دوو مانگ ماوە بۆ هەڵبژاردن پێدەچێت ئەردۆغان دەرنەچێت

Monday, 13/03/2023, 13:10

4461 بینراوە


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەر لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار و پێی  ئاژانسی ڕۆیتەرز،  ڕای گشتی، بە دە خاڵ کەمترین دەنگی هێناوە لەبەرامبەر کەمال کلیچدار ئۆغڵو کاندیدی ئۆپۆزسیۆن.
ئیستا ئەردۆغان لە دۆخێکی خراپدایە و دوو مانگی ماوە بەرەو هەڵبژاردەنەکان.
هەروەها ئاکەپەی ئەردۆغان بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا، ئۆقرەی لێ هەڵگیراوە، چونکە شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەکە بە ڕێژەی شەش خاڵ پێشەنگایەتی دەکەن. جگە لەوەش هەدەپەی کوردی کە دژی ئەردۆغانە و لە دەرەوەی بلۆکی ئۆپۆزسیۆنە، لە  10.3% پاڵپشتی هەیە.
 شرۆڤەکار (ڤۆڵفگانگ پیکۆلی) دەڵێت: هێشتا زووە بۆ ئەوەی ئەردۆغان وەکو دۆڕاو بژمێردرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە