورە دەگرێت ئەستۆ و سایتی کوردستانپۆست دائەمەزرێنێت، لەم سایتەوە کۆمەڵێک نوسەری باش دەرکەوتن، دەستیان بە هوشیارکردنەوەی خەڵک کرد، ئەو دەم سۆشیال میدیا بەم شێوەی ئێستا نەبوو، دانە دانە خەڵک ئینتەرنێتی هەبوو، بەڵام لە زانکۆکان خەتی ئینتەرنێت فریبوو، لەویوە خوێندکاران و قوتابیانی زانکۆ تەماشای سایتی کوردستانپۆستیان ئەکرد، بابەت و ڕەخنەکان دژ بەدەسەڵاتی ڕەشی پارتی و یەکێتی دەخوێندەوە، بەوهۆیەوە هوشیاریەکی باش لای گەنجەکانی زانکۆ دروست بوو، هەربۆیە خۆپیشاندانەکانی ساڵانی 2004 و 2005 و ساڵانی دوایی خوێندکار و قوتابیانی زانکۆ ڕابەرایەتیان دەکرد، ئەمەش دەسەڵاتی خستبووە لەرزینەوە و هەموویان لەسایتی کوردستانپۆست دەترسان، بۆیە چەندین جار فلتەریان لەسەر دائەنا نەکرێتەوە،یان هەوڵی هاککردنیان دەدا. 
واتە سەرتای ناڕەزایەتیەکان لە سایتی کوردستانپۆستەوە کڵپەی سەند، وردە وردە خەڵک هوشیار بونەوە ئەم دەسەڵاتە چەندین ساڵە بەناوی دۆزی کوردەوە خەریکی تاڵان و بڕۆ خیانەت و خۆفرۆشین. یەکێک لەوانەی بەر ئەم هوشیارییە کەوت خۆم بووم،و لە سایتی کوردستان پۆستەوە دەستم بە نوسین دژی ئەم دز و چەتانە دەست پێکرد و خۆمان لە زنجیری نەگریسی کویلایەتی ڕزگارکرد، وانەیەکی وای فێرکردین هەرگیز خۆمان  نەفرۆشین، کاک کەمال وەک مامۆستایەک هەمیشە چاوی لەسەرم بووە و هەر کاتێک خەریک بووە توشی هەڵەیەک ببم، ئەم پیاوە نەیهێشتووە، بۆیە وەک مامۆستایەک زۆرجار پرسم پێکردوە، ڕاستە من ئەم پیاوەم لە نزیکەوە نەدیوە و لە تەمەن لە من گەورەترە، بەڵام لە دوو هەزارەکانەوە ئەیناسم و وەک هاوڕێمان لێهاتووە. 
ئەوەی کۆمەڵگای بەتاڵکردەوە وکافریکرد لە ناڕەزایەتی دەربڕین سێ هۆکاربوون.
 یەکەم/ نوسەر و ڕۆژنامەنوسی خۆفرۆش کە ماوەیەک دەرکەوتن و لەپڕ لە باوشی بەرپرسێکی دەسەڵات قەڵەمەکەیان پڕ دەکرد لە ژەهری پارە.
دووەم دروستبونی گۆڕان و کۆکردنەوەی ناڕەزایەتیەکان و تەسلیمکردنی بەم دەسەڵاتە ڕەشە.
سێیەم/ سۆشیال میدیا ڕۆڵی خۆبەتاڵکردنەوەی خەڵک دەبینێت و ئینسانی ساختەمان بۆ دەکاتە پاڵەوان. 
حەزم لە مەدحکردن نیە، بەڵام ئەم پیاوە کە وەک سەربازێکی ون چەندین ساڵە دژی ئەم دەسەڵاتە نەگریسە خەڵکی هوشیار کردوەتەوە، گەنجەکانی ئێستامان نایناسن، چونکە خۆشی حەزی لە خۆدەرخستن و خۆهەڵکێشان نیە. حەزی لە فڕوفیشاڵ نیە. 
کاک کەمال چەندین ساڵە بەهۆی هەڵوێستە جوانەکانیەوە لە کوردستان بێبەشە. هەر لە دورەوە خەمی نیشتمانی لەکۆڵناوە و ئەیەوێت ستەمەکاری لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵکەنرێت. خەمی خەڵک و نیشتمان نەبێت، هیچ پێویستی بەئێمە نیە. هیوادارم نمونەی زۆربێت و گەنجەکانیشمان خەڵکی ساختەو خۆدەرخەر و گیرفان پڕەکانی ناو ئۆپۆزسیونی ساختەی لێنەبێت بە پاڵەوان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە